دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوو لە ١٠_٥_٢٠١٠ ھونەردۆستی کوردو خاوەن ھۆتێلی چوار چرا (عیرفان زەنگەنە) بە نەخۆشی کۆچی دوای کرد بریار وایە رۆژی سێشەمە لە ھوتیل چوار چرا ساڵیادێک بۆ ھونەردۆست (عێرفان زەنگەنە) بەرێوە بچێت،
(زەردەشت زەنگەنە) برای عێرفان زەنگەنە لە لێدوانێکی دا رایگەیاند: بریار وایە رۆژی سێشەمە ١٠_٥_٢٠١١ کاتژمێر ٤ ئێوارە بە ئامادەبوونی ھونەرمەندان و ھونەردۆستان و ڕۆشنبیران لە ھۆڵی گۆران مۆمی (یەک) ساڵەی کۆچی خەمخۆری ھونەرمەندان عێرفان زەنگەنە پێ بکەین، جێگای ئاماژە پێدانە (عێرفان زەنگەنە) یەکەم سەرمەیەداری کورد بووە کە سەرمایەی خۆی لە پێناو ھونەری کوردی و ھونەرمەندان خەرج بکات.
رێکەوت سەلام