دیمانه‌ی نزار ناشاد: سه‌ره‌تا هونه‌ری په‌یکه‌رسازی چی مانایه‌کی هه‌یه لای شوانکهمال.
هونه‌ری په‌یکه‌رسازی لای من ژیانه،به‌راستی من ئه‌وه‌نده‌ی بزانم رۆژێکم بیر نایه‌ت که به پهیکهرێکهوه سه‌رقاڵ نه‌بوبم،یان بیرم له دروست کردنی په‌یکه‌ریکی نوێ نه‌کردبێته‌وه،بۆ مرۆڤایه‌تیش ئه‌وه مێژووه شارستانیه‌ته،ئه‌گه‌ر هونه‌ری په‌یکه‌رسازی نه‌بوایه ئێمه هه‌رگیز ئێستا شارستانیه‌تی میزۆپۆتامیاو میسریه کۆنه‌کان و یونانیه‌کان و رۆمهکانمان وزۆر له شارستانیه‌ته کۆنه‌کانی جیهانمان نه‌ئه‌زانی.
سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی هونه‌ریت کهیبو وه چۆن بو.
سه‌ره‌تای هونه‌ریم ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ کاتی مناڵیم،زۆر خۆمم به دروستکردنی وێنه‌وه خه‌ریک ئه‌کرد،بیرم دێت له‌قوتابخانه‌ی تانجه‌رۆی سه‌ره‌تایی بوم مامۆستا ئاسۆصدیق وانه‌ی هونه‌ری پێئه‌وتین،زۆر جاروێنهی بۆ ئه‌کردین زۆر به‌توانا بو،زۆر کاری لێکردم،به‌ڵام که چومه په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌کانی سوله‌یمانی ساڵی 1982 ئیتر به‌ره‌و قوڵبونه‌وه چوم له ته‌کنیکی هونه‌ریم،خۆشحاڵانه ئه‌و کاتانه گه‌لێک مامۆستا‌و هونه‌رمه‌ندی به‌توانا له په‌یمانگه بون.زۆر کاریگه‌ری باشیان هه‌بو بۆم،دوایش زۆر حه‌زم به هونه‌ری په‌یکه‌رسازی کرد،هونه‌رمه‌ند کۆسره‌ت جه‌مال مامۆستای سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی په‌یکه‌رسازیم بو،دوایش هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد مامۆستا دارا حه‌مه سه‌عی گه‌رایه‌وه له ئیتاڵیا،وانه‌ی په‌یکه‌رسازی پێئهوتینهوه،ئیتر ئه‌وه‌نده‌ی تر توانای ههنهریم به‌ره‌و پێشتر چو،له په‌یمانگه به رێکه‌وت کۆمه‌ڵێک هاورێی پێکه‌وه بوین زۆر به‌په‌رۆشه‌وه کارمان ئه‌کرد که‌زۆربه‌یان ئێسته هونه‌رمه‌ندی باشن.
ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت ببێته هونه‌رمه‌ند یان په‌یکه‌رساز مه‌رجه بچێته قوتابخانه‌ی هونه‌ری یان ئه‌کادمیای هونه‌ری.
به‌راستی ئه‌مه پرسیاراێکی ئاڵۆزه،چونکه ئه‌بێت ئێمه بزانین هونه‌ر چیه،ئه‌ی به کێ ئه‌وترێ هونه‌رمه‌ند،بۆ شیکردنه‌وه‌و باسکردنی ئه‌مه‌ش زۆری ئه‌وێت،هه‌ر له‌کۆنه‌وه تا ئێستاش گفتوگۆ‌و باسی زۆری له‌سه‌ره،قوتابخانه‌ی تایبه‌تی وخه‌ڵکانی پسپۆر‌و فه‌یله‌سوفی گه‌وره هه‌ن له‌م بواره‌دا کار ئه‌که‌ن،به کورتی ئه‌ڵێن هونه‌ر به‌هره‌یه ئه‌توانرێت په‌ره‌ی پێ‌بدریت به‌مانای هونه‌رمه‌ند دروست ناکرێت،به ما نای مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی که گۆرانی بڵێت یان وێنه بكێشێت یان په‌یكه‌ر دروست بکات پێیبوترێت هونه‌رمه‌ند،یان که قوتابخانه‌یه‌کی هونه‌ری ته‌واو بکات ببێته هونه‌رمه‌ند،ئه‌گه‌ر که‌سێک خۆی به‌هره‌ی تێدا نه‌بێت هیچ هێزێک نایکاته هونه‌رمه‌ند.
