زانا دڵشاد دزەیی : ھونەرمەند نیزام شوکر رایگەیاند لەمانگی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام دا ئامادەیە بەبێ بەرامبەر مەولوود بۆ خەڵک بکات.
ھونەرمەند نیزام شوکر، کە چەند ساڵێکە وازی لەگۆرانی گوتن ھێناوە و تەنیا سروودی ئاینی دەڵێت و مەولوود بۆ خەڵک ئەنجام دەدات، چەندین سروود و گۆرانی دینی بڵاوکردۆتەوە، لەبارەی ھاتنی مانگی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام “مانگی مەلوود”. نیزام شوکر بە(سڤیل)ـی راگەیاند “بەم بۆنەوەیە ئامادەم بەخۆڕایی مەولوودی پێغەمبەر درودی خوای لەسەر بێت بخوێنمەوە، ئەوەش تەنیا لەبەر خۆشەویستی من بۆ پێغەمبەر و یادی لەدایکبوونی”. ھونەرمەند نیزام شوکر دوای وازھێنانی لەگۆرانی گوتن سەردانی ماڵی خوای کرد و گوتی “سروودی دینی حەرام نییە، بۆیە ئێستا تەنیا سروود و گۆرانی دینی دەکەم، ئەویش عیبادەتە”.