به هه‌ر بیانو و هۆیه‌که‌وه بێت لابردنی خانه‌ی ناساندنی نه‌ته‌وه لــــه سه‌ر فۆڕمی سه‌رژمێری دژی ده‌ستور و قانونی 40 ی ساڵی ( 2008 ) ه مه‌رامێکی چه‌په‌ڵ و قێزه‌وه‌نه و دژ بـــه نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌کرێت له پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی ئێراقدا که مانگی دیسمبه‌ری ئــــــــــه‌م ساڵ واته 2010 دوای چه‌ندجارێک دواخستن نیازوایه ئه‌نجام بدرێت له سه‌رانسه‌ری ئێراقدا به‌هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه
دوای هه‌موو بڕو و بیانو و کێشه‌کان که له‌به‌ر ده‌م ئه‌م پڕۆسه هه‌ستیاره‌دا داده‌نرێت لـــــــــه لایه‌ن شۆڤێنستان و داخ له دڵان و دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ، ئه‌مه دواین و تازه‌ترین کێشه‌یه که دروست کراوه له لایه‌ن پاڵه‌وانه‌که‌یه‌وه که‌عه‌لی غالبی وه‌زیری پیلاندانی حکومه‌تی فیدڕاڵی ئێراقه. بۆیه ده‌ڵیم پیلاندانان و ناڵیم پلاندانان چونکه ئـــــه‌م پێاوه که به ڕه‌گه‌ز کورده و نازناوی بابانه له جیاتی هه‌موو عه‌ره‌به شۆڤێنست و دوژمنان و داخ لــــــــه دڵانی کورد ده‌یه‌وێ کاره‌کان جێبه‌جێ ده‌کات ، بیست ساڵ له‌مه‌و به‌ر و پێشتریش حکومه‌تی به‌عس هـه‌وڵی سڕینه‌وی کورد و ئاســـهواری خاکی کوردوستانی دا به به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی و پڕۆسه‌ی ئــهنفالی به‌دناو و وێران کردنی زیاتر له چوار هه‌زار پێنج سه‌د گوند و شارۆچکه‌ی کوردوستان و کوشتن و قڕ کــــــردنی دانیشتوانی سڤیلی هه‌ڵه‌بجه له سه‌ر ده‌ستی تاوانبار ( عه‌لی کیمیاوی ) ، ئه‌وه‌تا له دوای ڕوخانـــــــــــدنی ئه‌م ڕژێمه‌و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئێراقی فیدڕاڵ و دیموکرات وا جــــارێکی تر له‌سه‌ر ده‌ستی وهزیركی حکومه‌تی ئێراق که حه‌وت مانگه ماوه‌ی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م حکومه‌ته به فـــــــــهرمی ته‌واو بوه ، هه‌ر هه‌مان ناو که ( عه‌لی ) یه ده‌یه‌وێت به جۆرێکی تر کاره‌ساتی ئــــــــــهنفال و کیمیا باران و وێران کردن دوباره بکاته‌وه به‌بێ به‌کارهێنانی چه‌ک و کیمیاوی ، بـــــــۆیه من پێم وایه هیچ جیاوازیه‌ک نیه له نێوان ( عه‌لی کیمیاوی و عه‌لی غالب ) دا ، مـــــــافی لابردنی هه‌ر خانه‌یه‌ک له‌سه‌ر فۆڕمی سه‌رژمێری ده‌بێت لــــــــــــــــــه لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌رژمێریه‌وه پێشنیاز بکرێت و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕازی له سه‌ری بێت ، چونکه ئــــــه‌م سه‌رژمێریه ده‌رخستنی ڕووی ڕاستیه و ئاشکراکردنی قه‌باره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و عه‌ره‌ب و تورکمان و کـــــــــهمایتیهکانی تره به تایبه‌تی له ناوچه دابڕاوه‌کان و جێناکۆکه‌کان که چه‌ندان ساڵــه ته‌عریب و ته‌بعیس ده‌کرێت و نه‌ته‌وه‌که‌مانی تێدا ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر ده‌کرێت و ده‌ست به‌سه‌ر خــاک و ئاو زه‌ویدا ده‌گیرێت و له جیاتیان عه‌ره‌ب ده‌هێندرێته شۆێنیان ، بێگومان ئــــــهنجامی کۆتایی ئه‌م سه‌رژمێریه هه‌موو ئه‌م ڕاستیانه ئاشکرا ده‌کات که عه‌ره‌به شۆڤێبست تورکمانه‌کانی به‌ره‌ی تورکمانی که سه‌ر به میتی ده‌وڵه‌تی ترکن کار ده‌که‌ن ، بێگومان ئامانجی ئــــــه‌م ڕاپرسیه گه‌ر به ڕاست و شه‌فافیه‌ت دور له ده‌ست تێوه‌ر دانه‌وه بکرێت لــــــه به‌رژه‌وه‌ندی کورد ده‌بێت و چاره‌نوسی ناوچه دابڕاوه‌کان و جێناکۆکهنان پێ یه‌کلایی ده‌بێته‌وه ئه‌مه‌ش خواست و به‌رژه‌وه‌ندی ئـــــــــه‌وان نیه ، له وتاری پێشوترمدا ڕوونم کردبوه‌وه که ئه‌مه سیاسه‌ت و پلانێکی چه‌په‌ڵی نه‌خشه بۆ کێشراوه ده‌ستی ده‌ره‌کی و دهوڵــهتانی هه‌رێمایه‌تی و عه‌ره‌به شۆڤێنستهکانی