مەسعودى مەلا هەمزە : هەبوو نەبوو… ناوى فیلمێکى دیکۆمێنتیە لەسەر ژیانى نووسەر و رۆژنامەنووس و ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق سامى شۆڕش، کە فەرزین کەریم کارى ئامادەکردن و دەرهێنانى بۆ کردووە و تۆفان ئەبوبەکر وەکو وێنەگر کارى تێدا کردووە.
لە لێدوانێکدا تۆفان ئەبوبەکر وتى”ئەم فیلمە دیکۆمێنتیە لە لایەن لیژنەى بەڕێوەبردنى چلەى خوالێخۆشبوو بەرهەم هاتووەو لە ئێستادا لە قۆناغى مۆنتاژدایە، کە کۆڤان ئەرگوشی کارى تێدا دەکاو بڕیاریشە فیلمەکە لە چلەى ماتەمینى خوالێخۆشبوو نمایش بکرێ”