لەسەرەتا دا هونەرمەند(رەزا چاو رەش) بەمشێوەیە باسی لە ژیانی خۆیی كرد و گوتی من سەرەتاكانی ئاوێتە بوونم لە دنیای هونەری گۆرانی و موزیك دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی (1989)، ئەوەبوو توانیمان بەشێوەیەكی باش تیپی مۆسیقای شیلان دروست بكەین و ئەوەی هۆكاری ئاوێتە بوونی من بوو بە دنیای هونەر، تەنیا توانستە هونەرییەكەی خۆم بوو ئەگەر نا كەس هاوكاری من بۆ ئاوێتە بوونم بەكاری هونەری، یەكەم بەرهەمی تۆماركراوی من بۆ ساڵی(1992) دەگەڕێتەوە كە بەناوی( دایك) بوو لە ئاوازی هونەرمەند( ئاری فەوزی) بوو، هونراوەی شەهید(رزگار فەوزی) بوو ئەوەی ئەمە و من ئاماژەی بۆ بكەم من سەرەتا خولیا و حەزی من لە بواری هونەری شانۆدا زیاتر بوو بەڵام بەمەرجێ ئەوەی پێم وابوو لە هونەری گۆرانیدا سەركەوتوو تر دەبم، بۆیە هونەری گۆرانیم هەڵبژارد، ئەو كاتەی دەستپێكی سەرەتاكانی كاری هونەریم بوو خانەوادەكەمان زۆر ناڕەزایی بوون بەتایبەتی باوكم هەرگیز پێی خۆش نەبوو گۆرانی بڵێم.
* بۆچی تا ئێستا كارەكانت بەباشی لە كەناڵەكانی سەتەلایتدا نەبینراون، لە كاتێكدا ساڵانێكی زۆرە خزمەتی هونەری كوردی دەكەیت؟
– من كەم تەرخەمییەكەم دەگەڕێنمەوە بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن من كاتێ گۆرانییەكانم بەردەوام لە شاشەی تیڤی یە رۆكاڵییەكانەوە پێشكەش دەكران رەنگە هەندێ لەو كەسانەی ئێستا كاری هونەری دەكەن لە واقیعی هونەری كوردی نەگەیشتن من پێم وایە ئەگەر لە ئەوروپا بوومایە دە ساڵ جارێك تەنیا یەك بەرهەمم پێشكەش بكردایە ئەوا كەناڵەكانی سەتەلایت زۆر بە گرنگییەوە بایەخیان پێ دەدا و هەموو رۆژی لە بەرنامەكانی خۆیاندا جێیان بۆ دەكردەوە، كە من پێم وایە تەنیا ئەمە گرفتی من نییە بەڵكو گرفتی هونەرمەندانی كوردستانە كە پشت گوێ خراون، لایەنی پەیوەنداریش بەداخەوە بەدوا داچوونی بۆ ئەم لایەنە نەكردەوە و لێپێچینەوەی نییە، ئەمەش خۆی بۆ خۆی گرفتێكە گەورەیە.
