بابەت/ ڕونکردنەوە .. سڵاوێکی گەرم : لە ژمارە ٣٠٢ ی ڕۆژی سێ شەممە ی ڕۆژنامەی ئاوێنە لە بەرواری٢٩/١١/٢٠١١ بە مانشێتێکی گەورە لە لاپەڕە ٣ و دوا لاپەڕە ی ئەو ڕۆژنامە بە ناو سەربەخۆیەدا وەکو ھەنگی لە دارا دۆزیبێتەوە نوسیویەتی(وەزارەتی ڕۆشنبیری بە سەدان ملێۆن دینار بە فیڕۆ دەدات)لای ئەم برادەرە بە ناو ڕۆشنبیرانە سەرف کردنی پارە بۆ ناوەندوگروپی ھونەری و ڕۆشنبیری بە ھەدەر دانی سامانی گشتی یە ،
لە کاتێکدا ئێمە پێمان وایە حکومەت تا سەر ئێسقان کەمتەرخەمە لە بواری بایەخدان بە بواری ھونەر و ڕۆشنبیری بە تایبەتی لە سلێمانی،ئەمە لە کاتێکدایە ئێمە کە ناومان لە زنجیرە ٥٠ ی ئەو لیستەدا ھاتوە کە گوایە مانگانە یەک ملێۆن دینار مینحەی مانگانەمان وەرگرتوە ،بە تەواوی ئەو خە بەرە داتاشراوە بە درۆ دەخەینەوە و بە تەحەداوە دەڵێین ئێمە وەکو کۆمەڵەکەمان یەک دینار مینحەمان لە حکومەتی ھەرێم وەرنەگرتوە ھەر لە سەرەتای دامەزراندنمانەوە ھەتا ئەم بەروارە،بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە داواکاری گشتی دەکەین کە بەدواداچونی جدی بکات لە ڕاستی و دروستی ئەو بەڵگەنامەیەی ناوی ئێمەو جەند گروپێکی ھاوشێوەی ئێمەی تێدایە کە ئەوانیش زۆربەیان کە پەیوەندیمان پێوە کردن بێ ئاگایی خۆیان لە وەرگرتنی مینحە دوپات کردەوەو دەمانەوێت ڕاستی بزانین،ئێمە تا ئێستا چەندین بەیاننامەی ناڕەزاییمان بڵاو کردۆتەوە لەسەر نەبونی مینحەو ئەوەش خۆی لە خۆیدا بەڵگەیەکی حاشا ھەڵنەگرە.لە کۆتایشدا بە ڕۆژنامەی (ئەھلی و سەربەخۆو بێ لایەن و…..::) ئاوێنە دەڵێێن ئەگەر ئەو ھەواڵەش ڕاست بوایە کە سەر لەبەری درۆیە (بۆ بە فیڕۆ دانی سامانی گشتی یە؟) دیارە لای تۆی ڕۆشنبیرو ڕۆژنامەنوسی بێلایەن! سەرف کردنی مینحە بۆ لایەنی ھونەرو کلتورو ڕۆشنبیری بە کفر دەزانیت بەڵام وەرگرتنی پارە ی مکافەئەی ھەواڵی درۆو ھەڵبەستراو لەملاو لا بە حەلاڵ .
جارێکی تریش دوبارەی دەکەینەوە لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمەلەکامانەوە و وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی ھەتا ئێستا ھیچ مینحەیەکمان لە وەزارەتی ڕۆشنبیری وەرنەگرتوە لە پێناوی دەرخستنی ڕاستیەکان سوپاستان دەکەین بۆ بڵاو کردنەوەی ئەم ڕونکردنەوەیەمان. لەگەڵ ڕێزماندا.
جەزا ی ساز
سەرۆکی کۆمەڵەی ھونەری میللی کوردستان
٣٠/١١/٢٠١١
ناونیشان: ھەرێمی کوردسـتان/ شەقـامی گـۆران/ تـەلاری لانـە/ نھۆمی سێ یەم