بۆچی کوردستانت جێهێشت،ژیان چۆنه له ئه‌وروپا.
له ساڵه‌کانی نه‌وه‌ته‌کان خه‌ڵکێکی زۆر کۆچیان کرد بۆ هه‌نده‌ران،منیش یه‌کێک بوم له‌وانه،به‌راستی زروفی کوردوستان وای لێهات که ژیان زۆرناخۆش بو،هیچ روناکایم نه‌ئه‌بینی تا ئه‌هات ده‌نگی چه‌ک زیادی ئه‌کرد،له‌و شوێنه‌ی شهروجهنگی تیا بێت هونه‌رو جوانی ئه‌مرێت،کاتێکیش شهر کۆتایی دێت هونه‌ر له‌دوای ههموشتهکانهوه له‌دایک ئه‌بێته‌وه،بۆ ژیان له ئه‌وروپاش ئاسان نیه،خه‌ڵکێکی جیاواز کلتورێکی تر،به‌ڵام من به ئه‌زمونێکی نوێی ئه‌زانم،سودم لێوه‌رگرتوه بۆ ژیان و ئه‌زمونی هونه‌ریشم دهوڵومهندتر بوه.
کارکردن چۆنه له ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی کاری هونه‌ری.
ژیان له ئه‌وروپا بۆ په‌نابه‌ر زۆر ئاڵۆزه،بۆ نمونه زمان نازانی کلتورێکی نوێ خه‌ڵکانێکی زۆر که نایانناسی،ئه‌و هه‌مو شته به‌یه‌کجار روت تێئه‌کات، ئه‌گه‌ر یه‌کێک وریانهبێت زوو ته‌وازنی تێک ئه‌چێت،کارکردنیش به‌هه‌مان شێوه زۆرئاسان نییه به‌تایبه‌تی کاری هونه‌ری،زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان بێکارن یان کاری تر ئه‌که‌ن زۆر دوره له هونه‌ر.
ئه‌ی خۆت کاری هونه‌ری ئه‌که‌یت،به چییهوهخهریکی.
له‌ساڵی 1995که هاتم بۆ ئه‌ڵه‌مانیا زۆر گه‌رام بۆ شوێنێک کاری هونه‌ری تیا بکه‌م،خۆشبه‌ختانه له شاری دوسلدۆرف کارگه‌یه‌کی دارشتنی برۆنز هه‌یه زۆر ناوێکی باشی هه‌یه لای په‌یکه‌رسازانی جیهانی،پێویستیان به په‌یکه‌رسازێک هه‌بو بۆ گه‌وره‌کردنی په‌یکه‌ر،ئیتر له کاته‌وه بۆ بژێوی ژیان له‌وێ کارئه‌که‌م،هه‌ر له‌وێش شوێنێکم هه‌یه کاری هونه‌ری خۆم ئه‌که‌م،به‌ڵام کاتم زۆرکهمهبۆ خۆم،ئه‌بێت ته‌وازنێک بدۆزمه‌وه،هه‌ر چۆنێک بێت له‌م کارگه‌یه ئه‌زمونی هونه‌ریم زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوه.زۆر هونه‌رمه‌ندی جیهانیم ناسیوه به هۆی ئه‌م کارگه‌یه‌وه.
له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌واڵێکی هونه‌ریم له ئه‌نته‌رنێت خوێندنه‌وه،که په‌یکه‌رێکی مێژویی ئه‌ڵه‌مانی کۆنت دروست کردۆته‌وه.
