مەسعودى مەلا هەمزە : دواى تەواوبوونى قۆناغى مۆنتاژ، لەشەوانى رەمەزاندا و لەسەر شاشەى کوردستان تیڤى دراماى فرمێسک پەخش دەکرێ. دراماى فرمێسک، کە درامایەکى 15 ئەڵقەییەو نووسینى نازم دڵبەند و سیناریۆی سڵاح حەسەنە و بەکر مەعروف کارى دەرهێنانى بۆ کردووە، بەڕێوەبەرایەتى گشتى سینەما بەرهەمى هێناوەو دواى تەواوبوونى قۆناغى وێنەگرتن و مۆنتاژی لە شەوانى رەمەزان لەشاشەى کوردستان تیڤى پەخش دەکرێ.
بەکر مەعروفی دەرهێنەر لە لێدوانێکدا گوتى: دراماى فرمێسک کە لە نووسینى نازم دڵبەندو سیناریۆی سەڵاح حەسەنەو محەمەد جانۆ کارى وێنەگرتن و مۆنتاژی بۆ ئەنجامداوە دواى تەواوبوونى قۆناغى مۆنتاژی لە شەوانى رەمەزان لە شاشەى کوردستان تیڤى پێشکەشی بینەران دەکرێ”. بەکر گوتیشی: لەم درامایە کۆمەڵێک لە هونەرمەندە دیار و بە ئەزموونەکانى هەولێر بەشدارن و دراماکەش باس لە چەندین رووداوى گرنگ و کێشەى کۆمەڵایەتى ئەمڕۆی کۆمەڵگاى کوردی دەکا”.
شایانى باسە لۆکەیشنەکانى دراماى فرمێسک لە شارى هەولێر و دەوروبەرى وێنەگیراوە.