بەبۆنەی رۆژی دایکەوە، لەسەر بانگهێشتی رێکخراوی “سیدەرز بۆ سەرپەرشتی”، هەیفا وەهبی ئاهەنگێکی خێرخوازی لە شاری وەرزشی کەمیل شەمعون لە بەیروت سازکرد.
داهاتی ئەم ئاهەنگە بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکانە لە لوبنان. لەوتەیەکیدا، هەیفا ئەم کۆنسێرتەی خۆی بەیەکێك لە کۆنسێرتە هەرە جوانەکان وەسفکرد، ئەویش لەبەر ئەو هەموو هەست و سۆزەی ئەو بۆنەیە لەدوو توێی گرتبوو. رووداوە هونەریەکە کۆتایی هات بە رێزلێنانی هەیفا لەلایەن رێکخراوەکەوە بۆ ئەو خۆشیەی خستیە دڵی دایکانەوە.
دەستپێکی کۆنسێرتەکەی هەیفا لەلایەن گۆرانیبێژی منداڵی عێراقی میسك ئەلقادری کرایەوە کە دوو گۆرانی تێدا پێشکەشکرد. ئەم منداڵە گۆرانیبێژە بووە مایەی جێ سەرنج و چەپڵەڕێزانی جەماوەر. میسك پێشتر بەبۆنەی رۆژی دایکەوە بانگهێشت کرابوو بۆ رۆتانا کافێ و لەوێش گۆرانی “ست ئەلحبایب”، “یاواد یاتئیل” هەروەها “شاتر شاتر” ی ئەداکرد.