باوان ڕزگار : ئازارەکانی زۆرن، خەفەتیشی گران، ئازارێکی زۆر دراوە و بەتەواوەتی لەهەموو بوارەکاندا دابڕاوە، نایەوێت هیچ پەیامێک بنێریت و لە کوردستانەکەشی دڵگرانە.
کاتێک قسەم لەگەڵدا کرد زۆر سوپاسی هەڵوێستەکەی ئێمەی گەنج کرد بەوەی یادی هونەرمەند مەرزییە دەکەینەوە و لەم بارەیەوە ووتی ” زۆر ڕێز لە هونەرمەند مەرزییە فەریقی دەگیرا بەڵام بەداخەوە لە ڕووی هونەرەوە غەدرێکی زۆری لێکرا”.
وەکو گەنج پێشنیارم کرد کە داوای لێدەکەین بگەڕێتەوە بۆ نێو بواری هونەری، ئەو سوپاسی هەڵوێستی کردین و لەم بارەیەوە ووتی : ” سوپاسی پاڵپشتی و هەڵوێستی ئێوەی گەنج دەکەم و حەزیش ناکەم دڵی گەنج بڕەنجێنم، بەڵام من هۆکارم هەیە بۆیە دوورەپەرێزم، زۆر کەس دەڵێن لەیلا نەخۆشە و باری تەندروستی باش نیی، یان دەڵێن ئەلبومی نوێی تەواوبووە و کاری نوێی بەدەستەوەیە !! دڵنیا بن باری تەندروستیم خۆشبەختانە باشە و بڕیاریشم نەداوە کاری نوێ بکەم “.
هەڵبەتە لەیلای فەریقی پێشتر لەسەر خەرجی خۆی داوای کردووە لە سلێمانی یادی مەرزە بکەنەوە بەڵام بەداخەوە کەس ئامادەنەبووە ئامادەکاری بۆ بکات. پێشتریش بۆ ئیش و کار زۆر پەیمانی پێدەدرێت لە هەموو لایەکەوە بەڵام ئەوانەی پەیمانیان پێیداوە ئەوەندە ناڕاستگۆ بوون لە گەڵیا تا بێ هیوا بووە لێیان.
لەیلا لە دووا قسەیدا ڕایگەیاند کە ئیتر قەت کۆمێنت نادات.