له یادی 63 ساڵه‌ی کۆچی دوایکردنی رۆژنامه‌نووس حوزنی موکریانی ، کتێبخانه‌ی گه‌ڕۆک ئه‌م یاده‌ی به‌رز راگرت و گه‌شتێکی له ژێر ناوی حوزنی موکریانی بۆ دۆلی خانه‌قا ئه‌نجام دا. کاتژمێر4ی پاشنیوه‌رۆی رۆژی 26_9_2010 کتێبخانه‌ی گه‌ڕۆک سه‌ر به کۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی کتێبی رواندز له درێژه‌ی چاڵاکی و گه‌شته‌کانی خۆیدا به ده‌یان سه‌رچاوه‌و کتێبی جۆراو جۆری دۆلی خانه‌قای به سه‌رکرده‌وه و به گه‌نجان و قوتابیان وخوێنه‌رانی ئاشناکردن. سه‌رتا به پێشکه‌شکردنی وتارێک له لایه‌ن(مامۆستا زرار محه‌مه‌د)له سه‌ر ئامانجی گه‌شته‌که‌و سودی کتێب و کار‌و چالاکیه‌کانی حوزنی بۆ ئاماده‌بوان باسکرد.ئه‌وجا له‌لایه‌ن ئاماده‌بوان ده‌ستیان کرد به وه‌رگرتنی کتێب و گۆڤار بۆ خوێندنه‌وه.
دادیار ئازاد جالاکوان له کۆمه‌له‌ی دۆستانی کتێب له‌م باره‌یه‌وه وتی”
کۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی کتێب-ڕواندز، به‌مه‌به‌ستی خۆشه‌ویستکردنی کتێب و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندنه‌وه و هاندانی خه‌ڵک بۆ خوێندنه‌وه، کتێبخانه‌یێکی گه‌ڕۆکی دامه‌زراندووه، که هه‌رجاره و به کۆمه‌ڵێک کتێب و گۆڤار و بڵاوکراوه و چه‌ندین ناونیشانی جۆراوجۆر گه‌شتێک بۆ یه‌کێک له‌و شارۆچکه و گوندانه رێکده‌خات، که کتێبخانه‌یان لێنییه، بۆ ماوه‌یێکی دیاریکراو کتێبه‌کانیان له‌لا به‌جێده‌هێڵێت. تا ئێستاش چوار گه‌شتمان ئه‌نجامداون و ئه‌مڕۆش (2692010) کاتژمێر 4ی پاشنیوه‌ڕۆ، له پێنجه‌مین گهشتماندا، دۆڵی (خانه‌قا)مان به‌سه‌رکرده‌وه و کتێبخانه‌ی گه‌ڕۆکمان گه‌یانده گوندی (خانه‌قا)، دوای باسکردن له گرنگی کتێب و خوێندنه‌وه و ئامانجه‌کانی کتێخانه‌ی گه‌ڕۆک، گه‌نجان و منداڵانی گونده‌که پێشوازیێکی باشیان له کتێبخانه‌که کرد و به ئاره‌زووی خۆیان چه‌ندین کتێب و بڵاوکراوه‌یان له کتێبخانه‌که‌دا خواست و خه‌ڵکی گونده‌که‌ش خۆشحاڵی و سوپاسی خۆیان بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ی (کۆمه‌ڵه‌ی دۆستانی کتێب_ڕواندز) ده‌ربڕی.
وه‌ک رێزلێنانێک، له‌و کهڵهمرۆڤانهی که خزمه‌تی شاری رواندزیان کردووه، گه‌شتی کتێبخانه‌ی گه‌ڕۆک هه‌رجاره و به‌ناوی یه‌کێکیانه‌وه ئه‌نجامده‌ده‌ین، بۆ ئه‌م جاره‌ش وه‌کو وه‌فایێک له ئاست کار و به‌رهه‌مه به‌نرخه‌کانی و له یادی (63)همین ساڵوه‌گه‌ڕی کۆچیدوایییهوه، گه‌شته‌که‌مان به‌ناوی مێژوونووس و ڕۆژنامه‌نووسی گه‌وره‌ی کورد “حوسێن حوزنی موکریانی” یه‌وه کرد.