ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەردۆگان سەردانی هونەرمەند ئیبراهیم تاتلیسس لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تورکیا دەکات و لە باری تەندروستی هونەرمەند دەپرسێت. وەک لەم وێنەیەی ئەمڕۆ بلاوکراوەتەوە ئیبۆ لە هۆش خۆیەتی و بۆ ئەردۆگان دەدوێت وا پێذەچێت لە ماوەیەکی کورت بەشی ( عنایة مرکزة Intensive Care ) جێبهێڵێت.
ئەوەی شایانی باسە هونەرمەند ئیبراهیم تاتلیسس لە بەرواری ١٣.٠٣.٢٠١١ دوای تەواوکردنی بەرنامەی بەناوبانگی ئیبۆ شۆ لە دەرەوەی ستودیۆ دەدرێتە بەر دەستڕێژی گوللە و فیشەک بەر سەری دەکەوێت و لە مردنێکی مسۆگەر ڕزگاری دەبێت.