بۆ یەکەمجاری بوو مەی حەریری بڕیاربدات بچێتە جیهانی نواندن و لە زنجیرە درامایەکی تەلەفزیۆنی میسریدا بەشداری بکات بەناونیشانی “دەریا و تینووەکە”. مەی لەو زنجیرە درامایەدا هاوشانی عیزەت ئەبو عۆف و عومەر حەریری رۆڵی پاڵەوانی زنجیرەکە دەبێنێت.
هاوکاتیش مەی دڵتەنگی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بەوەی لە جیهانی عەرەبیدا روودەدات، هەر لەبەرئەمەش بوو بڵاوکردنەوەی گۆرانیە نوێکەی کەبەناوی “من هەتا رادەی شێتی خۆشم دەوێیت” خۆی دواخست.
من بڕوام بە گفتوگۆی بنیاتنەرانە هەیە کە لەناوماڵ و لەگەڵ هاوڕێکانمدا پراکتیزەی دەکەم و هیوادارم پردی پەیوەندی و لەنێوان وڵاتان و دانیشتواندا دامەزرێت.
مەی حەریری: نزیکە وەك پاڵەوانێکی سەرەکی زنجیرە درامایەکی تەلەفزیۆنی بەناوی “دەریا و تینووەکە” لەبەردەم کامێرادا رابوەستم، کە لەسیناریۆی محەمەد ئەلغەیتی و دەرهێنانی وائیل فەهمیە. ئەمەش کارێکی درامیە و لەماوەی مانگی رەمەزاندا بڵاودەکرێتەوە. لەو زنجیرەیەدا رۆڵی کچێك دەبینم کەباوکی لوبنانی و دایکی قەرەجێکی میسریە. بڕیاروابوو مانگی شوباتی رابردوو وێنەی دیمەنەکانی رۆڵەکەی من بگیرێت، بەڵام ئەم کارە دواخرا بۆ سەرەتای مانگی ئازار، دەبێت ئەوەشمان لەبیرنەچێت کە دیمەنی وێنەگرتنەکە لەمیسر ئەنجام دەدرێت.