بەداخەوە جارێکی تریش ھەندێ لەدەزگا راگەیاندنە کوردییەکان کەوتنە ئەو ھەڵەیەی ھەواڵی ناڕاستمان لەسەر بڵاوبکەنەوە. چەند رۆژێک لەمەوبەر ھەندآ لەو دەزگایانە ھەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە گوایە ئێمە وازمان لەکاری راگەیاندن ھێناوەو لەشاری کەرکوک دەستمان داوەتە پرۆژەی وەبەرھێنانی بیناسازی و بۆ ئەو مەبەستەش زەویمان بۆ تەرخانکراوە، یان دەوترا گوایە بەنیازین لەکەرکوک کەناڵێک بکەینەوە.
راستی ھەواڵەکە بەم شێوەیەیە: ماوەیەک بەر لەئێستا کۆمپانیایەکی ئۆکرانی بەمەبەستی وەبەرھێنانی بیناسازی رووی لەھەرێمی کوردستان کرد، بەو پێیەی پێشتر پەیوەندیان لەگەڵماندا ھەبووە، ئەوان ھاتن راوێژیان بەئێمە کرد کە ئەگەر بێنە عێراق کارێکی بیناسازی ئەنجام بدەن چ شارێک ھەڵبژێرن؟ چونکە خۆیان رایان وابوو ئەو پرۆژەیە لەبەغدا بکەن.
ئێمەش پێمان راگەیاندن کە باشترین شار بۆ کارێکی لەو شێوەیە کەرکوکە، چونکە ھەمیشە بڕوامان وابووە کەرکوک یەکێکە لەو شارانەی فەرامۆش کراوەو ئەرکی ھەموومانە کار لەسەر ئاوەدانکردنەوەی بکەین، ھەروەک چۆن بەو کۆمپانیایەمان وت دەبێت لەپالڕ ئەو پرۆژەیەدا، لەقازانجەکەی چەند پرۆژەیەکی رۆشنبیری بۆ گەنجانی ئەو شارە بەبآ بەرامبەر بکەنەوە.
لەبەرامبەریشدا کۆمپانیاکە بەگەرمی پێشوازی لەپێشنیارەکەی ئێمە کرد، ھەر بۆ ئەم مەبەستە بۆ ئەوەی ببینە نێوەندکارێک بۆ ناساندنی ئەم کۆمپانیایە بەبەرپرسانی وەبەرھێنانی کەرکوک سەردانی کەرکوکمان کرد، بەدەر لەمە بەھیچ شێوەیەک پەیوەندیمان بەو پرۆژەیەو ھیچ پرۆژەیەکی تری وەبەرھێنانی کەرکوکەوە نییە.
ئێستاو ھیچ کاتێکی تریش پێمان وانەبووە ئەنجامدانی کاری وەبەرھێنان عەیبەو نەنگی بێت، ھەر بۆ نموونە ئارامۆ لەو کاتەوەی لەساڵی ٢٠٠٧ ھاتووەتە ھەرێمی کوردستان بڕێکی زۆری سەرمایەکەی خۆی ھێناوەتە ھەرێمی کوردستانء لەبواری وەبەرھێنان بەتایبەتی میدیایدا وەگەڕی خستووە، ئەمە جگە لەوەی ١٥ ساڵە لەدەرەوەی ھەرێمی کوردستان لەبوارە جیاجیاکاندا وەبەرھێنانی کردووە.
گەر ئێستاش کاری وەبەرھێنان بکەین بەھەنگاوێکی خراپی نازانین، لەبەر ئەوەی نە لەئێستاو نەرابردوو یەک سەنتی حکومەتء ھیچ بەرپرسێکی ئەم وڵاتە نەھاتووەتە ناو کارەکانی ئێمەوەو لەداھاتووشدا روونادات. ھەموو کاتێکیش ئەوەمان وتووە ھەر بەرێزێک بەڵگەی لەلایەن بابیخاتە روو.
بەنیازی ئەوەش نەبووین کەناڵێک لەکەرکوک بکەینەوە وەک ئەوەی ھەندآ لەو دەزگایانە راگەیاندن باسیان کردووە، بەڵکو ھەموو لایەک ئەو راستیە دەزانن کە کۆمپانیایەکی بیانی دەچێتە ھەر وڵاتێک ئەبێت لەبەرامبەر ئەو قازانجانەی کە دەیکات، خێرو بێرەکەی بۆ خودی ناوچەکە جێبھێڵآء پرۆژەی خێرخوازی بکات، ھەر لەم گۆشە نیگایەوە داوای ئێمە لەو کۆمپانیایە تەنھا ئەوەندە بووە، نەک ئەوەی خۆمان کەنالڕ بکەینەوە.
ئەوەندەی پەیوەندی بەکاری میدیاییەوە ھەیە، ئێمە ھیچ کاتێک لەوبوارە دانەبڕاوین لەداھاتووشدا پرۆژەی نوێمان دەبێت لەو بوارەدا.
تاکە تکامان لەھاوکارانمان لەدەزگاکانی راگەیاندن ئەوەیە ھەمووکات دەرگای ئێمە واڵا بووە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانیان، چ لەرێی پێگەی خۆمان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکء لەرێی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە، بۆیە بەر لەوەی ھەواڵێکی لەو چەشنە بڵاو بکرێت باشتر وایە قسەی ئێمەش وەربگرن.
خۆشەویستیمان قبول بکەن
ئارامۆو ئەڤین
٢٨-١-٢٠١٢