سترانبێژ( بەدیل) خەڵکی باکووری کوردستانە و نزیکە 20 ساڵە کاری هونەری دەکات تاوەکو ئێستا پێنچ ئەلبوومی بڵاوکراوی هەیە. لەگۆندی کەلەۆکێ سەر بەشارۆچکەی قوبین چاوی بەدونیا رۆشنا کردووە. قوبین سەر بەشاری باتمان ـە. لەتەمەنی 6-7 ساڵییەوە گۆرانی چڕیوە وەک خۆی لە دیمانەکە دەڵێت: باوکم و دایکم و برایکەم دەنگیان زۆر خۆش بوو. کارتێکردنی ئەوان لەسەرم زۆر بوو بۆ هاتنم بۆ ناو دونیایی هونەر و موسیقا. لە دیمانەیەکیدا لە گەڵً” هونەری هەولێر” وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە.
*سەرەتای هاتنت بۆ نێو جیهانی هونەری بۆ کەی دەگەرێتەوە ؟
– لەگوندی کەلەۆک، مامۆستایەکی سەرەتاییم زۆر جاران داوا لەمن دەکرد گۆرانیان پێشکەیش بکەم. ئەو کاتەگۆرانی ووتن بەزمانی کوردی قەدەغەبوو. چۆنکە من بەتورکی نەمدەزانی گورانی بلێم، ئەویش دەیگوت کێشەنیەبەکوردی بلێ. ئەو ساتە مۆدەیەک لەتورکیا هەبوو، ئەویش گۆرانی گۆتن بوو لەلایەن مندالانی تەمەن بچووک بۆ نمۆنە، ماحسون کرمزگویل، کویچویک جەیلان، کویجویک ئێمرا و ..هتد. مامۆستاکەم دەویست بمباتە ئیستانبول بەڵام باوکم قەبوول نەکرد. باوکم دەگوت، ئەگەر کوڕەکەم بچێتە ئیستانبول بەتورکی گۆرانی دەلێت و کوردینیەکەی لەدەست دەدات.
لەقۆتابخانەیی ناوەندی لەشارۆچکەی قوبین کۆنسێرتی موسیقا دەگێران. لەیەکێک لەکێبرکێیەکانی موسیقا و گۆرانیدا من یەکەم دەرچووم. دوایی ئەوەییش خوێندنی ناوەندیم تەواوکرد، لەبەر بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی، لەساڵی 1985 بەناچاری وڵاتەکەمان بەجێًهشت و هاتوومەتە ئەڵمانیا. لە ئەڵمانیاش لەسالی 1992 بەشێوەیەکی پرۆفێشنال دەستم بە کاری هونەری کرد و ئەلبوومی یەکەمم بڵاوکرد.
* بۆچی بەدیل بڕیاریدا ببێتە سترانبێژ؟؟
— چونکە لەو کاتەیی بەبیرم دێت، من لەناو جیهان و دونیایی گۆرانی و گۆرانیبێژان دا گەورەبووم. ئیتر هونەر بەشێک بوو لەژیانی من. خۆشم دەنگم پێخۆش بوو. دۆست و هاورێیانم بەردەوام بەمنیان دەگوت دەبێ تو بەشێوەیەکی زانستی ئەم دەنگەخۆشەت بەکار بەێنی. کاتێک من دەچوومە ئاهەنگێک یاخۆد دیوەخانەیەک بەئاسانی، بەبێ گۆرانیان پێشکێشکەم، منیان بەر نەدەدا. ئەمەش هێزێک بە من دەبەخشی. لەسالی 1992، وەک ئاماژەم پێکرد، بەئاوایەکی پرۆفێشنال ئالبوومی یەکەمم، لەناو بازاری موسیقای کوردی بڵاوبووە.
