ئالان عومه‌ر: له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی نوچه‌نێت هونه‌رمه‌ند عه‌لی زه‌نگه‌نه له‌كاری رێكخراوی هونه‌رمه‌ندان له‌كه‌ركوك ئه‌دوێ هۆكاری كه‌می بهرههمههونهرییهكانی له‌ئه‌مرۆدا ئاشكرا ده‌كات و رهخنهر له‌وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ده‌گرێت.
عه‌لی زه‌نگه‌نه : هیچ ئاسانكارییه‌ك نییه بۆ هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركووك چه‌نده‌ها جار له ده‌رگای وه‌زارتی رۆشنبیریم داوه هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك من فرامۆش ده‌كه‌ن ..
ئالان عومه‌ر: تۆ كار له رێكخراوی هونه‌رمه‌ندان ئه‌كه‌یت له كركوك ئه‌و رێكخراوه توانیویه‌تی چی بۆ هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركوك بكات؟ وه‌ك رێزگرتن، دابینكردنی زه‌وی ، هاوكاری به‌رهه‌م هێنان هتد….
عه‌لی زه‌نگه‌نه: ئێمه پێش ئه‌وه‌ی رێكخراو پێكبهێنرێت دوو سه‌ندیكای جیاواز بووین سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان و یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندان هه‌ڵبه‌ته هه‌ر له‌و كاتانه‌وه چه‌نده‌ها رێزلێنان بۆ هونه‌رمه‌ندان دابین كراوه و زه‌وی و دامه‌زراندنی چه‌نده‌ها هونه‌رمه‌ند له رێگه‌ی ئه‌م دوو دامه‌زراوه هونه‌رییه‌وه كراوه و ئێستاش كه رێكخراوی هونه‌رمه‌ندان هه‌یه و دوای ئه‌و چالاكییانه كه پێشتر كراوه وه‌ك خزمه‌ت به هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركووك له‌به‌ر نه‌بوونی بهریوهبهرایهتییهك سه‌ر به وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هه‌رێم ئێمه‌ش نه‌مانتوانیوه وه‌ك پێویست خزمه‌تی هونه‌رمه‌ندان بكه‌ین هه‌ر چه‌ند چه‌نده‌ها فیستڤالًی میوزك و شانۆ و شێوه‌كاری ئه‌نجام دراوه بۆ هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركوك .
ئالان عومه‌ر: له كه‌ركوك كێشه‌و ململانێ هه‌یه بۆ ناسنامه‌ی قه‌ومی شاره‌كه هه‌ر نه‌ته‌وه‌و له ههوڵایه به‌لای خۆیدا ببات ئه‌گه‌ر هونه‌ر یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی دروستكردنس پێكه‌وه ژیان بێت له‌م باره‌وه هونه‌ر له كه‌ركوك رۆڵی چی بوه؟ له‌باری نه‌ته‌وه‌یی هونه‌رمه‌ندان چیان كردوه بۆ كوردستان بونی كه‌ركوك؟
عه‌لی زه‌نگه‌نه: ئێمه له شاری كه‌ركوك فره‌نه‌ته‌وه ده‌ژین له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه وه‌ك رێكخراوی هونه‌رمه‌ندان چه‌نده‌ها هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب و توركمان رێزلێنانمان بویان كردوه و چه‌نده‌ها فیستڤاڵی خۆشه‌ویستی به هه‌موو زمانه‌كانی شاری كه‌ركوك سازكراوه له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه تێروانینمان جیاوازه له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر چونكه هه‌موو ئامانجێك له‌رێگه‌ی برایه‌تییه‌وه ده‌كرێت .
