ئه‌م بابه‌ته له‌زمانی بیانی وه‌رگێردراوه بۆ زمانی تورکی وه دوای بۆ زمانی کوردی تا بزانین ژیانی ئه‌و سه‌رده‌مه چۆن به‌رێوه چووه . له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره روویانداوه، ژنانیش بێبه‌ش نه‌بوون له‌دروستكردنی سه‌یروو سه‌مه‌ره‌كان، بۆئه‌وه‌ی مێژوو تۆماریان بكات ، بۆ نمونه ئایا ده‌زانیت ئه‌و كه‌سه‌ی قژو پرچی مه‌لیكه فاندینی رێكخستووه بۆچی خستوو یه تییه به‌ندیخانه‌وه ؟ لێره‌دا هه‌ندێك شت له‌و بابه‌تانه ده‌خه‌ینه ڕوو . شاژنه فاندین : قژڕێكخهرهكهی خستوه‌ته به‌ندیخانه‌وه بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ تا هه‌واڵی ماشوبرنج بوونی قژی شاژن بڵاونه‌كاته‌وه و كه‌س به‌مه نه‌زانێت.
شاژنه ڤیكتۆریا : داوای كردووه له ساته وه‌ختی سه‌ردانكردنیدا بۆ شاری كوبنرگی ئینگلیزی له‌ساڵی 1845 ، شه‌قامه‌كانی ئه‌وشاره به‌ئاوی كۆڵۆنیا بپرژێنرێت .
شاژنه ئه‌لیزابیس (فه‌ریك) : شاژنه ئه‌لیزابیسی یه‌كه‌م و شاژنی به‌ریتانیا كه پێشی وتراوه شاژنه (فه‌ریك – العذراء)، چونكه كاتێك ده‌سه‌ڵاتی عه‌رشی به‌ریتانی گرته ده‌ست ، ته‌مه‌نی 25 ساڵان بوو ، دواتر تا ته‌مه‌نی 45 ساڵان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات مایه‌وه و هه‌موو خۆشه‌ویستی خۆی به‌خشی به‌گه‌له‌كه‌ی ، ته‌نانه‌ت بیری له بههاوسهربوونیش نه‌ده‌كرده‌وه و هه‌میشه ده‌یوت هه‌رگیز بیر له هاوسه‌ر ناكه‌مه‌وه حه‌زده‌كه‌م كچێكی سواڵكه‌ر بم ، پێمباشتره له‌وه‌ی شاژنێكی هاوسهرداربم .
ئان به‌رلین: ژنی پادشای هێنری هه‌شته‌م به‌به‌رده‌وامی و له هاوین و زستاندا ده‌ست كێشی له‌ده‌ستدابووه ، بۆ شاردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ی شه‌شه‌می ده‌ستی .
كاترینی گه‌وره : هه‌ركاتێك بیویستایه دڵی خۆشبێت داوای ده‌كرد بنی پێیه‌كانی ختوكه بدرێت ، وه بۆ نانخواردنی به‌یانیانیشی 5 كوپ قاوه‌ی ده‌خوارده‌وه .
ماری تریزا : ئیمپراتۆری نه‌مسا كه به‌خته‌وه‌رترین دایك بووه ، چونكه 16 كوڕ و كچی هه‌بووه ، كه له‌نێویاندا 2 كوڕیان بوون به ئیمپراتۆر و 3 كچیشیان بوونه‌ته شاژن .
لولیا بولینا : ئه‌م شاژنه هه‌ر جلێكی پۆشیبێت نرخه‌كه‌ی له 200 هه‌زار دۆلار كه‌متر نه‌بووه ، كه هاوسه‌ری قه‌یسه‌ری كالیگولا بووه ، له‌گه‌ڵ له‌ملكردنی ملوانكه‌یه‌كی مرواری كه‌نرخه‌كه‌ی 3 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار بووه .
شاژنی مارگریت: شاژنی نه‌مسا كه‌ژنی فیلیپی سێهه‌م بووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی به (خاوه‌نی گۆره‌وییه ئاوریشمییهكان) ناسراون، جوتێك گۆره‌وی ئاوریشمینیان بۆ ئه‌م شاژنه هێناوه، به‌ڵام ئه‌م شاژنه ئه‌و دیارییه‌ی ره‌تكردوه‌ته‌وه‌و زۆریش توڕه‌بووه، دواتر ئه‌و كه‌سانه به‌م ره‌فتاره‌ی شاژن دڵگران بوون و نه‌یانزانیوه هۆكاری ئه‌م ره‌تكردنه‌وه‌یه چیبووه، دواتر بۆیان روونبوه‌ته‌وه كه لاقه‌كانی شاژن زۆر باریك بوون و هه‌رگیز دهرینهخستوون بۆیه ئه‌و دیارییهشی ره‌تكردوه‌ته‌وه.