* هەم سترانی ڕەسەن و هەم ستران بە ستایلی نوێ دەڵی زیاتر گرینگی بە کامیان دەدەین ؟
— هونەرەکەم لەسەر بناغەی گۆرانییەرەسەنەکان دامەزراندووە. بەبۆچوونی من، ئەگەر رەسەنایەتی لەموسیقای هونەرمەندێک دا نەبێ، تەمەنی هونەرەکەیی درێژ نابێت. بۆیەش، من زۆر باوەڕیم بە هونەری خۆم هەیە، چونکە بناغەی ڕەسەن، تەندورست و بەهێزە، ئینجا دەتوانم هونەرە نووژەنەکەشم لەسەر ئەم بنەمایەئاڤا بکەم. من بڕوام پێیەبویەش دەتوانم ستایلی نووێش دورست بکەم. بەکورتی، من هەردوو ستایلم خۆش دەوێت بەڵام ڕەسەنەکە زیاتر.
* مەرجە هەموو سترانبێژێکی کوردێک لاوک و حەیران بزانیت؟:
— هونەرمەند چەند بتوانێت بە ستایلی جیا جیا گۆرانی بچرێ، سەرکەوتووترە. هونەری بۆتان و سەرهەد یاخود ناوچەیی هەولێر و سلێمانی و شنگال وەکو یەک نین. بەڵام کاتێک هونەرمەندێک بچێتە هەر کام ناوچەیە بە هونەر و ستایلی ئەو ناوچەیە وەڵامی هەوادارانی بدە، ئەو کاتە سەرکەوتووتر دەبێت. .چونکە مللەتی کورد زۆر زۆلم و ستەمیان لەسەر بوو، بۆیەش زۆر حەزیان لەلاوک و حەیرانە. کاتێک گوێی بۆ لاوک و حەیران شڕ دەکات، چێژ لێ وەردەگرێت و بەدەڕبرینی خەم، خۆشی و ناخۆشیەکانی دادەنرێت. ئەگەر هونەرمەندێک بتوانێت لاوک و حەیران بەجوانی و باشی بچرێت، ئەوا سەرکەوتوو و خۆشەویستەلایی خەڵکەکەمان.
* کاتێک بینەر سەیری کلیپەکانت بکات هەست دەکات کە ماندووبوونێکی زۆر و گرینگییەکی زۆر بە دروست کردنی کلیپ دەدەیت ؟
— بەلێ، من زۆری گرنگی بەکلیپ دەدەم. کلیپ دەتوانێت رۆڵێکی گەورە بۆ ناساندنی هونەرمەند بگێرێت و ئاوێزەیەکی زۆر گرنگەبۆ بەرهەمی هونەرمەند ک ەبگەن بەهەوادارانی و بفرۆشرێن.
.
* لاوکی (سالێ) ناوبانگێکی زۆر لە باشووری کوردستان هەیە ، ئەو گۆرانیە بە ڕەسەن هی کێیە؟ بۆچی ئەو لاوکە زیاتر بە دەنگی (بەدیل) ناسرا؟
— گۆرانی سالێ، لەدەنگی کاک سەعید گاباریم بیستووە. کاتێک لەساڵی 2000، لەبەرنامەیی “ئەڤینا وەڵات” کەلەئەلمانیا بۆ کوردستان تی ڤی ئامادەدەکرا، ئەو بە من گۆت، تێکستی “ساڵێ” لەلایەن شاعیری گەورەیی کورد جەگەرخوێن نووسراوە. لەهەمان کاتدا کاک گارە شنگالی بە من گۆت، گۆرانبێژیکێ شنگال خاوەنی ئەو گۆرانیەیە. من ئەو گۆرانی یە بەستایلی خۆم گۆت، ئەوجا کێ خاوەنەکەیە، بەداخەوە تا ئێستا منیش بەتەواوی نازانم و بەردەوامیشم کەبزانم خاوەنە راستییەکە کێ یە! زۆر خۆشحالیشم کە”ساڵێ” بەدەنگی من لەناو خەڵک دا بڵاوبووەو حەزیان لێکرد. بەبڕوایی من، هۆی سەرکەوتنی ئەو گۆرانیە پەیوەستە بە ژیان ئاوارەییم. غەریبی و غوربەت ئەو کارتێکردنەیی لەمن کردووە کەبتوانم بەهەستێک هەمان چەشن “سالێ” بچرم و دواتریش کارتێکردنێکی باش لەسەر بیسەرانیش هەبێت.