موسڵ و کـــــهرکوک و دیاله‌و به‌ره‌ی تورکمانی تێدایه که زۆر ده‌ترسن له ئه‌نجامدانی ئه‌م سه‌رژمێریه گشتیه ، گه‌ر بێتوو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئـــــــــــه‌و سه‌رژمێریانه‌ی له ئێراقدا ئه‌نجام دراوه له هه‌ر هه‌مویاندا خانه‌ی نه‌ته‌وه و ئایین هــــــــه‌ر هه‌بوه ، له هه‌موو دنیادا له هه‌ر وڵاتێک سه‌رژمێری کرابێت تاوڵاتانی ئه‌وروپاش زانیاری له‌سه‌ر ئاین و نــــــــــهتهوهی هه‌ر تێدا بوه و به هیچ شێوه‌یه‌ک لانه‌براوه و جیا کرابێته‌وه بـــــــــــــــــه‌ڵام ئه‌م پێشنیاز و داوایه‌ی عه‌لی غالبی وه‌زیری پلاندانی حکومه‌تی ئێراق له‌سه‌ر حیسابی دژایه‌تی کردنی نــــهتهوهی کورده ، وه‌ک پێشتر ده‌یانویست له‌خانه‌ی نه‌ته‌وه‌دا یه‌زیدی و شه‌به‌ک و فه‌یلی لـه کورد جیابکه‌نه‌وه و به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر هه‌ژمار بکرێن ، به‌ڵام ثیلانهکهیان سه‌ری نه‌گرت بۆیه ده‌یانه‌وێت خانه‌ی ناساندنی نه‌ته‌وه له سه‌ر فۆڕمه‌که هه‌ڵبگرن چونکه ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی باش ده‌زانن ، مـــــهحاڵه ئه‌م خه‌ون و پیلانه‌شیان سه‌ربگرێت و به ئاسانی بۆیان بچێته سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌موو ده‌سیسه‌و پیلانـه گڵاوه‌کانیان به هێز تره و ئه‌م بیانویهشیان به ڕه‌نگاری هه‌ڵوه‌شاندن و دوڕانــــــدن ده‌بێته‌وه و پاڵه‌وانه‌که‌شی ڕیسوا و مایه پوچ ده‌بێت ، به‌ڵام ده‌بێ دانیشتوانی هــــــــــهرێمی کوردوستان و هه‌موو تاکێکی کورد به هه‌موو چین و تۆژهکانیهوه له هه‌موو ناوچه‌کانی تر و لــــــــه لایه‌کی تریشه‌وه حکومه‌تی هه‌رێم و سه‌رکردایه‌تی کورد و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردوستان بــــــــــه هه‌موو توانایه‌کیانه‌وه بۆ دژایه‌تی کردن و به‌ڕه‌نگاری ئه‌م پێلانه و په‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ، خۆپێشاندان و ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رز بکه‌نه‌وه و نه‌یه‌ڵن ئه‌م پیلانه‌یان سه‌ر بگرێت و بـه ئاسانی ڕه‌ت کرێت به سه‌ر کوردا گه‌ر نا له‌سه‌ر هه‌موو ئاستهکــــــان بایه‌کۆتی سه‌رژمێری بکرێت ، خه‌بات کردن و به‌ره‌نگاریش له‌م پێناوه‌دا پێویستی به كۆشش و هه‌وڵدان و یه‌کگرتن یه‌ک هه‌ڵوێستیه ،چونکه گــــــــــــــــــهر بێتوو پێلانهکهیان سه‌ر بگرێت ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر خاڵی سفر و نه‌ته‌وه‌که‌مان زۆر زهرهرمــــــــهند ده‌بێت و پلانی دوژمنانمان ســـــه‌ر ده‌گرێت و چاره‌نوسێکی ترسناک چاوه‌ڕیمان ده‌کات ، هه‌ر چه‌نده من زۆر گه‌شبینم بـــــــــه داهاتوی ڕوونی گه‌له‌که‌مان ، ته‌نها ئه‌مه‌نده ماوه که عه‌لی غالب ده‌بێ باش بزانی که پاڵه‌وان تر نیه لـــه سه‌دام تکریتی و ڕژێمه‌که‌ی و چــــــــــــــــــهندهها زۆرداری وه‌ک عه‌لی کیمیاوی که پێلانی تواندنه‌وه و نه‌مانی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان داڕشتبوو ، به‌ڵام به‌رخودان خۆ راگری کورد هـه‌موو خه‌ونه‌کانی برده ژێر گڵ و چونه زبڵادانی مێژوه‌وه و ڕوو ڕه‌ش سهرگـــــــــــهردان بوون بۆ هه‌تا هه‌تایه ، عه‌لی غالب مه‌حاڵه له نه‌ته‌وه‌ی کورد بێت ، له هه‌مان کــــــاتدا هۆزێکی گه‌وره‌ی وه‌ک بابان که خاوه‌نی مه‌زن ترین میرنشینی کورد بوون مێژویه‌کی گــــــــــــــــهورهیان جێهێشت بۆ کورد ، خاوه‌نی دوانزه سواره‌ی مه‌ریوان و پیاوی بۆێرو ئازای وا بوون که چۆکیان به دوژمبانی کورد دادابوو ، هه‌موو تاکێکی کورد به هه‌میشه‌یی شانازیان پێوه ده‌کات ، بۆێه ده‌ڵێم حه‌یف و مهخـــــــــابن پیاوێکی پیلان گێڕی وه‌ک عه‌لی غالب نازناوی بابانی له خۆی ناوه.!!؟؟؟؟؟؟
ئاسایش عوسمان دانش
بیست و دووی ئۆکتۆبه‌ری 2010
سوید ،، بۆرۆس