ئالان عومه‌ر: بێنه‌وه سه‌ر كاره تایبهتیهكانت كاتێك تۆ ده‌ستت به‌كاری هونه‌ری كردلهگهڵ ئهمرۆجیاوازی چی ئه‌بینیت له‌رووی ئاسانكاری بۆ به‌رهه‌م هێنانی هونه‌ری به تایبه‌ت له كه‌ركوك؟
عه‌لی زه‌نگه‌نه: له راستیدا له‌و كاتانه من ده‌ستم پێ كرد ته‌نیا كه‌ناڵێك هه‌بوو له كه‌ركوك زۆر به ئاسانی كلیپێكمان ده‌كرد و ره‌نگه پاره‌یه‌كی كه‌می ده‌ویست به‌ڵام ئێستا ته‌نیا تۆماركردنی ده‌نگ له ستۆدیو زیاتر له (هه‌شت سه‌د )$ ده‌وێت جگه له بڕه پاره‌ی ته‌سویر و ته‌واوكردنی كلیپه‌كه وئه‌مه‌ش بۆ هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركوك كارێكی قورسه و هیچ ئاسانكارییه‌ك نییه بۆ هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركووك له‌به‌ر نه‌بوونی كه‌ناڵێكی ئاسمانی كوردی له شاره‌كه . و سه‌باره‌ت به جیاوازی هونه‌ری ئه‌مرۆ و رابردوو ئه‌وه قسه‌ی زۆرهه‌ڵده‌گرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له رابردوو هونه‌رێكی راسته‌قینه بوو وته‌نها بۆ هونه‌ر و پێشخستنی هونه‌ری كوردی بوو و ئێستاش زۆربه‌ی زۆری گۆرانییه‌كانی پێشوو له گۆی خه‌ڵك دا هه‌ر ماوه وه‌ك شاكارێك .
ئالان عومه‌ر: بۆچی ئه‌لبوم و كاری نوێت نابینرێت؟ هۆی ئه‌وه‌یه كاری نوێت نیه یان راگه‌یاندن گرنگی به كاره‌كانت نادات؟ هه‌ر كامیان هه‌یه هۆكارچیه؟
عه‌لی زه‌نگه‌نه: نه‌بوونی ئه‌لبوم وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێكرد ئه‌گه‌ر ته‌نیا گۆرانییه‌ك زیاد له ( 1000 )$ ته‌كلیفی بێت ئایا ئه‌لبوومێك چه‌ندی تێده‌چێت منیش له راستیدا توانای ئه‌م پاره‌یه‌م نییه و چه‌نده‌ها جار له ده‌رگای وه‌زارتی رۆشنبیریم داوه كه‌چی بۆ لای هونه‌رمه‌ندانی به ئه‌زموونی وه‌كوو من فرامۆش ده‌كه‌ن و هونه‌رمه‌ندانی تریش هه‌یه ته‌نها گۆرانییه‌كیان هه‌یه و پاره‌ی كلیپی بۆ سه‌رف ده‌كه‌ن .
ئالان عومه‌ر: عه‌لی زهنگهنهكاتێك ده‌ستی به‌كاری هونه‌ری كرد به ئاسانی توانی له ئاستێكی به‌ر فراوان ببێته خاوه‌نی ناو ئایا ئه‌گه‌ر ئێستا ئاسانكاری هه‌بیت بۆت پێت وایه بتوانیت به هه‌مان به‌رفراوانی كار بكه‌یته‌وه؟
عه‌لی زه‌نگه‌نه: من ئه‌و كاتانه‌ی گۆرانیم ده‌وت زۆر تیپی میوزیك هه‌بوون وه‌ك تیپی سلێمانی و تیپی هه‌ولێر و ئیتر … به‌ڵام من وه‌ك تاك توانیم گۆرانییه‌كانم بگه‌یه‌نمه گۆی زور له خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك (به‌رزی باڵاكه‌ت و عه‌شقی ئێمه و نازهنازه و … ) و گۆَرانییهكانی تر ئێستاش ئه‌گه‌ر ئاسانكاریم بۆ نه‌كرێت دڵنیام كه گۆرانییه‌كانم ده‌بێته شاكار له ناو ئه‌و گۆرانییانه‌ی ئێستا …
ئالان عومه‌ر: ئه‌ڵێن له‌سه‌ره‌تای كاری هونه‌ری و ده‌ركه‌وتنت ژنان زۆر لێت كۆ ده‌بونه‌وه تۆش نێوانت له‌گه‌ڵیان باش بوو ئه‌وه تا چه‌ند راسته ئێستا نێوانت له‌گه‌ڵ ژنان چۆنه؟
عه‌لی زه‌نگه‌نه:هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك له كاتی سه‌ر هه‌ڵدانی تووشی گرفتی ئافره‌تان ده‌بێت به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك ره‌فتارم كردووه و مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵیان بووه نه‌ك وه‌ك مرۆڤێكی ئاسایی واته به‌هه‌ستێكی ناسك .و ئێستاش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رپرسی رێكخراوی هونه‌رمه‌ندانم له كه‌ركوك وه‌ك برایه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م .