*تا جەند لە دوورە وڵات توانیویەتی هونەری کوردی بە جیهان بناسینی ؟
— ئەگەر ئەو دەرفەتەم هەبووایە، دەمتوانی بەهونەرەکەم زۆر شتی جوان و سەرنجراکێش بەکوردستان و جیهان بناسێنم. بەداخەوە لەناو کورددا، سەرمایەداری هونەردوست زۆر کەمن، کەپشتگیری هونەرمەندان بکەن. ئەگەر هەندێک هەبن، ئەوانیش یارمەتی و پشتگیری کچە هونەرمەندەکان دەکەن. ئەمەش زۆر خەمبارم دەکەت
.
* کێن ئەو هونەرمەندانی کە هونەرمەند (بەدیل) بەردەوام گوێیان لێ ڕادەگرێت لە نێو سترانبێژە کوردییەکان و بیانییەکان ؟
__ لەکوردەکان: من هونەرمەندانی کورد هەر هەموویان زۆر خۆشدهوێن بەڵام بەتایبەتی، کەئەویش زۆرن، کاویس ئاغا، شەرۆیێ بڕۆ، مریەم خان، حەسەن زیرەک، محەمەد عارف ، تەحسین تاها، ئەردوان زاخۆیی ، ئیبراهیم خەیات، عەلی مەردان ، گرۆپی گامکاران، ئاینۆر دۆغان ، حەسەن شەریف، شڤان پەروەر، وەک گۆتم هەموویان، هیوایی سەرکەوتن بۆ هەموویان دەکەم، تەمنیان درێژ و پڕ بەرهەم بێت و ئەوانەیی مالئاواییش لەئێمەکردووەلەناو دلمَان هەمیشەزیندوون.
لەبیانیەکان: پاڤارۆتی، فرانک سیناترا، ئێلفس پرێسلی، لاورا برانیگان، ویتنی هویستن، مایکل جاکسون، ئیلشیا کیس، شاکیرا، بییۆنسێ، و زۆری تر…
* بێجگە لە زمانی کوردی بە زمانیکی دیکە سترانت هەیە؟
— بێجگەلەزمانی کوردی، لەسەر شانوو بەزمانی بیانیش گۆرانیم گۆتووەبەڵام لەئەلبوومەکانم تەنیا بەگۆرانی کوردیم چریووە.
* ماوەیەکە زۆر لە سترانبێژانی کرمانجی ستران بە دیالیکتی دیکە دەڵین –وەکو سۆرانی، بە بێچەوانەشەوە سترانبێژە سورانییەکانیش سترانی بادینی دەڵین؟ تا چەند باشە ئەو کارە بکرێت؟
— ئەگەر هونەرمەند بتوانێت بەرێک و پێکی گۆرانیەکەبچرێت، من زۆر بەباشی دەبینم بەڵام بەداخەوە زۆر لە هونەرمەندان هەنەکەبەزاراوەیەکی تر گۆرانی دەلێت، زیانبەخش دەبن بۆ ئەو هونەر و گۆرانییەو تێکیان دەدەن. ئەو کاتەش بەزاراوەی تر گۆرانی نەلێن باشتر دەبێت.
* دوا کاری هونەریتان چییە ؟
— ئەلبوومی شەشەمیش ئامادەیە بەڵام لەبەر باردۆخی ئابووری ناتوانم بلاوبکەمەوە. هەروەها زۆر حەزدەکەم چەند گۆرانیەکی تر لەئەلبوومەنووێکەم زیاد بکەم، لەوانەش دوو گۆرانی سۆرانی هەن. هیواخوازم تاکو من ئەو گۆرانییانە ئامادەبکەم، هونەردۆستێک یاخۆد کۆمپانیایەک پشتگیرم بکەت بۆ ئەوەی، من ئەم ئەلبوومەم، کەبە بڕوای من، گۆرانیەکان یەک لەوەی دیکە خۆشترە، بەبازاری موسیقای کوردی بگەیێنم.
ئا: ئاریان دەرگەڵەیی