گه‌وره‌یی و جوانی هه‌ندێ تێكست ئاره‌زووی ئه‌وه‌ت لا دروست ده‌كات كه كاری تیادا بكه‌یت
ئێمه له‌وڵاتی خۆمانه‌وه ته‌ماشای نامه‌كانی ئه‌شره‌ف ده‌كه‌ین بۆیه وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك وایه خۆمان و ده‌سه‌ڵاتی خۆمانی تیادا ده‌بینینه‌وه
هونه‌رمه‌ند كاتێك ده‌یه‌وێ داهێنانێك بكات . ئه‌گه‌ڕێت له‌خه‌یاڵی خۆیدا تا ده‌روویه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ ده‌ربڕین
پێویسته كار بۆدڵخۆشكردنی بینه‌ری خۆمان بكه‌ین كه‌موكورتییه‌كانیان به‌زمان و كرداریی كۆمیدیایانه پیشان بده‌ین
لوقمان غه‌ریب كه یه‌كێك له ده‌رهینه‌رو سیناریسته دیاره‌كانی كوردستانه و خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌ری به‌پێزو پڕ بینه‌ره له‌م گفتۆگۆیه‌دا له‌گه‌ڵ نوچه‌نێت باس له‌زنجیره درامای نامه‌كانی ئه‌شره‌ف ده‌كات كه له ده‌رهێنان و سیناریۆی خۆیه‌تی و ئامانج و كاركردنی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ده‌قه بۆ بهدراماكردنی ده‌خاته‌روو.
نوچه.نێت / ئالان عومه‌ر
ئالان عومه‌ر: درامای نامه‌كانی ئه‌شره‌ف جیا له ده‌قی نوسه‌ره‌كه لوقمان غه‌ریب چ مه‌به‌ستیكی تایبه‌تی هه‌یه له‌و ریگاوه بگه‌یه‌نێت؟
لوقمان غه‌ریب/ مه‌سه‌له‌كه گه‌یاندنی مه‌به‌ست نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی كه‌پێویسته هه‌ركارێكی هونه‌ریی ئامانج و په‌یامێكی هه‌بێت. لێره‌ش په‌یامه‌كه روونه، ره‌خنه‌یه‌كی بابه‌تی به‌زمانێكی هونه‌ریی نه‌رم و له‌چوارچیوه‌ی نواندنێكی كۆمیدیایی جدییدا، كه‌دواجار یه‌كانگیر دههبێتهوه له‌گه‌ڵ وه‌ڵامی ئه‌و كۆمه‌ڵه پرسیاره‌ی كه ئێمه رۆژانه له خۆمانی ده‌كه‌یین. دیاره رووداوه‌كانی ئه‌م درامایه نه‌ك نامۆ نییه به‌ژیانی كۆمه‌ڵگای دوێنی و ئه‌مڕۆی ئێمه. به‌ڵكو بینه‌ر ده‌قاوده‌ق به‌واقیعی خۆی ده‌شوبهێنێ. بۆیه ئێمه‌ش ته‌نها هه‌مان مه‌به‌ستمان هه‌یه. دیاره په‌یامه‌كه‌ش گه‌یشتووه.
