ژنێکی کوێری سواڵکەر لە سعودی عەرەبی لە ڕێگای سواڵکردنەوە دەرکەوت سامانێکی زۆری کۆکردۆتەوە. ئەم ژنە ڕۆژانە لەسەر ڕێگا دەستی لە خەڵک پان کردۆتەوە و داوای خێری لێکردوون. دوای مردنی دەرکەوت ٧٠٠٠٠٠ حەوت سەد هەزار ئیرۆ لەسەر حیسابی بانکەکەی هەیە.
دراوسێکانی ئەم ژنە سواڵکەرە سەریان سوڕدەمێنێت کاتێک دەبینن لەپاڵ ئەم دراوە زۆرەی ژنە خاوەنی چوار ئەپارتمێنت و کۆمەڵێک لیرەی زێڕیشە. لەبەر ئەوەی ئەم ژنە هیچ کەس و کاری نابێت بۆیە سەرجەم پارە و موڵکەکانی دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی سعودی.
Discussion about this post