ئەستێرە گەشەی هونەر هەیفا وەهبی چاوەڕێی ئەنجامی داوایەکی یاسایی دەکات کە لە دژی نیزال ئەحمەدیەی سەرنوسەری گۆڤاری “ئەلجەرەس” بەرزیکردۆتەوە، کە تۆمەتباری دەکات بەوەی هەواڵی هەڵبەستراوی لەبارەی هەیفاوە بڵاوکردۆتەوە. هەیفا رایگەیاند هەر قەرەبویەك لە ئەنجامی داواکەی بەدەستبهێنێت، پێشکەشی دەکات بە خاچی سوری لوبنانی.
هەیفا لە چەند دەرکەوتنێکی میدیاکاندا لەم دواییەدا ئەو پڕوپاگەندانەی رەتکردەوە کە سکی هەبێت و لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پیتاندنی دەستکردی بۆکرابێت. ئەم ئەستێرە هونەرییە لە ئێستادا سەرقاڵی چەند کۆنسێرتێکە. پاش ئەداکردنی گۆرانی “یا سلام” لە ئاهەنگی فۆرمیولە 1 لە دورگەی یاس لە ئەبوزەبی، لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دا ئاهەنگێکی لە ئوتێلی مۆڤنپیك لە بەیروت سازکرد. دووەم رۆژی جەژنیش چوو بۆ قاهیرە و لە ئوتێلی مەسا ئاهەنگێکی سازکرد.