ئەستێرەی هونەری کارۆڵ سەماحە دووەم گۆرانی گۆرانیبێژی کۆچکردوو سەلوا قەتریبی بڵاوکردەوە کە بەناونیشانی “قالولي العید”، بەڵام بەستایڵێکی موزیکی نوێ؛ ڤیدیۆ کلیپەکەی ئەم گۆرانیە بەم زووانە پەخش دەکرێت.
کارۆڵ لەکاتی ئێستادا بەدواداچوون دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلبومە نوێکەی “ئەغانی زەمان”، کە تیایدا 10 گۆرانی ئەستێرە هونەریەکانی چاخی زێڕینی لوبنان و میسر و تونسی لەخۆگرتووە، بەڵام بە ستایڵێکی موزیکی نوێوە.