راگەیاندنی دەزگای کەڤاڵ : لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیداو لە ئامادەکردنی عەبدولڕەحمان مەعروف دەزگای کەڤاڵ بۆ راگەیاندن و بەرھەمھێنانی ھونەری پڕۆژەی بیۆگرافیای نووسەران و شاعیران و چیرۆکنووسانی ھەولێر بە ئەنجام دەگەیەنێ و داوا لە سەرجەم نووسەران دەکا کە C.Vیەکانیان بنێرن بۆ ئەوەی ناویان لە کتێبەکەدا ھەبێت.
لە لێدوانێکی تایبەتدا عەبدوڵرەحمان مەعروف خاوەنی پرۆژەکەو ئامادەکاری کتێبی بیۆگرافیای نووسەران و شاعیران و چیرۆکنووسانی ھەولێر وتی”ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی ئامادەکردن و کارکردنم لە کتێبی بیۆگرافیای نووسەران و شاعیران و چیرۆکنووسانی ھەولێر و لە ماوەی رابردوودا بەشێکی ئەم پڕۆژەیە لەگەڵ ئینسکلۆپیدیای ھەولێر بڵاوکرایەوە، بەڵام لە ئێستادا سەرقاڵی کارکردنم بۆ زیاتر دەوڵەمەندکردن و فراوانترکردنی پڕۆژەکەو لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەم کتێبە لەلایەن دەزگای کەڤاڵ چاپ و بڵاودەکرێتەوە”.
عەبدوڵرەحمان مەعروف گوتیشی”لێرەوە داوا لە سەرجەم نووسەران و شاعیران و چیرۆکنووسانی ھەولێر و نیشتەجێی ھەولێر و ئەکادیمیستانی ھەولێر ئەوانەی کە تێزەکانیان بەشێوەی کتێب چاپکردووە و ئەوانەی کتێبی چاپکراویان ھەیە پەیوەندیم پێوە بکەن و C.Vیەکانیان بنێرن بۆ ئەوەی لەو کتێبە گرنگە مێژووییەدا ناویان ھەبێ”.
نووسەران و شاعیران و چیرۆکنووسان دەتوانن لەرێگای ئەم ناونیشانانەوە C.Vیەکانیان بنێرن:
awrahmanmarif@yahoo.com یاخود
masoudhawler@yahoo.com
یاخود لەرێگای ئەم ژمارە تەلەفۆنانە پەیوەندی بکەن
٠٧٥٠٤٦٣٨٥٤١
٠٧٥٠٤٥٦٦٤٨١