مەسعودى مەلا هەمزە : بەشی پەیوەندییەکانى وڵاتانى ئاسیا لە وەزارەتى رۆشنبیری و لاوان سیمینارێکى کلتوورى، وەرزشی، ژنانە سازدەکات. ئەم سیمینارە کە کاتژمێر 10ى بەیانى رۆژی سێشەممە 24/8/2010 لە هۆڵی قەدەمخێر لەناو وەزارەتى رۆشنبیری بەڕێوەدەچێ، تێیدا تیشک دەخرێتە سەر کلتوور و وەرزش و ئافرەت.
لە لێدوانێکیدا ناز فەلەکەدین کاکەیی بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکانى وڵاتانى ئاسیا لە وەزارەتى رۆشنبیری و لاوان گوتى: بۆ گرنگیدان بە کلتوور و وەرزش و ئافرەت، بەشەکەمان سیمینارێک سازدەکاو تێیدا تیشک دەخەینە سەر گرنگى ئەو بابەتانەو هەوڵیشمانداوە ئەمجارە تێکەڵیەکى جوان لەنێوان ئەو بوارانەدا دروست بکەین”.