کریستینا سەوایا، شاجوانی رابردووی لوبنان و شاجوانی جیهان، لەم دواییەدا لەرێگەی بەرنامەی “دویتی ناوداران” لەکەناڵی ئێڵ بی سی، دەنگە خۆشەکەی خۆی ئاشکراکرد. هەرچەندە نازناوی ئەستێرەی وەرنەگرت، بەڵام بەدوری نازانێت لە گۆرانی وتندا بەردەوام بێت.
کریستینا: نمایشی “دوێتی ناوبانگداران” تیشکی خستە سەر سێ مەسەلەی بنەڕەتی. یەکەمیان پابەندبوونم بەکاری مرۆییەوە لەو کاتەوە کەبە شاجوانی لوبنان هەڵبژێردرام و لەرێگەی کۆمەڵەی “بیتنا” وە بەردەوام بووم، ئەوەبوو لەبری ئەوان لە بەرنامەکەدا گۆرانیم پێشکهشکرد.
مەسەلەی دووەم ئەو دەستکەوتەیە بەدەستم هێنا کاتێك توانای گۆرانیبێژیم بۆ جەماوەر ئاشکرابوو، لەبەرئەوەی پێشتر تەنها کەسە نزیکەکانم بەم کارەیان دەزانی. جەماوەر ئێستا رۆڵی نوێمیان لاپەسەندە. مەسەلەی سێهەمیش ئەوەیە کە بەرنامەکە بەشێوەیەکی ئەرێنی منی بە جیهان ناساند.