ژیار عه‌لی حه‌مه غه‌ریب منداڵێکی ته‌مه‌ن 12 ساڵه‌ی له‌دایک بوی شاری سلێمانی قوتابی پۆلی 7 که وه‌ک خۆی باسی لێکرد ماوه‌ی 2 ساڵه ده‌ستی کردوه به‌به‌کار هێنانی کۆمپیته‌رو ئینته‌رنێت توانیویه‌تی که چه‌ندین به‌رنامه‌ی کۆمپیته‌ری بکاته‌وه به کوردی له زمانی ئینگلیزیه‌وه ،
کاکه ژیار گوتی که ئه‌و به‌رنامانه‌ی که کردونی به کوردی تا ئێستا به‌رنامه‌ی ساده بون وه‌ک خۆی باسی لێکرد ویستویه‌تی تاقیکردنه‌وه بکات پێیان هه‌تا بگاته ئه‌و ئامانجه‌ی که بتوانێت کارێکی گه‌وره‌تر بکات، وه ده‌شڵێت ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌م که ویندۆوس لایڤ ماسنجێر له زمانی ئینگلیزی بگۆڕم بۆ زمانی شیرینی کوردی ده‌ڵێت بۆچیئێمهی کوردیش نه‌توانین له‌کاتی دابه‌زاندنی به‌رنامه‌یه‌ک کاتێک که زمانه‌کان هه‌ڵده‌بژێرین نه‌یکه‌ین به کوردی ؟ ! بۆیه ده‌ڵێت من ئێستا کاره‌که‌م 80%ی ته‌واو بوهوو به زوترین کات دایخهمه به‌رده‌ست به‌کار هێنه‌رانی کورد له‌هه‌ر شوێنێکی دونیابن ، ژیار گیان گوتی من پێش ئه‌وه‌ی مسن ماسێنجێر ده‌ست پێبکه‌م خه‌ریکی یاهۆۆ ماسنجێر بوم به‌ڵام پاشان هه‌ستم کرد که به‌کار هێنه‌رانی کورد زیاتر مسن به‌کار ده‌هێنن بۆیا منیش بریارمدا که بیرۆکه‌که‌م بگۆرم لا یاهۆ بۆ مسن ،کاکه ژیار ده‌ڵێت که زۆر سوپاسی باوکی ده‌کات که رێگر نه‌بوا له به‌کار هێنانی کۆمپیته‌ری وه ده‌شڵێت به‌ڵام هه‌ندێک جار پێم ده‌ڵێت بۆ چاوت خراپه ،وه ژیار عه‌لی گوتیشی که ئینشاللا له ئایندهی نزیکدا پرۆگرامی گه‌وره‌تر زمانه‌کانیان ده‌گۆڕێت بۆ کوردی ژیار گیان ده‌ڵێت خۆزگایا له کوردستانیش کۆلیژێکی گه‌وره‌ی وه‌ک مایکرۆسۆفت ده‌بو که بمتوانیایه زیاتر کاره‌کانم په‌ره پێبده‌م له ڕێگای مایکرۆسۆفت که خاوه‌نی ویندۆوسهکانه ، منیشه له کۆتایدا زۆر ده‌ست خۆشی له‌کاکه ژیار عه‌لی حه‌مه غه‌ریب ده‌که‌م به‌راستی تۆیهکێکی له نمونه‌ی به‌کارهێنه‌رانی کۆمپیته‌ر که توانیبێتت جێگا ده‌ستت بهێڵیته‌وه له‌ناو کورد نمونه‌ت هه‌ر زۆر بێت کورد پێویستی به نه‌وه‌ی وه‌ک تۆ هه‌یه کاکه ژیار دواڕۆژت ڕون‌و ڕونتر ده‌خوازم بۆ تۆی زیره‌ک و دانا،
نوسینی پێشه‌وا نه‌به‌رد26/08/2010 نه‌رویج