به‌عسی وشه‌یه‌کی عه‌ربی یه به‌و که‌سانه ده‌گۆترێ ئه‌ندامی حیزبی ( البعث ) بوون ، جگه له‌واتا وشه‌ییه‌که‌ی ده‌کاته ژیانه‌وه هه‌ر ناوی حیزبێکی ناسیونالیستی عه‌ره‌بی خوێنڕێژی گه‌لی کورد نی یه یانیش پشتگیری و به‌ئه‌ندام بوونی ڕێکخراوه‌یی به‌خۆشی یا به‌تۆبزی کوردان له‌سه‌رده‌مێکدا نی یه به‌ڵکو ئه‌وه‌ی له‌وانه مه‌ترسیدارتره فێربوونی خووی هه‌ڵسوکه‌وتی به‌عسیانه‌یه ! به‌واتایه‌کی تر ئه‌وه‌ی ڕۆژێک له‌ڕۆژان سه‌بکێکی ئه‌م حیزبه‌ی بۆ هه‌ڵدرابێ له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه نه‌خۆشه هه‌ست به‌که‌می خۆی ده‌کا شۆراوه‌ی هه‌موو پیرۆزی و جوانیه‌کانه به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک بۆخۆشی خۆی خۆش ناوێ چ جای خۆشی که‌سانی تری بوێ به‌تایبه‌ت تێکۆشه‌ر و نیشتمانپه‌روه‌ران ! پاشماوه‌ی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام به‌عسی بوون و بیر و کرداری به‌عسیانه‌ی لێکه‌وه‌ته‌وه ، چۆن ده‌گوترێ فاشی و ڕه‌فتارفاشی ئه‌وا به‌عس و به‌عسی پێناسه‌ی مێژوویی ، په‌روه‌رده‌یی چه‌ند نه‌وه‌یه‌کی سه‌قه‌ت بهدهردهکانی ماستاوچیه‌تی ، خۆڕهپێشکهری ، به‌دڕه‌وشتی دز و درۆزن ، پاره‌په‌رستی خۆفرۆش … تاد. مه‌گه‌ر سه‌دام خۆی ڕکێفیانی لغاوبهند بکردبا ده‌نا ئه‌مڕۆ به‌ڕه‌ڵای ناو زۆرینه‌ی ڕێکخراوه‌کانن به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ش دوای چه‌ندین ساڵی خه‌بات و عاره‌ق ڕێشتنی نیشتمانپه‌روه‌ران ، بهسهرخوێنی شه‌هید و ئه‌نفال و کیمیاباران ، له‌به‌رهه‌می خه‌بات و کوردستانیه‌ت له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌واییدا تائێستاش جگه لهفڕکان فڕکێن و ته‌راتێنی ڕێزی پێشه‌وه‌ی پۆزسیۆنه حزبیه‌کان بێشه‌رمانه و به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆش به‌عسیه‌ک له‌ماڵپه‌ڕی پاکی ڕێکخراوی نیشتمانی و پێشمه‌رگایه‌تیمدا ده‌نوسێ !
دلشاد تاقانه
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-350x250.jpg)



![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







