ئاشتی گه‌رمیانی .. هه‌ولێر : خه‌ونه‌کانی من وا بوون که گه‌رمیان هه‌رده‌م قیبله‌ی ووشه‌و رؤشنبیرهیهت بن وه تاڵه گژم سپی کرد له پێناویدا … له‌من گه‌رمیان تر و ناسک تر له ئه‌ده‌ب و هونه‌رو رۆشنبیری‌دا ئه‌و هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه که به‌رده‌وام ووروژاوه گڕ گرتووه بۆ که‌لتووری گه‌رمیان .. حه‌سه‌ن گه‌رمیانی .. ده‌نگ خۆش و گۆرانی بێژ .. ئاواز چڕ و هۆره‌که‌ی گه‌رمیان که سۆزی له‌رانه‌وه‌ی گیان و رووحی له‌ناو کاسه سه‌رماندا ده‌له‌رێته‌وه.
سالانێکه گوێم له به‌سته‌و گۆرانیه‌کانی و چاوپێ کهوتنهکانێتی له رۆژنامه‌و گۆڤار‌و که‌ناڵه راگه‌یاندنه‌کاندا به‌تایبه‌ت دوا چاو پێ که‌وتن بوو له رۆژ تیڤی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌لیاسی که من بینیم ، به‌لام به‌داخه‌وه ئه‌و کات مامۆستای هۆره‌ی گه‌رمیانیم نه‌خۆش بوو.
من به سه‌ردانێک له‌ماڵی کاك شێخ یه‌حیا به‌رزنجی نوسه‌ر بووم باسی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن گه‌رمیانیمان کرد که ووتی لێره‌یه وه وا رێك که‌وتین که سه‌ردانی مامۆستا ( له‌تیف شێخانی ) بکه‌ین چونکه له‌م سالانه‌ی دوایدا زۆر نه‌خۆش بووه ، مامۆستا له‌تیف شێخانی که‌سایه‌تی یه‌کی ناسراوه له گه‌رمیان و هه‌ولێر وه که‌سایه‌تی یه‌که سالانێکی زۆره خزمه‌تی لاوان و گه‌نجانی هه‌ولێری پایته‌ختی کردوه به‌داخه‌وه له‌م سالانه‌ی دوایدا مامۆستای ووشه‌ی کوردیم ئازارێکی په‌یدا کردووه وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش من و كاك شێخ یه‌حیا و هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن گه‌رمیانی سه‌ردانی مامۆستامان کرد و به‌سه‌رمان کردوه‌وه له گه‌رمیانه‌وه تا ده‌گاته قوتبی باکوور هه‌ر ئازاره‌و کۆتایی نایه‌ت وێنه‌یه‌ك بۆ یادگاری و ماڵ ئاوایه‌کی پڕ له سۆز ماچیکی پڕ له‌ده‌م ووشه‌ی ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری .
هه‌روا بڕیارمان دا له‌گه‌ڵ کاك شێخ یه‌حیا ئیواره‌ی ئاینده داوه‌تی کاك شێخ بین له ماڵیان ، منیش هه‌رزوو بیرم له چه‌ند وێنه‌یه‌ك بکه‌مه‌وه وه دیدارێکی پڕ له غوربه‌تی و خۆشه‌ویستی ئاماده بکه‌م بۆ کاك حه‌سه‌ن گه‌رمیانی هونه‌رمه‌ند و ده‌نگ خۆش .. من له‌سه‌ره‌تایی ووشهکانمهوه هه‌ر بۆ کۆنه هه‌وار …. گه‌رمیان و مه‌رقه‌دی پیری قه‌ره چێوار و ئاوه‌که‌ی رۆخانه …. و سه‌گرمه‌ی چیایی به‌رچاو .. تا ده‌گاته گۆمه گه‌وره … ئه‌مانه ووشه‌ن به‌لام رووحن .. مرۆڤێکی ده‌م به پێ که‌نین و بێ ته‌ماحی دونیا که ئیستا هه‌موو که‌سایه‌تیه‌ك له کوردستاندا سه‌رقاڵی ئه‌و تهماحهیه وه زۆر هونه‌رمه‌ندان شه‌یدای ئه‌و تهماحهن ئارهزووو له ژیان لهدهگرن .. به‌لام له لای هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن گه‌رمیانی ده‌نگ خۆش و مامۆستا قومێك له جگه‌ره‌که‌ی و چایه‌کی تاڵ …. هه‌موو ئازاره‌کانی چاره‌سه‌ر ده‌کات.
من پرسیارم کرد :
…. که ده‌شتی گه‌رمیانت وه بیر دێته‌وه ………..؟
. موڵکی هه‌موو دونیا‌م بده‌نێ به قه‌ده‌ر گۆم گه‌وره‌و سه‌یرانگا به‌هاراوی یه‌کانی ده‌شتی رۆخانه و قه‌ره حه‌سه‌ن دڵم ناکاته‌وه .. له کوێ له دایك بوویت وه دایکت خواردنی دایتێ هه‌ر ئه‌و جێگایه مه‌نزڵی ژیان و یاده‌وه‌ری یه. ئه‌گه‌ر مردم .. هه‌ر بۆ رۆخانهو قادرکه‌ره‌م بمهێننهوه.
