بە گوێرەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لەنێو ئامادەبووانی کۆبوونەوەیەکی هونەرمەندان سایتی چرا تیڤی لە هەوڵی دروستکردنی یەکێتی هونەرمەندانی کورد ئاگادارکرایەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە لە ABF شاری ستۆکهۆڵم لە ڕێکەوتی 26.02.2012 سازکراو ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان لە سەرجەم بوارەکان تیایدا ئامادەبوون بە مەبەستی دروستکردنی یەکێتیەکی سەربەخۆی هونەرمەندانی کورد لە ئەوروپا دوور لە سیاسەت و حزبایەتی.
سەرەتای کۆبوونەوەکە دەقەیەک بۆ گیانی پاکی شەهیدان وەستان و دواتر گفوگۆ لە بارەی چۆنێتی دامەزراندنی ئەو ڕێکخراوە کرا. دوای وتووێژ هونەرمەندان بڕیاریان دا کۆنگرەی گەورەی هونەرمەندان لە مانگی چواری ٢٠١٢ ببەسترێت و تا ئەو کاتەش زۆرترین ژمارەی هونەرمەندان تیایدا کۆبکرێتەوە.
جێگەی باسە لیژنەیەک هەڵبژێردرا بە ناوی کۆمیتەی ئامادەکار کە لە ١٠ هونەرمەندی هەموو پارچەکانی کوردستان پێکهاتبوون.
ئەندامانی لیژنەی هەڵبژێردراو :
1. نەجمەدینی غولامی
2. پڕشنگ توانا
3. هەردی عومەر
4. گۆرسەر
5. ئارمانج
6. پەیوەند جاف
7. ئەیاد حوسێن
8. زەریا
9. ئیسماعیل ماملێ
10. حەنەفی چەلەبی
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان.