ئالان عومه‌ر / سوید :بۆ گه‌یاندنی جوانییه‌كانی سروشتی كوردستان و تواناكانی خه‌ڵكی كورد به‌خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته. عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌داغی پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری له وڵاتی سوید ده‌كاته‌وه، له باره‌ی پێشانگاكه‌یه‌وه رایگه‌یاند كه مه‌به‌ست خزمه‌تكردنه به‌تواناهونه‌رییه‌كان و خزمه‌تكردنی هونه‌ر و له‌م رێگایه‌شه‌وه گه‌یاندنی جوانییه‌كانی ژیانی ساده‌یی گوند نیشینانی كوردستان به‌خه‌ڵكی ده‌ره‌وه.
عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌داغی ئه‌گه‌رچی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی شۆڕشگێرو سیاسی ناسراوه و مێژوییه‌كی دریژی خه‌باتی هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نوسه‌رێكی به‌تواناو خاوه‌نی به‌هره‌ی هونه‌ریی شێوه‌كارییه كاتێك سه‌ردانی ماڵه‌كه‌ی ئه‌م پیاوه ده‌كه‌ی دیواری سه‌رجه‌م ژووره‌كانی رازاوه‌یه به‌چه‌ندین تابلۆی سه‌ره‌نج راكێش به سروشت و جوانی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌م پیاوه ئێستا له‌سوید دور له‌وڵاتی خۆی ده‌ژی به‌ڵام كه‌چویته ئه‌ودیو دیواره‌كانی ماڵه‌كه‌ی و به‌ناو ماڵه‌كه‌یدا گوزه‌ر ده‌كه‌یت هه‌ست بهوهدهكهی كه پێشاناگایهكی كوردهواری له‌ناو شاره‌كانی كوردستان ده‌گه‌ڕێیت تابلۆی دیواره‌كانی ماڵه‌كه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س لێی بدوێت خۆیان چیرۆك گه‌لێكی جوان و چۆنیه‌تی به‌سه‌ر بردنی ژیانی گوندنشینانی كوردستانت پێده‌ڵێن. تابلۆكانی لهغوربهتهوه ئه‌تبه‌نه‌وه ناو سروشتی وڵات و مه‌ودا دورییهكان نێوان سوید و كوردستانت پێ تهی ده‌كه‌ن و جارێكی تر ئاره‌زوی ژیانی پڕ لهكامهرانی كورده‌واریت بیر ده‌هێننه‌وه تابلۆكان سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه رۆحی ئه‌م پیاوه نیگار كێشه ئێستاش ئاوێزانی ژیانی وڵاته‌كه‌یه‌تی به‌به‌كارهێنانی ره‌نگه‌كان و نه‌خشاندنیان به‌و شێوازه هونه‌رییه‌ی په‌نای بۆ بردووه فكری ئه‌م پیاوه له‌وڵات له‌م دورییه‌وه بۆت ده‌بێته پرسیار بۆیه كه لێمان پرسی كاتی كێشانی تابلۆكان ئیوه له چ خه‌یاڵێكن عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌داغی وتی”كاتێك سه‌رم قاڵه به‌تابلۆیه‌ك لێره نیم له‌و جێگایه‌م كه ده‌مه‌وێ له‌تابلۆكه‌دا بكێشم هیچ ئاگایه‌كم له‌بونی خۆم نییه لێره و ده‌مه‌وێ هه‌موو جێیه‌كی ئه‌و جێگایه ببینم زۆر به‌وردی له‌وێ راده‌مێنم كه منی بردۆته لای خۆی و ده‌مه‌وێت تابلۆكه ئه‌وێ بنوێنێ”.
عه‌بدوڵڵا قه‌ره‌داغی له‌باره‌ی ئه‌و پێشانگایه‌ی كه له‌شاری سالا له وڵاتی سوید ده‌یكاته‌وه به‌نوچه‌نێتی وت “له‌م پێشانگایه‌دا زیاتر له 65 تابلۆ نمایش ده‌كه‌م و سه‌رجه‌م تابلۆكان تێكه‌ڵاوه له چۆنیه‌تی ژیانی گوند نیشینانی كورد و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌ڕیكردنی ژیان له‌نێوان تاكه‌كانی گونده‌كان ده‌بینرێت له‌گه‌ڵ سروشتی كوردستان و هه‌ندێك له‌سروشتی سویدیش ده‌خرێنه روو”.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند پێشانگاكه له شاری سالای وڵاتی سوید و له 24/ 7 / 2010 كاتژمێر 11 ده‌كرێته‌وه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.