هونه‌رمه‌ندی لوبنانی نه‌وال زوغبی له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یێنه‌ر میرای عید له‌ڕادیۆی “ڕۆتانا ده‌لتا” سه‌باره‌ت به بابه‌تی جیابوونه‌وه‌ی له هاوسه‌ره‌که‌ی كه‌به‌و دواییانه ڕوویدا، جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌وه حاڵه‌تێكی ئاساییه و له‌زۆر كه‌س ڕووده‌دات، جه‌ختیشی كرده‌وه كه په‌یوه‌ندی باشه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری جیابووه‌وه‌ی ئیلی دیب، كه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ماوته‌وه.
له‌پرسیارێكی ئاڕاسته‌کراودا بۆ نه‌وال سه‌باره‌ت به‌وه‌ی داخۆ بیری له شووكردنه‌وه كردۆته‌وه بۆ جاری دووه‌م، گوتی ئه‌و بیرۆكه‌یه تا كاتێكی تر دواخراوه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا سه‌رقاڵه به‌كاره هونه‌ریه‌كانی و ڕاگه‌یاندنه بازرگانیه‌كانی، كه دواترینیان ڕاگه‌یاندنی گهردبینی “كلاسی” بوو.
نه‌وال په‌یوه‌ندی خۆی به كۆمپانیای ڕۆتانا بۆ وه‌به‌رهێنانی هونه‌ری به‌زیاتر له‌باش وێنا كرد، ئاماده‌نه‌بوونیشی له‌و ئاهه‌نگه‌ی فتاركردنهوهیهی كه سالم هیندی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ڕۆتانا سازی كردبوو، له‌به‌ر نالهباریێكی ته‌ندروستی بووه كه تووشی هاتبوو.
نه‌وال سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی توندوتۆڵی خۆی له‌گه‌ڵ نه‌جوا كه‌ڕه‌م دوا و پێی وابوو بێجگه له‌ڕاست هیچ شتێكی تر ڕاست ده‌رناچێت، لهئاماژهكردنیدا بۆ ئه‌و داوا قه‌زاییه‌ی كه نه‌جوا له‌دژی چاپكراوێكی ڕۆژنامه‌ی ئیلافی ڕۆژانه به‌رزی كردبووه‌وه.
له‌لایێكی تره‌وه نه‌وال شانبه‌شانی هونه‌رمه‌ند عاسی حه‌لانی و هونه‌رمه‌ند دیانا حه‌داد ئاهه‌نگێكیان له‌دوبه‌ی گێڕا