نەوای ھەولێر وەک گروپێکی دیار و بەرچاو لە بواری گۆرانی و موزیکی ڕەسەنی کوردی تا ئیستا چەندین چالاکی ھونەری ئەنجام داوە بەتایبەت لە زۆربەی بۆنە و فێستیڤاڵەکان رۆلێکی دیاری ھەبووە چونکە زیاتر بایەخ بەو میلۆدی و ئاوازی کوردیە ڕەسەنانە دەدات کە وەک مێژوویەک بۆ ھونەری کوردی ماونەتەوە،
دوای بەشداری کردنی گروپی موزیکی نەوای ھەولێر لە دوو فێستیڤاڵی جیاوازدا لە ھەریەک لە وڵاتانی رووسیا و یۆنان،بە سەرپەرشتی ھونەرمەند ( فەرھەنگ غەفوور) نوبەرە کلیپ و CD دەنگی خۆیان بڵاو دەکەنەوە ئەم بەرھەمە پێکھاتووە لە گەشتیێک بە نێو میلۆدیە ڕەسەنەکانی کوردی کە گۆرانی سەرجەم ناوچەکانی کوردستانی لە خۆ گرتووە، سۆڵۆی گۆرانیەکانیش لەڵایەن ( فەرھەنگ غەفور و ئاڤان عوسمان ) گوتراوە بە ھاوکاری ئەندامانی ئەو گروپە کە پێھاتووە لە موزیکژەنان ( ھۆشیار مەرجان -ھەڤاڵ حمد – ساکار عبداللە – شیاو کەمال – ڕێبوار عبداللە – ھۆگر عزیز – مێڤان چیچۆ – ئەلەند خەیری ) شایەنی باسە ئەم بەرھەمە بۆ جەژنی ڕمەزان لەسەرجەم کوردستان بە شێوازی cd ئۆرجینال بڵاو دەکرێتەوە ، کاری ڤیدیۆ کلیپیشی لە وڵاتانی یۆنان و ئیتالیا و کوردستان بۆ ئەنجام دراوە کە لە کامێرا و دەرھێنانی ھەڤاڵ حەمەد و مۆنتاژی ئەژین ئەحمەدە بڕیارە لە سەرجەم کەناڵە لۆکالی و ئاسمانیەکان پەخشبکرێت.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






