له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژیان وهپێشچونی خیرا به‌خۆ ئه‌بینێت ، مرۆڤ تادێت ته‌كنه‌لۆژیا و داهاتنی نوێی ئه‌خرێته به‌رده‌م ، به‌ڵام هه‌ندێ دیارده وه‌ك خۆیان ماون و نه‌گۆراون ، گه‌رچی دیارده‌كان زۆرن به‌تایبه‌ت له‌میانی كاركردن و دابه‌شكردنی فرسه‌تی كاركردن له‌نێوان چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا ،
كه‌چی هێشتا هه‌ر پیاو به‌شی شێری به‌ركه‌وتووه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ كار وه‌ك ئه‌وه‌ی پیاو بۆ ئه‌وه خولقابێت ئه‌نجامی بدات كۆمه‌ڵگه به بڤه‌ی ئه‌زانێت ژن توخنی بكه‌وێت ، به‌تایبه‌ت له‌ووڵاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، ته‌نانه‌ت ئه‌و ووڵاتانه‌ی ژن تیایدا بۆی نییه توخنی كۆڕوكۆمهڵی پیاو بێته‌وه ته‌نانه‌ت له‌چوارچێوه‌ی خێزانیشدا .
ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانی و خه‌مۆكییه قۆرخكردنی بازاڕ و پیشه‌ی فرۆشیارییه له بازاڕ‌و كۆگا بازرگانییه‌كاندا ، گه‌رچی ئێستا ژن چۆته نێو بازاڕه‌وه‌و شانبه‌شانی پیاو له كۆگاكاندا كارده‌كات به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م و جیاواز له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ئه‌كرێت ، سه‌مه‌ره‌ی مه‌سه‌له‌كه له‌وه‌شدایه خودی پیاوان ڕێگرن له‌به‌رده‌م ژن‌دا بۆ چوونه نێو ئه‌و بازاڕ و كۆگایانهوه بۆ كڕینی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان و پیشیان شه‌رمه له‌ته‌ك ژنه‌كانیاندا بچنه نێو بازاڕ ، ناڵێم هه‌موو پیاوان به‌ڵام ڕێژه‌كه زۆر له‌وه كه‌متره كه باس بكرێت ، ئاخر ئه‌و پێداویستیانه‌ی ژن به‌كاریان دێنێت پیاو ئه‌یانفرۆشێت و له هه‌موویان سه‌یرتر ( پۆشاكی ژێره‌وه .. مهلابسی داخلی ) .
هاوڕێیه‌كم ئه‌یووت هه‌ركات داوا له‌هاوسه‌ره‌كه‌م ئه‌كه‌م بێته بازاڕ له‌گه‌ڵم پێم ئه‌ڵێت : بێم كابرای دوكاندار له‌به‌رچاوی منا لێت بپرسێت ( بێزه‌حمه‌ت قیاست چه‌نه ؟ ) ، ئه‌و كێشه‌ی ئه‌و هاوڕێیه‌ی من نییه به‌ته‌نها له‌وانه‌یه هی من و زۆربه‌ی ژنان بێت نه‌ك له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌ڵكو له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان ، بۆ نموونه له زۆربه‌ی وولاته‌كانی كه‌نداو به‌تایبه‌ت سعودییه ، ژن تاوه‌كو ئێستا بۆی نییه شۆفیری بكات ، تێكه‌ڵ به پیاو ببێت ، ته‌نانه‌ت ته‌وقه له‌گه‌ڵ پیاوێك بكات كه‌چی هه‌موو ئه‌و كۆگاو بازاڕانه‌ی كه پێداویستییه‌كانی ژن ئه‌فرۆشن پیاو ئیشیان تێدا ئه‌كات و به‌زه‌وقی ئه‌و پیاوانه تازه‌ترین به‌رهه‌می خۆماڵی جیهانی له ئارایشت و ستیان و ئهتهك و لباس ئه‌كڕن ، گه‌رچی پیاوان هاواریان لێبه‌رزبۆته‌وه و لێره‌و له‌وێ له ڕۆژنامه‌و بڵاوكراوه‌كاندا داوای كۆتاییهێنان به‌و مهزهلهیه ئه‌هێنن كه‌چی یه‌ك هه‌نگاو بۆ نه‌مانی ئه‌و دیارده‌یه ( كه به عه‌یبه‌و شوره‌یی ) ناوی ئه‌به‌ن نه‌نراوه .
وێڕای ئه‌وه‌ی كێشه‌ی تێكه‌ڵبوونی ژن لهنیوكۆگاو بازاڕاهكاندا جۆره شه‌رم و ههستییارییهك دروست ده‌كات ، گه‌لیك كێشه‌ی ناشاز و ناشرینی دیكه ڕووبه‌ڕوی ژن ئه‌كاته‌وه ، وه‌ك توانج پلار ، ده‌ستبردن بۆ ژنان ، له‌خشته‌بردنی كچان و ژنان ( مادی و مه‌عنه‌وی ) و گه‌لێك كێشه‌ی دیكه‌ی كۆمه‌لایه‌تی كه‌ئه‌بنه مایه‌ی ئازارومه‌ینه‌تی بۆ ژن .
خۆزگه له ته‌واوی ئه‌و وولاتانه‌دا كه پیاو هه‌موو شوێنه هه‌ستیار و داموده‌زگاكانی قۆرخ كردووه چاوێك ئهخشێنرا به مه‌سه‌له‌ی كێشه‌ی بازاڕدا و كاركردنی ڕه‌گه‌زی مێ و تێكه‌ڵبوونی به‌و كاره ناسكانه‌ی كه مۆركی مێینه‌یان پێوه دیاره و ڕێگهئهدرا كه زیاتر كچان له‌نێو كۆگاو بازاڕه‌كانی تایبه‌ت به پیداویستییه تایبه‌تییه‌كانی ژناندا كاربكه‌ن وه‌ك فرۆشیار و كێشه‌ی ئه‌و ( قیاسه‌ی ) كه له‌وه‌ته‌ی زمانم گرتووه ووشه‌یه‌كی مورادیفم بۆی نه‌بیستووه و ئێستاش سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه نه‌وه‌ی نوێ و مناڵان‌یش هه‌ر به قیاس ناوی ئه‌به‌ن ، چیتر پیاوانیش له‌و ته‌نگه‌شه هه‌ستیاره ڕزگار ئه‌بوون كه‌بۆته گرێیه‌ك ، ئه‌وه‌ی سه‌یره خێزان و خوشك و كچی ئه‌و فرۆشیارو دوكاندارانه له پیاو ئه‌و شتانه ئه‌كڕن و هه‌ر خۆشیان پێیان ناخۆشه .