کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی یۆتۆبۆری لە وڵاتی سوید ئەم ساڵیش گەورەترین سەرکەوتنی بە دەست هێنا لە کەرنەڤاڵی (هەمەر کولە کەرنەڤاڵ) کە ئەم کەرنەڤاڵە گەورەترین کەرنەڤاڵی کەسکەندەناڤیایە ( دۆستی) کە کورە زیتەڵەکەی گروپی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان بە پاشای کەرنەڤاڵ هەڵبژێردرا و کۆمەڵە کەش بە باشترین و خەڵاتی یەکەمی پێدرا ،
جێگای ئاماژە پێکردنە هەرلە سەرهتای هاتنە سەر شانۆکە ئامادەبووانیان شاگەشکە کرد بە جل و بەرگە و گۆرانی و مۆسیک و سەما سەرسورهێنەکەیان، جێگای ئاماژە پێکردنە کە ئەم گروپە هەموو ساڵێک بە داهێنانێکی نوێوە دێتە مەیدان، هەربۆیە لە ساتە وەختی دەرکوتنیانەوە ئامادە بوان کەوتنە چەپڵە لێدان و هاوار کردن تا کۆتای نمایشەکەیان،ئەمە جگە لە هەڵپەرکێی سەر شەقام نمایشەکەیان ئامادەبوانی ئاوێتەی خۆیان کردبوو و گەورەو بچوکی هێنابوە سەما.ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە ئەم گروپە لە لای خەڵکی کورد و بێگانە بوتە سومبولی نەتەوەی کورد و بە یەکێک لە گروپە گەورە و داهێنەرەکان دەبژێردرێت ووەکو گروپە گەورەکانی بەرازیل و شیلیا و بۆلیڤیا، کاتێک چەند پرسیارێکم ئارەستەی بەرپرسی کەنەڤاڵەکە (تۆنی) دەربارەی گروپی هونەرە جونەکان کرد لە وەڵامدا وتی : “ئێمە هەشت گرپومان هەیە کە گەورەترین گروپی کەرنەڤاڵەکەن حەوتیان گروپەکانی ئەمەریکای لاتین و کۆمەڵەی هونەرجوانەکانیش وەکو کورد ئێمە هونەرەجوانەکان لە ئاستی ئەواندا دەبینین و زۆر داهێنەرن و هەموو ساڵێ نمایشی تازەیان هەیە و بە هۆی ئەوانەوە کەرنەڤاڵەکە گەشەی کردوە، بۆیە هەرلێرەوە پیرۆزبای خۆمیان پێ رادەگەیەنم”.
منیش دەڵێم پیرۆزە کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان سومبولی جوانی و داهێنان و کەلتوری کورد بە راستی بوون بە جێگای فەخرو شانازی بۆ سەرجەم خەڵکی کوردستان لە هەر چوار پارچەکە نمونەتان زۆر بێت.
كەژاڵ
یۆتۆبۆری 2011-6-1