….. هونه‌ر له رووحه‌وه چی ده‌گه‌یه‌نێت به به‌رێزتان ئا له‌م ژیان و سه‌رده‌مه‌دا؟
. من به چه‌ند خاڵێك باسی لێ ده‌که‌م .. له‌هه‌موو دونیا چه‌رخی ده‌ربڕینی حه‌فتاکان بۆ هونه‌ر واته سالانی حه‌فتاکان وه‌رچه‌رخانی هونه‌ری بوو ، لێدانی که‌ونی هات بۆ زه‌ره‌ی ئه‌م زه‌وی یه ، ئاسه‌واری جه‌نگ .. جه‌نگ باشتره له ئاسه‌واری جه‌نگ ، پاشماوه‌ی ئاسه‌واری جه‌نگ ، روودانی جه‌نگ ، پیسترین جه‌نگه وه ئابووری وه کۆمه‌لایه‌تی وه سیاسی ، هه‌ست ده‌که‌یت شتت پێ یه داهێنه‌ری به‌لام بۆت ناچێته سه‌ر له‌به‌ر ره‌نگ دانه‌وه‌ی ئابووری ، نه‌بوونی هاوکاری یه‌کی گرنگ له‌لای هونه‌رمه‌ندان ، ئه‌مه‌ی له‌به‌ر چاوانه له‌به‌ر دلانه ؟ دونیایی دبلۆماسیه‌ت و فڵچه لێ دان ، عزه‌ت نه‌فس ؟
ناوی تۆ کاتی یه !! ناوی من به‌رده‌وامی یه ؟ به‌هره‌یی به زۆری ، هونه‌رێك به دڵی خۆم بێت !! هه‌ر هونه‌رێك به رووحیه‌تێکی پاکه‌وه بێت به شاکاری ده‌مێنێته‌وه ، ئه‌و که‌سانه تێ ده‌گات .. که شه‌یدایی رووحی گه‌رمیانین.
… که‌ناڵه‌کان درێغیان هه‌یه له بلاو کردنه‌وه‌ی گۆرانی یه‌کانت ؟
.. سوپاسیان ده‌که‌م .. به‌لام قه‌د ناپاڕێمه‌وه گۆرانی یه‌کانم لێ بده‌ن؟
من پرسیاری زۆرم کرد له سه‌ر ره‌وشی ئه‌مرۆی هونه‌رو گۆرانی و میدیای کوردی له کوردستان و جیهاندا ، وه گفتوو گۆی ئه‌مرۆمان کرد ، به‌لام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ره‌نجی من بوو باس له گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێری که تایبه‌تمه‌ندی یه‌کی زۆری تێدایه .
کاك( شێخ یه‌حیا) ش له‌و باره‌یه‌وه ووتی : ئه‌و ئاوازه گه‌رمیانه‌ی لاوانه‌وه و ئای ئای و ئازیزه‌که‌م ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کاره‌ساتی به‌سه‌ردادانی ناوچه‌که‌مان که له‌دێر زه‌مانه‌وه له ده‌سه‌لاته جیا جیاکان ناوچه‌که‌مان گه‌مارۆ دراوه وه خاپوور کراوه وه ماڵهکهنیشمان سوتێنراوه و تالان کراوه خه‌ڵکه‌که‌ی به برسین و هیلاك چووه بۆیه لاوانه‌وه ئای ئای ئاواز‌و سۆز گه‌رمیانی یه و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه .
من دیسان ده‌گه‌رێمه‌وه بۆ گه‌رمیان … تۆ چی ده‌ڵێیت ؟
… ئه‌ساسه .. به‌راستی … من له فه‌ره‌نسا بووم هونه‌رمه‌ندێكی فارسییم بینی وه گوێ ی له ده‌نگم گرت من چه‌ند گۆرانی یه‌کی گه‌رمیانیم بۆ چڕی ، ئه‌ویش که چووبوه ته‌هران باسی ئه‌وه‌ی کردبوو له‌لای هاوهلاکانی ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت گوێت له مه‌قامه‌کانی زه‌مانی زه‌رده‌شتی بێت ئه‌وا وه‌رن گوێ له استازی ئاوازی کوردی حسن گه‌رمیانی بگرن؟
تا ده‌ره‌نگ باس له قادرکه‌ره‌م ی ههوارو ده‌شتی گه‌رمیان و ناوچه‌که‌مان که ناسراون به عه‌شیره‌کانی به‌رزنجه‌و شێخان و زه‌نگنه‌و جه‌باری داوێ ….. یاده‌وه‌ری یه‌کانی پیر قه‌ره چێوارو شێخ مان به درێژی تاووتوێ کرد.
ئه‌و پاش چه‌ند رۆژێکی تر دیسان جارێکی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ وولاتی به‌فرو باران و قوتبی سه‌ر سپی ….. به ئازارێکی گه‌رمیانی یه‌وه ! منیش دڵ پڕ و چڕ له‌وه‌ی که ته‌نها یه‌ك حه‌سه‌ن گه‌رمیانیمان هه‌یه …. وه کو پێویست حکومه‌ته که‌م رێزی هونه‌ری نه‌ناوه بۆ ئه‌وه‌ی کؤچ با به‌ره‌و هه‌وراس نه‌بێت .. با روه‌و گه‌رمیان بێت و که‌مه‌ره شلێکی تر ببێته میوانی هه‌وری لار … بۆ من و تؤ و هه‌موو ناوچه‌ی گه‌رمیانی کوردستانی باشوور.
ئاشتی گه‌رمیانی
Shegani_66@hotmail.com