تابلۆ حه‌سه‌ن: له‌سالی 1833 هنری زیگلاند په‌یوه‌ندی خۆی بڕی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌که‌ی، که بوو به هۆی ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌ی خۆی بکوژێت، برای خۆشه‌ویسته‌که‌ی که‌وته گه‌ڕان به دوای هنری به ئامانجی تۆله سه‌نده‌نه‌وه .
ڕۆژێک هنری له باخچه‌که‌ی خۆیدا دانیشتبوو برای خۆشه‌ویسته‌که‌ی به خشپه‌یی خۆی کرد به‌ناو باخچه‌که‌و ڕووی ده‌مانچه‌که‌ی له هنری کرد‌و گوله‌یه‌کی به سه‌ریه‌وه نا، له ئه‌نجامدا هنری که‌وتوو ، بکوژ د‌رکی به‌وه کرد که تۆڵه‌ی خۆی سه‌ندۆته‌وه بۆیه ڕووی ده‌مانچه‌که‌ی به‌ره‌و ڕووی خۆی ناو فیشه‌کێکی به خۆیه‌وه نا و یه‌کسه‌ر مرد، له دوایدا ده‌رکه‌وت که ئه‌و فیشه‌که‌ی که بههنریهوهی ناوه ته‌نها سه‌ری بریندار کردوه و له دوایدا فیشه‌که‌که چه‌قیوه‌ته ناو دارێکی گه‌وره له‌ناو باخچه‌که‌یدا.
هنری هه‌میشه شانازی به‌وه ده‌کرد که چۆن له‌و ڕووداوه نه‌مردوه، دوای چه‌ند ساڵێک هنری ویستی ئه‌و داره گه‌وره‌یه ببڕێت له‌ناو باخچه‌که‌یدا ته‌ماشای کرد قه‌باره‌ی داره‌که زۆر ئه‌ستوره پێیناکرێت به هه‌ره بیبڕیت بۆیه دینامیت دائه‌نێت له‌ناو داره‌که و له کاتی ته‌قینه‌وه‌یدا گوله‌که جارێکی تر له‌ناو داره‌که ده‌رده‌چێت و ده‌چێته ناو سه‌ری هنری و کۆتای به ژیانی دێنێت،
ئه‌م ڕووداوه ڕاستیه کراوه به چێرۆکی فلیمێکی سینه‌مایی.
Discussion about this post