هونەرمەندی ناسراوی کورد شیڤان پەروەر جەڵدەی دڵ لێیدەدات و بەم هۆیەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا دەکەوێتە ژێر چاودێری پزیشکی.
بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی (Haber Turk) ڕۆژی پێنچ شەممە 05-11-2011 دووچاری جەڵدەی دڵ دەبێت و دەبرێتە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئەڵمانیا و دەخرێتە ژێر چاودێری پزیشکیەوە. هەروەها ڕۆژنامەی خەبەرتورک ئاماژەی بەوە داوە “شیڤان پەروەر گۆرانیبێژی پەکەکە جەڵدەی دڵ لێیداوە”.
هونەرمەندی ناسراو شیڤان پەروەر ناسراو بە گۆرانییە نیشتیمانییەکانی ساڵانێکە لە وڵاتی ئەلـمانیا دەژیت و جگە لە چاڵاکییە هونەرییەکانی و بەشداریکردنی لە کۆنسێرتەکان کارمەندیشە لە کەناڵی کورد یەک.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)




































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