ئالان عومه‌ر/ بۆچی به‌رده‌وام له كاره هونهریهكاندا وه‌ك شانۆ و هه‌ندیك جاریش دراما ، هونه‌رمه‌ندانی كورد په‌نا بۆ ده‌قی بیانی ده‌به‌ن تۆش له نامه‌كانی ئه‌شره‌ف وات كردوه مه‌به‌ستت چیه له‌مه؟ به‌بروای تۆ نوسه‌ری خۆیی ئه‌گه‌ر ده‌قی دراماكان بنوسی باشتر ده‌ست ناخاته سه‌ر لایه‌نی مه‌به‌ست؟
لوقمان غه‌ریب/ نازانم به‌ڕای من ده‌ق په‌یوه‌ست نییه به نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه. تێكست ئه‌گه‌ر زیندوو بێت و په‌یامه ئینسانییهكانی راستگۆ بن ئه‌وا هه‌ر به‌نه‌مریی ده‌مێنێته‌وه و ره‌هه‌ندێكی جیهانی وه‌رده‌گرێت. دواتر ئاماده‌كردنی ئه‌و ده‌قه‌و جارێكی تر كارتیادا كردنه‌وه‌ی فۆرمێكی دیكه‌ی ده‌داتێ كه‌ئه‌ویش له‌بازنه‌ی خه‌یالی سیناریستدا ده‌سوڕێته‌وه.. ئه‌وه‌ش راسته نووسه‌ر گه‌ر خۆی ده‌قه‌كه بنووسێ ره‌نگه ئاسۆی كاركردنی تیایدا روونتر بێت باشتر به‌رجه‌سته‌ی بكات. پێشر دوو به‌رهه‌می ترم من خۆم نووسیومه. به‌ڵام گه‌وره‌یی و جوانی هه‌ندێ تێكست ئاره‌زووی ئه‌وه‌ت لا دروست ده‌كات كه كاریی تیادا بكهییت. بۆیه ئه‌مجاره‌یان من ئه‌م تێكسته‌م بۆ كاركردن هه‌ڵبژارد ..
ئالان عومه‌ر/ له نامه‌كانی ئه‌شره‌ف ره‌خنه له بێ ئاگای و كاڵفامی خه‌لك ده‌گیرێت و ره‌خنه له بێ ئاگایی ده‌سه‌ڵات ده‌گیریت كه به‌ناویه‌وه چه‌واشه‌یی ده‌كرێت، ئه‌بێت مه‌به‌ستی تۆ چی بێت ئایا هه‌مان ده‌رد له خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتی كوردستان ئه‌بینی؟
لوقمان غه‌ریب/ بێگومان هه‌موو ئه‌و دیاردانه رۆژههڵاتیین، نه‌ك لای ئێمه له‌كوردستان، له وڵاتانی ده‌ورووبه‌رو ناوچه‌كه به‌گشتی، ره‌نگه چه‌ند كیشوه‌رێك. چوزانم ئه‌مه په‌یوه‌سته به په‌روه‌رده‌وه ئاكاره‌وه ، ئێمه‌و ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌لانی دنیا هه‌مان ده‌ردمان هه‌یه‌و هه‌مان بیركرنه‌وه ژیانی شیواندوین. به‌ڵام ئیستا ئێمه له‌وڵاتی خۆمانه‌وه ته‌ماشای ده‌كه‌ین بۆیه وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك وایه خۆمان و ده‌سه‌ڵاتی خۆمانی تیادا ده‌بینینه‌وه. ئه‌بێ واش بێت قسه‌یه‌كی كۆن هه‌یه ئه‌ڵی هونه‌ر ئاوێنه‌ی ژیانه.
ئالان عومه‌ر/ بۆچی هونه‌رمه‌ندی كورد له هونه‌ردا ناراسته‌وخۆ ده‌ست ده‌خاته سه‌ركێشه‌كان، واته به ئاشكرا به خه‌ڵكی كوردستان ناڵین كامه خراپیهكهتهو روو له ده‌سته‌ڵاتیش ناكه‌ن بڵێن ئه‌مه ههڵهكانته به‌رده‌وام ره‌خنه‌كانیان بارگاوی ده‌كه‌ن به شت گه‌لێك كه روون و ئاشكراتر په‌یام نه‌گه‌یه‌نێت؟
لوقمان غه‌ریب/ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زیفه‌ی هونه‌ر وایه. كاری دراما وه‌ك راپۆرتێكی ناو رۆژنامه نییه، راسته‌و خۆ رووداوه‌كان بگوازێته‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مێك زیاتر كار له‌سه‌ر لایه‌نه جوانكاریی و فه‌نتازییه‌كه‌ی كرابێت. لێره‌دا مه‌سه‌له‌كه راسته‌وخۆ و ناراسته‌و خۆ نیه. هونه‌رمه‌ند كاتێك ده‌یه‌وێ داهێنانێك بكات. ئه‌گه‌ڕێت له‌خه‌یاڵی خۆیدا تا ده‌روویه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ ده‌ربڕین. ئه‌مه جیاله‌وه‌ی كهدراما كۆمه‌ڵێ ره‌گه‌زیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه. بۆ كاركردنیش چه‌نده‌ها و چه‌شنه‌ها شیواز‌و رێبازی جۆراوجۆر هه‌یه.
