ئه‌مرۆ به‌یانی 24_8_2011 كۆمه‌ڵه‌و سه‌نته‌ر و رێخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی شاری رواندز به دروشمی( بێده‌نگ نابین ) ، رێپێوانێكی هێمنانه‌یان بۆ گونده بۆردومانكراوه‌كانی بناری قه‌ندیل رێكخست و چه‌ند چالاكیه‌كی هونه‌ری و رۆشنبیریان ئه‌نجامدا .
سه‌رتا له‌و گونده‌ی به بۆردومانه‌كانی فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا وێرانكرابوو، ده‌ستیان به كاره‌كان كرد ، له كاریكی هونه‌ریدا ، پاشماوه‌ی خانوه‌كانیان به ئاڵای كوردستان و چه‌ندین دروشمی جوان رازانده‌وه وكۆتهڵێیكی هونه‌ریان له پاشماوه‌ی خانوه روخاوه‌كان دروستكرد ، دوای به‌یانامه‌یه‌كی ناره‌زایی كۆمه‌ڵه‌و سه‌نته‌ر و رێخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی شاری رواندز خویندرایه‌وه، تیدا ئیدانه‌ی ئه‌و تاوان و كاره ناشیرینانه‌ی رژێمی توركیایان كرد و داوای راوه‌ستاندنی ئه‌م په‌لاماردان و هێرشكردنه بۆ سه‌ر خاكی كوردستانیان كرد .
دواتر به‌مه‌به‌ستی به‌رزراگرتنی ئه‌و حه‌وت شه‌هیده‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوو له لایه‌ن فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا شه‌هید كرابوون، چوونه شوێنی رووداوه‌كه‌و به وتنی چه‌ند پارچه شیعرێك و سروودی (ئه‌ی ره‌قیب ) ، له‌شوێنی رووداوه‌كه حه‌وت كۆتری سپیان ئازادكرد كه گوزارشت له حه‌وت قوربانیه‌كه ده‌كرد . ئه‌م شوێنه‌شیان به ئاڵای كوردستان داپۆشی .
بریار وایه له رۆژانی داهاتووش چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆر له رواندزو شاره‌كانی تر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رێوه بچێت.