زانا گەڵاڵی : سهبارەت بهڕاگرتنی پهخشی كهناڵی رۆژ تیڤی لەلایەن ئیۆتیل سات-هوه، بەئامادەبوونی بەڕێوبەرایەتی رۆژ تیڤی و دوو پارێزەرەکانیانەوە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو دانیشتنی دادگا لە پاریس بەڕێوەچوو.
ئەو دانیشتنەی دادگا لەسەر سکاڵایەکی رۆژ تیڤی بوو کە ئاڕاستەی دادگای پاریسی کردبوو بەوەی کە بێگەڕانەوە بۆ بڕیاری دادگا، یەکلایەنە دەزگای یوتیل سات پەخشی رۆژ تیڤی لەسەر نایل سات و ئێرۆبێرد راگرتووە.
نەجیبە قەرەداغی رۆژنامەوان لە رۆژ تیڤی بە چرای راگهیاند: لە دانیشتنی دادگادا وێڕای تاووتوێکردنی ئەو بەڵگانەی کە پێشتر لەلایەن پارێزەرانی رۆژ تیڤی پێشکەش بەدادگا کرابوو، لایەنەکانی دۆزەکەش وتەیان لێوەرگیرا، بەتایبەتی رۆژ تیڤی، لەبەرئەوەی سکاڵاکە لەلایەن ئەوانەوە تۆمارکردبوو، هەروەک نوێنەری یوتیل ساتیش ئامادەی دادگا بوون .
پاش تاووتوێکردنی سەرجەم بەڵگەو وتەکان بڕیاری دادگاش لەبارەیەوە درا، بەڵام راگەیاندنی بڕیارەکە دەکەوێتە رۆژی 10-2 سەبارەت بە مانەوەو پەخشی لەسەر ئەم مانگەدەستکردە.
هاوکات ناوبراو راگرتنی پەخشی رۆژ تیڤی گەڕاندەوە بۆ گوشارەکانی ئەمریکاو تورکیا بۆ سەر یوتیل سات .