هونەرمەندی لاو بروا ئیسماعیل دواى ئەوەی توانى سەرکەوتنێکی گەورە بە دەست بێنێت لە گۆرانى چاوەروانم و توانى شوێنی خۆی بکاتەوە لە نێو دڵی جەماوەر، ئێستا خەریکی کۆتایی پێهێنانى بەرهەمێکی ئایینیە بە ناوی (پەشمانم). لە لە لێدوانێکی تایبەتی دا بروا ئیسماعیل دڵخۆشی خۆی بۆ ئەم کارە ڕاگەیاند کە کارێکی هونەری بۆ خودای مەزن دەکات و ووتیشی ” ئێمە هەمیشە قەرزداری یەزدانین و ڕاشیدەگەیەنم کە من لە دڵەوە ئەم بەرهەمەم کردووە و مەبەست خۆ دەرخستن نییە”.
سەبارەت بە تێکس و میلۆدی ئەم گۆرانیە بروا ووتی : “ئەم بەرهەمە تێکست و میڵۆدی هونەرمەند (هەرێم محەمەد) ە و کارى موزیکیش لە لایەن ژەنیارى بە توانا (سەنار محەمەد) ەوە بۆی ئەنجام دراوە و لە ستۆدیۆ ئۆکتاف کارى تۆمار کردنی دەنگی بۆ کراوە، بریاریش وایە لە چەند رۆژی داهاتوو دەست بە کارى کلیپکردنی ئەم بەرهەمەم بکەم و هیواداریشم ببێت جێگاى رەزامەندی هەموو لایەک و ببیتە خزمەتێک بۆ هونەرى کوردی”.