گۆرانیبێژی لاو (گۆران ساڵح) ماوەی چەند ساڵێکە وەک گۆرانیبێژێک چەند بەرهەمێکی خستۆتە بەر گوێی بیسەران و هەوادارانی گۆرانی کوردیی، جگە لەو گۆرانیانەی بە شێوەیەی تاک تاک بڵاوی کردەوە، لەچەند مانگی رابردوو ئەلبومێکی گۆرانی بڵاو کردەوە، لە دەرفەتێکدا چەند پرسیارێکمان ئاڕاستەی (گۆران) کردو، لەم گفتوگۆیەدا بەم شێوەیە وەڵامی بۆ پرسیارەکانی هەفتەنامەی “هونەری هەولێر” دانا.
– یەکەم تەجروبەی دەرکەوتنی تۆ لەرێگەی کاری میدیایی بووە، بەتایبەتی کاری بێژەری، چۆن باسی ئەو سەردەمەی خۆتمان بۆ دەکەیت ؟
گۆران : “لەراستیدا کارێکى ئاسان نییە، بەڵام ئەوەیان دەگەرێتەوە بۆساڵى 1997 لە tv ئازادى .دواى ئەوەش لەساڵى 1999 چوومە کوردستان تى ڤى.کەماوەى 10 ساڵ کارم کرد، لەزۆربەى بەشەکان. زۆر سوودم وەرگرت و لە هەمان کاتدا سودیشم هەبوو بۆ شوێنى کارەکەم”.
– کارکردن لە میدیادا تاچەند سوودی هەبوو بۆ پێگەیاندنی (گۆران) مەبەستم هونەرمەند بوون نیە، بەڵکو خودی (گۆران) ؟
گۆران : “بێگومان سودەکەى ئەوەبوو کەبوومە کەسێکى شارەزا لەبوارى راگەیاندن.لەهەمووى گرنگتر ئەوەیە کە، توانیم خۆم بدۆزمەوە لەناو ئەو دونیا جەنجاڵە!”.
– ئەی ئەو کاتەی چوویتە کوردستان tv لەوێشەوە جارێکی دیکە خەریکی کاری میدیای بوویت، بەڵام ئەمجارە لەگەڵ ستافی کامێرەمان و بەکاری رووناکی خەریک بوویت، ئەمە چۆن بوو ؟
گۆران : “لەکوردستان tvدا لەزۆر بە بەشەکان کارم کرد،مەسەلەى ئەوەش لەپشت کامێرا کارم کرد.حەزى خۆم،بوو ،کەدواکارم. زووم ئین بوو”.
– لەو رێگەوە واتە روونتر بڵێم، لەرێگەی کاری کلیپ سازیەوە حەزی گۆرانی گوتن سەری هەڵدا لای (گۆران) ؟
گۆران : “نەخێر، بەڵکو حەزوو بەهرەکە ئەوەیان خولقاند”..
– بۆچی بەگۆرانییەک دەستت پێکرد، کە پێشتر لەلایەن هونەرمەندێکی دیکەوە گوتراوە ؟
گۆران : “من بە گۆرانیەک دەستم پێکرد.کە تازە بوو بەناوى گووڵى تەمەن، ئەوەى تۆ باسى ئەکەى دووەم بەرهەمبوو ئەویش (ئەی بۆ وات کرد بۆ)”.
– واتە کاریگەری هونەرمەند (شوانە شێخانی) نەبوو وایکرد ئەو گۆرانییە بڵیتەوە ؟
گۆرانی : “جوانى گۆرانیەکەو گۆرانیبێژەکە.وایکرد.کە ئەم هەڵبژاردنە بکەم”.
– پێت وانیە بەتەقلید دەستت پێکردووە؟
گۆران : “نەخێر بەڵکو یەکەم گۆرانیم زۆر تایبەت بوو بە خۆم.کەشێوازى کلیپەکەى بۆ یەکیک کە یەکەم گۆرانى بێ سەختە”.
– ئەی پێت وایە لە ژێر کاریگەری چ هونەرمەندێک خۆت دەدۆزیتەوە؟
گۆران : “هونەرمەندێکى دیارى کراو نیە، لە ژێر کاریگەری ئەودا خۆم دۆزیبێتەوە”..
– دوای ئەوەی بەچەند گۆرانییەک دەرکەوتی ئینجا بیرت لەبەرهەم هێنانی سیدی کردەوە، پێت وابوو قۆناغێک لەپێشت هەیە ئەویش خۆناساندنە، ئینجا کارێکی بەکۆمەڵ بکەیت و بڵاوی بکەیتەوە لە ئەلبومێکدا ؟
گۆران : “بێگومان مەسەلەى ناوبانگ ئیستا زۆر ئاسانە.بەڵام ناوبانگى باش و سەنگین سەختە.ئینجا بۆ ئەوەى بگەینە ئەو ئامانجە پێویست دەکا زۆر ماندوو ببى.منیش مەبەستم ئەوەبووە.کە ناوبانگێکى سەنگین بەدەست بێنم”.
