به‌ندی عه‌لی .. 2010
ئێمه‌ش ده‌بینه‌وه به‌ئه‌و
پاش دواسه‌فه‌ری بێگه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌سته‌و
دوافڕینی بێ نیشتنه‌وه‌ی
هه‌موو ڕه‌نگاڵه‌کانی هه‌ست
په‌یکه‌رتاشێکی به‌سه‌لیقه‌ش
له‌ئاوی ماره‌ی ده‌کات و
روح ده‌کاته‌وه به‌ری
کهسروشتیش توڕه ده‌بێ
ده‌یبارێنێ به‌سه‌رمانداو هه‌ندێ جارێش
ده‌بێت بهگۆزهی سه‌رشانی
کیژۆڵه که‌مه‌ر ته‌نگه‌کانی دێ
تانهێنیهکانی سه‌رکانی
بۆ کوڕه چاو برسیه‌کانی
جورمی عیشق ، بدرکێنێ
ناو به‌ناویش هارونهکانی نیشتیمان
له‌جێی کل ، چاومانی پێدهڕێژێن
گه‌رچی نرخیشی جیاوازه لێره‌و له‌وێ
به‌ڵای گه‌وره ئه‌وساته‌یه
له‌داستانی گیانبازیا
قه‌زای پڕ بهچنگێکی ئه‌و
له‌هه‌زاران عاشقی سه‌رگه‌رم و شه‌یدای
باخه هه‌ڵواسراوه‌کانی
شاری ئازادی ده‌که‌وێ
![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-360x180.jpg)


































































![بەرد لە بەردی بێتەوە،دەنگی هەیە[1]](https://chra.tv/wp-content/uploads/2026/10/homer-noryawi10-120x86.jpg)






