به ناوی خوای به خشنده و دلۆڤان.. هه واڵی کۆچی دوایی پیاوێکی مه زنی گه له که مان بیست ئه ویش براو هاوڕێی ئازیزمان مامۆستا ی تێکۆشه رمامۆستا خالید دلێربوو . مامۆستای به ڕێزم هه ر چه نده له م ساڵانه ی دواته مه نتانا ململانێیه کی سه ختت له گه ڵ نه خۆشیا برده سه ر ده تویست زاڵ بیت به سه ریا و به رهه مێکی دیکه وه دی بهێنی ، داخه که م بواری نه دایت و ته نانه ت هێند بێبه زه یی بوو تا توشی له بیرچونه وه شی کردی . به لام میلله ته که ت له گه وره پیاوانی سیاسی و چینی چه وساوه کان و شۆڕشگێڕان و ئه دیبان و ئه ده ب دۆستان و هونه ر مه ندان و هونه ر دۆستان تۆی مه زنیان له یاد ناچێت .
ئه دی مامۆستاکه ی خۆم هه ر تۆ نه بویت له گه ڵ میلله ته که تدا مرۆڤێکی خاکی و ساده و ساکار و بێ هه واوقانع، نه له خۆت بایی بویت و نه خۆیشت ونه میلله ته که شت به که م ده زانی. به رامبه ر داگیرکه رانی کوردستانیش نه ڕه شێروسه ربڵندوئازاونه ترس و بوێرودلێر بویت .
به کرده وه و به نوسین، به ده نگ و ئاوازی تایبه ت به خۆته وه به گژیانا ده جویت و چۆکت پێ داده دان، ئه دی هه ر تۆ نه بویت وشه ی پێشمه رگه ت فێری گه وره و بچوکی میلله ته که ت کرد ؟ ئه وه تا له سرووده شکۆداره که تا ڕه نگی داوه ته وه و به شیعر و ئاوازی خۆته وه هه موو میلله تت هۆشیار کرده وه، به ئاشکراو به نهێنی هه رکه سه مان له به رخۆیه وه دوای گه وره ییی تۆ ده که وتین و ده مانگوته وه
( پێشمه رگه ین ، پێشمگه رگه ین ) پێشمه رگه ین به هه ڵمه تین ،، پاڵه وانی میلله تین
شێری ڕۆژی زیلله تین ،، له پێناوی سه ر به خۆیی کوردستان ،، به خت ده که ین ژیانمان ماڵ و گیان ……
ئه دی هه ر تۆ نه بویت چه ندین هۆنراوه ی دڵداری جوانت دانابوو له گه ڵ ئاوازی ڕه سه نی کوردی ؟ به ده نگه پڕ جۆش و خرۆشه که ی خۆت ده تچڕی و هه ندێ میلۆدی دیکه شت ده دا به هونه ر مه ندانی ده نگخۆشی نه ته وه که ت بۆ نمونه یه کێك له و ده نگ خۆشانه هونه ر مه ند(عه باس محه ممه د بوو ).
زۆربه ی تیپه مۆسیقیه کانی ناو کوردستان به شانازیه وه مێلۆدیه کانی به ڕێزتانی له ئامێز ده گرت مۆسیقای جوان و به هاداریان بۆ داده نا، یه کێك له و تیپانه (تیپی مۆسیقای سلێمانی) هه میشه له یاد بوو . به ش به حاڵی خۆم بیره وه ری ویادگاری جوانم له گه ڵ تۆی نه مروله یاد نه چوو هه یه، ئیتر مه رگیش بوار نادات مرۆڤ تێر له یه کتر چێژ وه رگرێت ، هه رچه نده مردن پیرۆزه لای من چونکه تاکه یه کسانی خودایه که شیاوی مرۆڤ بێت ، من زۆر سه رسامم پێی .. کرنگ گیان ده رچون و به جێهێشتنی ئه م دونیاپڕسه یرو سه مه ره و سه راسیمایه یه . له وه ش گرنگتر ئه وه یه مرۆڤ پاش مردنی چۆن ده توانی ته مه نی خۆی درێژکات و چی به جێ دێڵێت تا به نه مری بمێنێته وه .
هه ندێ مرۆڤ به خششی خۆدایه په یامبه ران دروودی خوایان له سه ر بێت وه ك ئاینه زیندوه کانی دوونیا له ئاینی پیرۆزی زه رده شتیه وه بگره تا ده کاته ئاینی پیوۆزی ئیسلام ، هه ندێکی دیکه که قوربانیان داوه له بواری فه لسه فه و روحانیه ت و ته سه ووف . هه ندێکی دیش له بواری زانستی جیاجیا بۆ خزمه تی سه ر جه م به شه رییه ت .
هه ندێکی دیش بۆ بواری مرۆڤایه تی و ئه ده بیاتی جیاجیاو هونه ری جیاجیا . هه ندێ مرۆڤی تریش بۆ وڵات پارێزی و نیشتیمان په روه ری ( دونیانی سیاسه ت ) تۆیش ئه ی مامۆستای بێناز و به نازه که ی خۆمان قوربانی خۆتت داوه له بواری ئه ده ب و هونه ر و وڵاتپارێزی ، توانیت ته مه نی خۆت درێژ که یته وه و به نه مری یادت بکه ینه وه .
پرسه و سه ره خۆشی خۆم و هه موو که سوکارم ده نێرم بۆ گشت دانیشتوانی وڵاتی کوردستان و خانه واده و خزم و که سوکاری مامۆستای کۆچکردوو مامۆستا خالید دلێر ، به تایبه ت ئه دیبان و هونه ر مه ندانی کوردستان له ده ره وه و ناوه وه ی ولات .
انا لله وانا الیه راجعون .
حه سه ن گه رمیانی
نه رویج
١٨/١٢/٢٠١١