– واتە ئەو کارە سەرەتا بۆ هەموو گەنجێکی گۆرانیبێژ پێویستە، ئینجا دەبێ بیر لەبەرهەم هێنانی ئەلبوم بکاتەوە؟
گۆران : “من وام کرد.ئینجا هەمو کەسێکیش قەناعەتێکى تایبەتى هەیە”.
– تۆ زۆرجار باسی ئەوەت کردووە، کەل و پەلی وەک مۆبایل و لاپتۆپ و چەند شتێکی دیکەت فرۆشتووە بۆ گۆرانییەکانی سەرەتایی کارکردنت، ئەی بۆ ئەلبومەکەت چیت فرۆشت ؟
گۆران : “بە پێکەنینێکی زۆرەوە، من لاپتۆپم نەفرۆشتوە! بەڵام برادەران گەواهی ئەوەم بۆ ئەدەن کە بۆ ئەلبومەکەم سەیارەکەمم فرۆشت!”.
– دوای بڵاو بوونەوەی ئەلبومەکەت، ئەو خەرجییە هاتەوە گیرفانت ؟
گۆران : “نەوەلڵا چونکە لەم ووڵاتەى ئێمەدا دارو بەرد دزیمان لێ دەکا!”.
– واتە بیرت لەوە کردۆتەوە جارێکی دیکە ئەلبوم بەرهەم بهێنیتەوە؟
گۆران : “بەو وەزعەى ئێستا؟؟ بێگومان نەخێر.بەڵام ماناى ئەوەش نیە.کار نەکەم.
– ئەم جارە چیت داناوە بۆی بفرۆشیت ؟
گۆران : “ئەم جارەیان..بێگومان هیچ.چونکە کەس منەتى پێ نیە.جگە لەوەش باوەریشت پێناکەن کە واش بکەى!”.
– واتە تۆ هاوکاری نەکراوی لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لایەنی پەیوەندی دار بۆ کارە هونەرییەکانت ؟
گۆران : “یەک جار،ئەویش بۆ کارى کلیپێک بوو.کە بەداخەوە ئەوەنە کەم بوو کارەکەشى پێنەکرا!”.
– باشە بابێنە سەر شتێکی دیکە، تۆ خەریکی کاری گۆرانی گوتنی، چۆنە لە پەیمانگا و کۆلیژی هونەرەجوانەکان چویتە بەشی شانۆ ؟
گۆران : “من تەنها لەپەیمانگا.شانۆم خوێندووە .لەکۆلێژ چوومە مۆسیقا”.
– واتە حەز بەکاری نواندن دەکەیت و بەشداریی کاری شانۆگەرییت کردووە؟
گۆران : “بەڵى بێگومان. ئیستاش ئەندامى گروپى گەنج م بۆ شانۆ”.
– زۆربەی شانۆکارەکان خەریکی کاری درامایت زیاتر، تۆش بەنیاز نیت بچیتە نێو کاری نواندنی درامی ؟
گۆران : “ئەوەیان، دەرفەتى کار ئەزانێ.کەلە ئاییندەدا.بیری لێ ئەکەمەوە.هەرچەندە پرۆژەى درامیم بۆ هاتوە.بەڵام کات نەبوە .کاری تێدا بکەم”.
– قۆناغی ژیانی هاوسەری جیاوازی هەیە، ئایا کار ناکاتە سەر کارە هونەرییەکانت ؟
گۆران : “بێگومان ناهێلم بگاتە ئەو رادەیە..بە پێچەوانەوە خێزانەکەم هێزو توانام ئەداتێ.هەرچەندە ئەو دەنگى لەمن خۆشترەو لەهونەر دەخوێنێ”.
– لەگەڵ ئەو خانمە بەڕێزەی ئەڵقەی هاوسەریگێریت گۆڕیوەتەوە، لەسەر ئەوە رێک کەوتوون، کە لە ژیانی تۆدا هونەر هەیە پێوستە تۆش کاتت هەبێ بۆ هونەرەکەت؟
گۆران : ” بێگومان لەمن باشتر دەزانێ.چونکە.خۆى حەزى لەو کارەیە و لەناو واقیعی هونەردا دەژی”.
– واتە هاوسەرەکەشت نزیکی لەگەڵ هونەر هەیە ؟
گۆران : “بەڵێ .لەهونەر ئەخوێنى.لە موزیک.
– ئەو پرۆژەی لە خایڵت دایە و تائێستا رات نەگەیاندووە چیە ؟
گۆران : “کاتى ماوە، بەڵام دلنیابە ئەو پرۆژەیە.زۆر گەورە ئەبێ و لەخزمەت.خەڵکى کوردستان ئەبێ…خوا یاربێ ئەیبینین.
عەبدولغەفار عەبدوڵڵا
Abdulgafar1981@yahoo.com