پاش 2 ساڵ کارکردن و چاوه‌ڕوانی له‌به‌رواری 19 ی مارتی 2011 له هۆڵه‌ندا و له‌شاری لایدن به ئاماده‌بوونی 650 که‌س له‌کاتژمێر 20.00 ئێواره کۆنسێرتی نه‌ورۆز به‌به‌شداری 2010 هونه‌رمه‌ندی کورد‌و هۆڵه‌ندی زۆر به‌سه‌رکه‌وتوویی کاره‌کانی ئه‌م کۆنسێرته به‌ڕێوه‌چوو به ئاماده‌بوونی پارێزگاری زوتهرڤاودهو چه‌ندین گروپی جیا جیا.
ته‌واوی کاره هونه‌ریه‌کانی ئه‌م کۆنسێرته له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند نامدار قه‌ره‌داخی ئاماده‌کرا بوو.
* سه‌ره‌تای کۆنسێرت گروپی هۆڵه‌ندی ڕاینتاپهر که پێکهاتبوون له 15 ئه‌ندام کۆنسێرته‌که‌یان به دوو پارچه مۆسیقای هۆڵه‌ندی و کوردی ( ئۆرانیا بهوڤه و چه‌می ڕێزانی) ده‌ستی پێ‌کرد.
* پاشان له‌لایه‌ن هه‌ردوو به‌ڕێزان ( چۆپی و ده‌شنێ) کۆنسێرته‌که به‌ڕێوه‌چوو به خوێندنه‌وه‌ی پارچه هۆنراوه.
* یه‌که‌م گۆرانی کۆنسێرت که سروودی نه‌ورۆز بوو له‌لایه‌ن ئۆرکێستی هۆڵه‌ندی ( تۆن کونست ) که‌ژماره‌یان 60 که‌س بوون و کۆرسی هۆڵه‌ندی ( کانتاته دۆمینۆ) که‌ژماره‌یان 45 که‌س بوون و له‌لایه‌ن گۆرانی بێژی لاو ده‌شتی که‌لهوڕی پێشکه‌ش کرا.
* گۆرانی دووه‌م، سه‌مفۆنی هه‌ڵه‌بجه‌بوو له‌لایه‌ن ( ته‌ون کونست و کاناتاته دۆمینۆ و دوو کۆرسی تر به‌ڕێوه چوو به‌ناوی
( دێکۆر و ئارس ڤۆکالیس) که‌ژماره‌یان 49 که‌س بوون پێشکه‌ش کرا.
* گۆرانی سێهه‌م به‌ناوی فریشته له‌لایه‌ن گۆرانی بێ‌ژان ( کامه‌ران موسته‌فا و ئونا سینتینا) پێشکه‌ش کرا.
* پارچه مۆسیقای ئاوێزان چواره‌م به‌شی ئه‌م کۆنسێرته بوو له‌لایه‌ن ( ته‌ون کونست) نمایش کرا.
* گۆرانی پێنجه‌م به‌ناوی ( جێم مه‌هێڵه) گۆرانی بێژ ده‌شتی که‌لهوڕی و ئۆرکێستی ته‌ون کونست و کۆرسی کانتاته دۆمینۆ
پێشکه‌ش کرا.
* کۆرسی ژنانی هۆڵه‌ندی داڤانتی برگه‌ی شه‌شه‌می کۆنسێرته‌که بوو به 3 به‌رهه‌می فۆلکلۆری کوردی. ئه‌م کۆرسه له 15 ژنی هۆڵه‌ندی پێکهاتبوون و به جل‌و به‌رگی کردی نمایشه‌که‌یان پێشکه‌ش کرد.
* برگه‌ی کۆتای به‌شی یه‌که‌م له‌لایه‌ن کۆرسی قوتابیانی ئوترێختهوه نمایش کرا به‌ناوی دێکۆر، ئه‌م کۆرسه پێکهاتبوون له 25 ئه‌ندام کهههمویانقوتابی زانکۆی ئوترێختن.
* پشوو وه‌رگیرا بۆ ماوه‌ی نیو کاتژمێر.
* گروپی نامۆ که گروپێکی کوردیه و پێکهاتووه له 18 ئه‌ندام و میوانداری 4 ژه‌نیاری هۆڵه‌ندی و برایانی زه‌هاوی و گۆرانی بێژ کامه‌ران موسته‌فا به‌رهه‌مێکی نایابی پێشکه‌ش کرد که بریتی‌بوو له چه‌ندین به‌رهه‌می فۆلکلۆری کوردی و 2 به‌رهه‌می هۆڵه‌ندی و ئه‌م گۆرانیانه‌ش له‌لایه‌ن کۆرسی ژنانی هۆڵه‌ندی داڤانتی کۆرسی بۆ کرا.
* بڕگه‌ی دوومی به‌شی دووه‌م بریتی بوو له‌به‌رهه‌می کۆرسی ( ئارس فۆکالیس) که پێکهاتبوون له 24 گۆرانیبێژی ژن و پیاو، ئه‌م کۆرسه دوو به‌رهه‌می پێشکه‌شکرد.
* ئۆرکێستی ته‌ون کونست و کۆرسی کانتاته دۆمینۆ له‌گه‌ڵ گۆرانی بێ‌ژان ( ده‌شتی و خانمی هۆڵه‌ندی ئلیزابێس) گۆرانیه‌که‌ی کوردیان نمایش کرد به‌ناوی بۆ بێده‌نگی.
* یادێک بۆ حه‌مه جه‌زا به‌هه‌مێکی هونه‌ری تێکه‌ڵ له‌گۆرانی حه‌مه جهزاو هۆنراوه‌ی نوێ و ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د بوو له‌لایه‌ن ئۆرکێستی ته‌ون کونست و کۆرسی کانتاته دۆمینۆ پێشکه‌ش کرا.
* دوا به‌رهه‌می ئه‌م کۆنسێرته هونه‌ریه گۆرانیه‌کی تێکه‌ڵ بوو له گۆرانی گه‌لان و له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م به‌شداربوانه‌وه نمایش کرا.
له‌کۆتایی کۆنسێرت پارێزگار هاته سه‌رشانۆو دیاری پێشکه‌شی سه‌رجه‌م به‌شداربوان کرد‌و کۆنسێرته‌که‌ش به‌م جۆره کۆتایی هات.
لێره‌دا ده‌مانه‌وێ سوپاسی سایتی چرا بکه‌ین که ماوه‌یه‌کی باش ڕیکلامی بۆ کردین و هه‌روه‌ها سوپاسی که‌ناڵی کوردسات و که‌ناڵی که‌ی بی سی و سایتی ڕۆژگار نێت و کوردستان پۆست ده‌که‌ین بۆ هاریکاریان.
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری نه‌ورۆز
25-03-2011