ژماره‌یه‌کی زۆری ئه‌ستێره‌کانی مۆده له نمایشکارانی به‌ناوبانگه‌کانی جیهان له شاری کان ی فه‌ره‌نسی به بۆنه‌ی یارمه‌تیدانی زیانلێکه‌وتووانی یابان کۆبوونه‌وه به هۆی ئه‌م بومه‌له‌رزه تێکده‌ره‌ی ئه‌م دوواییه‌ی که یابان له 11 ی مارس ی 2011 دووچاری هات.
بیرۆکه‌ی مۆده بۆ به‌هاناهاتن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌ستێره‌ی مۆده نائۆمی کامبل کاتێک ساڵی 2005 به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی زیان لێکهوتتوانی ڕه‌شه‌بای کاترینا ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین زیانی به ویلایه‌تی نیو ئورلینزی ئه‌مریکی گه‌یاند .
ئه‌م نمایشه خێرخوازییه له هۆڵی Forville Market به ئاماده‌بوونی ناوداره‌کانی مۆده له پێشیانه‌وه نائۆمی کامبل که ئه‌میش به چه‌ند فوستانێکی کوتور ی به‌ناوبانگ نمایشی کرد که له‌لایه‌ن چه‌ند ناودارێکی دونیای مۆده بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێشکه‌ش کرابوو.
نائۆمی کامبل ووتی :” گه‌لی یابانی به‌هێزن زۆر وه نه‌رم و گه‌لێکن شانازی به خۆیانه‌وه ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریانه‌وه هاتووه به هۆی ئه‌م ڕووداوه‌وه جێگای داخه.” هه‌روه‌ها ووتی:”چه‌ند جارێک سه‌ردانی یابانم کردووه هیوادارم به‌مزوانه دووباره بۆی بگه‌ڕێمه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی کاریگه‌ریه‌کی زۆری له‌سه‌ر کاره‌که‌م هه‌بوو به شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤانه و زۆریشم خۆشده‌ێت.”
له کۆتایی پێشانگاکه مه‌زادێک تیایدا سازکرا که کاری زۆر له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌کانی جیهانی تیادا فرۆشرا له‌وانه ترایسی ایمن وه ئه‌کته‌ر دینیس هوبر. ئه‌م مه‌زاده به‌هاریکاری گۆڤاری Vogue Italia سازکرا و داهاته‌کانیش ده‌درێت به خاجی سووری یابانی.
ئاژانسه‌کان