* ئێستا سەرقاڵی بڵاوكردنەوەی بەرهەمە نوێ یەكەتی، با بزانین ئەم بەرهەمەت كارەكانی چ جیاوازییەكی تیا بەدی دەكرێت لەگەڵ كارەكانی پێشووشدا؟
– دیارە سەرەتا دەمەوێت ئەوە بڵێم كە ئەم بەرهەمەم هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆری پێوە دیارە، بە تەئكید كارم لەسەر جیاوازی كردووە لە نێوان ئەم كارە و كارەكانی پێشوومدا دیارە كاری ئەم بەرهەمە نوێیەم كە بەناوی(سەفەر)ە خۆی لە (9) گۆرانیدا دەبینێتەوە بەناوەكانی(سەفەر، چۆن، شێت نەبم، شیرینێ، یاد، ئەڵقە، گیاتنە دەرۆم، مقام، دەستی تاوان، شای لە شیعەی شاعیران( محەمەد پاكژ و ئارام تەلعاو ناسری شیخ كەریم و پەیمان رەشیدی و ئیسماعیل خورماڵی)یە و كاری موزیكیشی لەلایەن هونەمەندان(هێمن حوسێن، كارزان كامیل) ئەنجام دراوە ئەوەی جێگای ئاماژەیە ئەم بەرهەمە(سەنتەری رۆشنبیری شار) لە سلێمانی ئەركی بڵاوكردنەوەی بەشێوەی ئۆرجیناڵ گرتۆتە ئەستۆی خۆی و یەكێك لەم بەرهەمانە كە بەناوی(سەفەر) كلیپ كراوە و بەنیازم بەم زوانەش كاری كلیپ بۆ یەكێكی تر لە بەرهەمەكانم ئەنجام بدەم بەهیوام بتوانم لەبەرهەمەدا خزمەتێكی بەرچاو بە هونەری كوردی بكەم و دڵی جەماوەریشم پاراو بكەم، ئەوەی جێگای ئەم بەرهەمە هیچ لایەنێك هاوكاری من نەبوون لە رووی مادییەوە لە كاتێكدا زۆرجار بیستوومە هاوكاری هەبوو بۆ هونەرمەندان بەداخەوە من ئەو هاوكارییەم نەبینیووە بۆیە پێویستە حكومەت و دەسەڵات بێ جیاوازی هاوكاری خۆیان بۆ هونەمەندان پێشكەش بكەن نەوەك هاوكاری بۆ هونەرمەندانی دەرەوەی وڵات هەبێت و ئەونەی ناو كوردستانیش پەراوێز بخرێن.
* تا چەند لە كاری هونەرییەكانتدا رەچاوی پاراستنی رەسەنایەتی و فلكلۆری كوردیت كردووە لە كاتێكدا هەندێك كەس خۆیان بە فۆلكلۆرە بەستۆتەوە، ئایا ئێمە هەر لەسەر یەك ستایل دەتوانین هونەر و پێش بەرین؟
– دەبێت رێز لە فۆلكلۆری كوردی بگیرێت، بەڵام خۆ پێم وایە ستایلی نوێیشی هونەری كوردی پێستی دەخات دەتوانین سوودی لێوەربگرین بۆ زیاتر دەوڵەمەندكردنی هونەرەكەمان من پێم وایە ئەوە گرنگ نییە زیاتر بەڵام گرنگ نەهێشتنی قەیرانی هونەرییە من پێم وایە نەبوونی كەسانی ئەكادیمی و ستۆدیۆو دەزگای باش و نەبوونی ئاوازدانەر و هاوكاری نەكردنی هونەرمەندان ئەمانە قەیران پێویستە كاری جیددیان لەسەر بكرێن.
* سروودی( بارزانی پاڵەوانی كورد) یەكێكە لەبەرچ زیندووەكانی بەرێزت ئایا ئەكرێت بزانین و كەسی ئەم بەرهەمەت تۆماركردووە؟
– دیارە وەك وەفایەك بۆ گیانی(بارزانی نەمر) من لە ساڵی (1992) ئەم بەرهەمەم تۆماركردووە كە هونراوەی مامۆستا(هەژار موكریانی)یەو بوو هیوادارم لە ئاست گەورەیی ئەو سەركردە مەزنە بووبێت.
* بە گشتی بەڕێزتان كاری كلیپتان كەمە هۆكاری ئەمە بۆچی دەگەڕێتەوە و تا چەند پێت وایە كلیپ گرنگی خۆیی هەیە لەسەر ناساندنی بەرهەمێك؟
– لە راستیدا من بەنیازم لەمەودوا گرنگی بەكاری كلیپ بدەم هەر بۆیە پێش تەواوكردنی سیدییەكەم من كلیپم بۆ یەكێك لە بەرهەمەكانم كردوو ئێستاش بەنیازی كاری ترم، بەڵام بەداخەوە هەندێ جار كەناڵەكانی راگەیاندن زیاتر گرنگی بەكاری كلیپی دەرەوەی وڵات دەدەن من پێم وایە ئەم خۆیی گرفتێكی ترە، كلیپ رۆڵی سەرەكی هەیە لە ناساندنی هونەرمەند و كاری بەرهەمێك بە گشتی ئێستا بەوە دڵخۆشم كە كلیپی كوردی هەنگاوی ئیجابی
ديمانة سؤران مارف كةريم