شەوی رابردوو نووسەر و ئەدیب و شاعیری کورد ئیدریس شەیداھۆ کۆچی دوای کرد
توانا تەھا: چرا : شەوی رابردوو ٦\٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ نووسەر و ئەدیب و شاعیر ئیدریس شەیداھۆ لە شاری سلێمانی لە ماڵەکەی خۆی کۆچی دوایی کرد”. وابڕیارە ئەمڕۆش تەرمی ناوبراو بگەرێندرێتەوە بۆ شاری ھەولێر و بەخاک بسپێردرێت.
جێگەی ئاماژەیە نووسەر و ئەدیب و شاعیر چەندین ساڵە لە رێگەی قەڵەمەکەیەوە خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلی کوردی کردووە، چەند کتێبێکی چاپکراوی ھەیە و بەردەوامیش لەرێگەی رۆژنامە و گۆڤارەکانەوە بۆچوونەکانی خۆی دەخستەڕوو، شەیداھۆ شاعیرێکی دیاری شاری ھەولێرە، جگە لەو بەرھەمە شیعرییانەی بەچاپی گەیاندووە، تائێستا چەندین ھۆنراوەی بۆ ھونەرمەندانی گۆرانیبێژی کورد نووسیوە و کراوە بەگۆرانی.
بەوبۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و ھاوڕێ و دۆستانی دەکەین، خوازیارین ئەمە دوا کۆسپی بنەماڵەکەیان بێت و خوالێخۆشبێتیش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.