ئالان عومه‌ر/ لوقمان غه‌ریب له سلێمانی داده‌نیشێت دهرهینهرهكانی سلێمانی له تی ڤی یه‌كانی ئه‌و شاره كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاره‌كانی تۆ له كوردستان تی ڤی و ئه‌و كه‌ناڵانه‌یه كه له هه‌ولیرن ئه‌مه لایه‌نگریی سیاسیه یان چی؟
لوقمان غه‌ریب/ به‌رای من جاوازیی نییه من له‌سلێمانی كارده‌كه‌م و به‌رهه‌مه‌كانیشم له كوردستان تیڤی، كه ته‌له‌فزیۆنێكی كوردستانیی گه‌وره‌یه و نه‌ورۆز تیڤی كه حكومه‌تی كوردستان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، په‌خش بوون. هه‌ر ئه‌مساڵیش له هه‌ردوو كه‌ناڵی لۆكاڵی هه‌ولێرو سلێمانی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان كه ته‌له‌فزیۆنێكی دێرین و به‌ناوبانگه، زنجیره درامایه‌كی (14) ئهڵقهییم په‌خشكرا. كاری ئاینده‌شم هه‌ندێ لهدیمهنهكانی له هه‌ولێری پایته‌خت و شاره‌كانی كفری و كه‌لار تۆمار ده‌كرێت ره‌نگه هه‌ندێ دیمه‌نیش له‌كه‌ركوك و گه‌رمیان تۆمار بكه‌ین.
ئالان عومه‌ر/ له كاره‌كانی تۆدا هه‌موكات تراژیدیا‌و كۆمیدیا ره‌خنه‌و كۆمیدیا تیكهڵن ئه‌مه بۆ پشودانه به بینه‌ر؟ یان دروست نه‌بونی مه‌له‌له؟ یان شێوازێكی تایبه‌ته به خۆت؟ كام له‌م لایه‌نانه‌یه و مه‌به‌ستت چیه؟
لوقمان غه‌ریب/ تا ئه‌م كاره‌ی كه ئێستاش له‌به‌رده‌ستمدایه، ئاره‌زوم له‌وه‌یه كه‌به‌م شێوازه كاربكه‌م. كاركردن له‌سه‌ر شێوازی تێكه‌ڵكردنی كۆمیدیا و تراژیدیا، یاخود ره‌خنه‌یی جدیی و واقعی كارێكی ئاسان نییه. ئه‌م ستایله قورسترین ستایلی كاركردنه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه زۆركه‌س ناتوانێ خۆی له‌قه‌ره‌ی بدات. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا بینه‌رێكی هێجگار زۆر و فراوانی هه‌یه. پێویسته كار بۆدڵخۆشكردنی بینه‌ری خۆمان بكه‌ین و كه‌موكورتییه‌كانیان به‌زمان و كرداریی كۆمیدیایانه پیشان بده‌ین.
ئالان عومه‌ر/ له تایتڵ نوسراوه تێكست حه‌مه‌سه‌عی ئیبراهیم و وتنی میره تا ئێستا گۆرانی نه‌بیستراوه ؟
لوقمان غه‌ریب/ هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر مۆسیقای تایتڵه‌كه‌ی داناوه‌و پاشان كراوه به‌گۆرانی و میره ده‌یڵێت و له‌ئه‌ڵقه‌ی كۆتاییدا دانراوه