هەرچەندە ژنە ئەکتەر ریتا حایک تەمەنی 23 ساڵە، بەڵام توانی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردودا پیشەسازی تەلەفزیۆن داگیربکات. دەوری بینیوە لە یازدە درامادا و دواترینیشیان زنجیرە درامای “زەهیە وای وت” بوو، کە لە کەناڵی تەلەفزیۆنی نیوتیڤی پەخشدەکرێت.
لەکاتێکدا لە چاوەڕوانی پەخشکردنی زنجیرە دراما تەلەفزیۆنیەکەیەتی بە ناونیشانی “هەڵاتن”، ریتا حایک چاوی لەسەر هۆلیودە و لەم بارەیەشەوە بۆ مەوتنی دوا.
ریتا حایك: سیناریۆی ئەم درامایە هی کلۆدیا مارشاڵیان و لە دەرهێنانی میلاد ئەبی رەعدە و لە لایەن کۆمپانیای سی سی بۆ بەرهەمهێنان بەرهەمهێنراوە. من پێش سەفەرەکەم بۆ ئەمریکا وێنەگرتنی ئەم زنجیرەیەم تەواوکرد.
“هەڵاتن” درامایەکی کۆمەڵایەتیە باس لە مەسەلەی کۆچبەری دەکات لە دیدێکی لوبنانیەوە. ئەم درامایە وێنای خێزانێکی لوبنانی لە چینی مامناوەندی دەکات کە سێ کچی هەیە، کە هەر یەك لە من و کارمین لەبیس و پیێرێت قەتریب رۆڵەکان دەبینین، هەروەها کارەکتەرێکی نێریش کە ئێلی میتری رۆڵی دەبینێت.
من رۆڵی سوها دەبینم کە خەون بەوەوە دەبینێت لەسەر تەختەی شانۆ جیهانیەکان نمایشەکانی پێشکەش بکات پاش ئەوەی سەمای بالیە دەخوێنێت و شارەزایی لە ستایڵەکانی سەمادا پەیدا دەکات. بەڵام بارودۆخی وڵات رێگردەبێت لە هێنانەدی ئارەزوەکانی، بۆیە تیپێکی شایی پێكدەهێنێت و دەزگیرانەکەشی دەستدەداتە چەندین کار تا بژێوییەک پەیدا بکەن. پاشان لە کۆتاییدا بڕیاردەدەن کۆچ بکەن.