ئه‌وه په‌یکه‌ری ئه‌رنۆلد رۆس له شاری فوپه‌رتاڵ بوه په‌یوه‌ندی به سه‌رده‌مێکی مێژویی ئه‌ڵه‌مانیا هه‌یه نزیکی 600 ساڵ پێش ئێستا،ئه‌م په‌یکه‌ره له جه‌نگی جیهانی دووه‌م به بۆمبای هاوپه‌یمانه‌کان له‌ناو چوبو،نه‌مابو ته‌نها وێنه‌یه‌کی کۆنی له مۆزه‌خانه مابو،خه‌ڵکانی پسپۆر له وبواره‌دا زۆر گهرابون بۆ په‌یکه‌رسازێک که توانای دروست کردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یکه‌ره‌ی هه‌بێت،کارێکی کلاسیکی ئاڵۆزه پێویستی به توانای هونه‌ری تایبه‌تی هه‌یه،شاره‌زایی له ئه‌نه‌تۆمی مرۆڤ و ئه‌سپ پێویست بو،ماوه‌ی ساڵێک خه‌ریکی بوم،به شێوه‌یه‌کی جوان دروستم کرده‌وه،له میدیای ئه‌ڵه‌مانی زۆر باسیان کرد.
پرۆژه‌ی هونه‌ری یان کارێکی هونه‌ریت له خهیاڵداههیه بۆ کوردستان.
کاتێک له‌کوردوستان بوم گه‌لێک کاری ههنهریم دروست کرد،یه‌که‌م په‌یکه‌ری شه‌هیدی کیمیابارانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌م دروست کرد ساڵی 1991،زۆر په‌یکه‌ری تر له کوردوستان به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌یان نه‌ماون،زۆر پرۆژه‌ی هونه‌ریم پلان کردوه،ئه‌مه‌وێت چه‌ند په‌یکه‌رێک له برۆنزدروست بکه‌م بۆ کوردوستان چونکه لای خۆمان نییه،راپۆرتێکم ناردوه بۆ کوردوستان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته،هیوادارم بریاری له سه‌ر به‌ن،ئه‌گه‌ر بکرێت شتێکی مێژوویی ئه‌بێت.
زۆر سوپاس کاک شوان
سوپاس بۆ ئێوه‌ش
شایانی باسه هونه‌رمه‌ند شوان که‌مال قوتابی بوه لای چه‌ند هونه‌رمه‌ند په‌یکه‌رسازی جیهانی له‌وانه هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد دارا حه‌مه ێکی گه‌وره‌ی سه‌عی،هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب ئسماعیل فتاح تورک و ساڵح قه‌ره‌غولی و موحه‌مه‌د غه‌نی حکمه‌ت.
ئاستی خوێندن…
1 بروانامه‌ی دبلۆم له هونه‌ری په‌یکه‌رسازی به پله‌ی یه‌که‌م له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی سوله‌یمانی له سالی 1987.
2 بروانامه‌ی بکالۆریۆس له هونه‌ری په‌یکه‌رسازی له ئه‌کادیمیه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی به‌غداد به پله‌ی یه‌که‌م سالی 1991،
3 هه ڵکۆڵینی سه‌ر به‌رد له یونان 1995،
4 دروست کردنی قاڵب له لم وسلیکۆن له ئه‌له‌مانیا سالی 1996/2000
5 دروست کردن و گه‌وره کردنی په‌یکه‌ر به شێوه‌یوکی مۆدێرن له ئه‌له‌مانیا 2000/2005
6 ئه‌نجام دانی گه‌لێک پرۆژه‌ی هونه‌ری له ئهوروپاوئهڵهمانیا 2005/2010
له ساڵانی 1991/1994 گه‌لێک کاری هونه‌ری له کوردستان ئه‌نجام داوه.
گه‌لێک پێشانگه‌ی کردۆته‌وه له کوردوستان و عێراق و ئه‌وروپا.