هونه‌رمه‌ند هه‌ژار زه‌هاوی له دوا سه‌ردانی بۆ کوردستان به هاریکاری کۆڕه‌ک تیلیکۆم نوێترین کلیپی خۆی به ناوی ( On the Surface ) به ئه‌نجام هێنا. له‌م کلیپه ستافێکی پرۆفیشیوناڵ له کوردستان و ئێران کاریان تیادا کرد‌و وه‌ک هه‌ژار زه‌هاوی له‌میانه‌ی بلاوکردنه‌وه‌ی کلیپه‌که‌ی بۆ چرا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که زۆر خۆشحاڵ بوو به‌م ستایله نوێیه و به کارکردن له‌گه‌ڵ ئه‌م ستافه و شێوه‌ی کارکردیان له‌بواری هونه‌ریدا. ماوه بڵێین On the Surface جگه له که‌ناڵه کوردیه‌کان سنووری هونه‌ری بڕی به‌ره‌و زۆر له که‌ناڵه به‌ناوبانگه بیانیه‌کان له‌مانه ( PMC, TAPESH, TAPESH2, VOA, BBC PERSIAN TV, NJOM, MAZIKA, STAR ). جێگای باسه تا ئێستا که‌م له کلیپه کوردیه‌کان توانیویانه به‌م شێوه‌یه به‌رفراوانه جێگای خۆیان له که‌ناڵه غه‌یره کوردیه‌کان بکه‌نه‌وه.
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)


































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)