كیلوباترا: دوای مردنی به‌تڵیمۆسی یانزه‌هه‌می باوكی چووه سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات، دواتر و له‌به‌ر وهسێهتی باوكی شووی به به‌تڵیمۆسی سیانزه‌هه‌م و برا پچوكی كرد، دواتر شووی به‌دوو پیاوی تر كرد لهگهورهپیاوانی ئه‌وروپا، یه‌كه‌میان یولیوس قه‌یسه‌ر ساڵی 47 پێش زاین، دووه‌میان مارك ئه‌نتۆنیۆ ساڵی 41 ی پێش زاین، ئه‌م شاژنه هه‌ركاتێك بیویستایه ئاره‌زووی خواردنی بكرێته‌وه ، پارچه‌یه‌ك شه‌مامه‌ی ته‌ڕكراو به‌سیری ده‌خوارد.
موتشیه سهیان: كاره‌كه‌ری كۆشكی ئیمپراتۆری بوو له‌چین، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك بووبه ئیمپراتۆری چین، دوای ئه‌وه‌ی كه خوشكه‌كه‌ی و براكه‌ی و دایكی و باوكه ئیمپراتۆره‌كه‌ی كوشت.
ئۆجینی ئیمپراتۆر: ئه‌م خانمه ژنی ناپلیۆنی سێهه‌م بووه، هه‌رگیز ئه‌و پێڵاوه‌ی كه له‌پێی كردووه دووباره‌ی نه‌كردوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر گرانبه‌هاترین نرخیشی هه‌بووبێت.
ئه‌لیزابێسی شاژنی نه‌مسا: هه‌رگیز نه‌خه‌وتووه پێش ئه‌وه‌ی به‌پارچه‌یه‌ك په‌ڕۆی ته‌ڕ كه‌مه‌ری خۆی نه‌به‌ستبێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی بڕوای وابووه كه‌ئه‌و په‌ڕۆ ته‌ڕه پارێزگاری به‌ژن جوانی و به‌ڕێكی مانه‌وه‌ی ده‌كات.
قه‌یسه‌ری روسیاش: ئه‌م خانمه‌ش جارێكیان حوكمی یه‌كێك له ئه‌میره‌كانی كردووه به‌وه‌ی كهدهبێك قه‌فه‌سێك بێنن و به‌به‌رچاویه‌وه بیخه‌نه ناوی كه هێلكه‌ی تێدا بێت و له‌سه‌ر ئه‌و هێلكانه كڕ بكه‌وێت و لاسایی ده‌نگی مریشكیش بكاته‌وه.
كریستیان ئیرهاردن: شاژنی پۆڵه‌ندا، ئه‌م شاژنه ماوه‌ی 30ساڵ به‌شاژنی مایه‌وه، له ساڵانی 1697 – 1727 به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێی نه‌خستوه‌ته پۆڵه‌نداوه!!!
شاژن سهمیرامیس: ئه‌م شاژنه ئاشووریه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك دیمه‌شقییه، كه جنروی سه‌ركرده‌ی ئاشوری خۆشیویستووهو رفاندوویه‌تی و له‌ساڵی 800ی پێش زایین‌دا ده‌ستبه‌سه‌ری كردووه، له‌ناكاوێكدا مه‌لیك (نه‌ینه‌وا)ی ئاشووری ده‌یبینێت، كه گه‌نجێكی قۆز و جوان بووه‌و كه‌وتوه‌ته داوی خۆشه‌ویستیی ئه‌و شۆخهوهو دواتر هێناویه‌تی، دواتر سهمیرامیس هانی مێرده‌كه‌ی داوه بۆ فراوانكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هه‌تا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر زۆر ناوچه‌ی فراوان و گه‌لانێكی زۆردا په‌لی هاویشتووه‌و، دواتر و له‌شه‌وێكدا جنرو به‌نهێنی ده‌چێته كۆشكی پادشایه‌تیه‌وه، به‌ڵام نه‌ینه‌وا به‌مه ده‌زانێت و لهكۆشكهكهدا ده‌یبینێت و ده‌یكه‌ن به‌شه‌ڕ و دواتر نه‌ینه‌وا جنرو ده‌كوژێت، سهمیرامیس یش كه ده‌چێته لایان ، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر تاریك بووه واده‌زانێت جنرو نه‌ینه‌وای كوشتووه، له‌تاواندا په‌لاماری نه‌ینه‌وا ده‌دات و ده‌یكوژیت، دواتر سه‌یر ده‌كات كههاوسهره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كوشتوه.
ماری ئۆغست: ئه‌م خانمه كهشازادهی ئه‌ڵمانیا بووه، هه‌میشه پێشوازی له‌میوانه ره‌سمییه‌كانی كردووه، له‌كاتێكدا له‌حه‌وزی حه‌مامدا بووه.
وه‌رگێر – ئاماده‌کردنی : سامان هه‌ولێری