هەموومان بیستومانە کە خۆراکێک، ئامێرێک یان جل و بەرگ و کۆمەڵێک پێداویستى تر کە مۆدێلەکەى بەسەر دەچێت یان بڵین (بازاڕى فرۆشتنى نامێنێت) ئیتر دەکەونە هەراج و بە هەرزان فرۆشتنى ئەو کاڵایە، بەڵام تاوەکو ئێستا کەس نە بینیویەتى وە نە بیستویەتى ئەوەیە کە بڵاو کراوە هەڕاج بکرێت، بە راستى ئەمە سوکایەتى کردنە بە رۆژنامە گەرى کوردى و بە ئەزموونى هەموو ئەو ماندوو نەناسانە کە رۆژنامەى کوردییان هێناوەتە ئەم قۆناغە، لە شارى سلێمانى لە بازاڕى گەورە کە تایبەتى بۆ ساغ کردنەوەى جل و بەرگى کۆن و پێڵاوى کۆن لە پاڵیدا کوڕێک هاوار دەکات و دەڵێت”(وەرنەوە گۆڤارى (……) هەڕاجەو بە 500 دینار”، بێگومان بریتین لە ژمارەکانى ڕابووردوى گۆڤارەکە کە لە بازاڕدا بە نرخى خۆى کە (2000) دینارى لەسەرە ساغ نەبۆتەوە و لەو ڕێگەیەوە ئەیانەوێت ساغى بکەنەوە و زانیارى و هەواڵى ئێکس پایەر (ستۆک) بکەنە چاوى خوێنەرى کوردەوە،من پێم وایە ئەمە جێگاى هەڵوێستە وەرگرتنە لە لایەنى سەندیکاى رۆژنامەنوسانى کوردستان و لایەنە بەرپرسە کان،،” بێگومان بڵاوکراوە پرۆفشناڵەکان کە ساغ نابنەوە لە بازاڕ تەنها دوو رێگەیان لەبەردەمە یەکەم بەخشینى بە خوێنەر بە بێ بەرامبەر وە دووەم لە ناوبردنى یان شاردنەوەى(سەرچاوە..فرۆفێشناڵ مێدیا)”، ئێمە وێنەى ئەو بڵاو کراوەیەمان گرتووە لە کاتى هەڕاج کردنەکەى ، بەهۆى پاپەند بوون بە رەوشتى رۆژنامەوانى تەنها وەکو دیکۆمێنتێک لە لامان پارێزراوە.
هاوکار نامۆ (سەرنوسەرى گۆڤارى دەنگ)