سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین : به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی که‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌داری ناسراوی کورد دکتۆر جه‌میل شه‌ره‌ف ڕاده‌گه‌یه‌نین، ڕۆژی 19-04-2012 کاژێر 16:00 چواری پاشنیوه‌ڕۆ له شاری ماسترێخت له هۆڵه‌ندا له پاش نه‌خۆشیه‌کی درێژخایه‌ن و ململانێ له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ماڵئاوایی یه‌کجاری لێ‌کردین، ڕۆژێک پێش ئه‌وه‌ی کۆچی دوایی بکات، به ناونیشانی دونامهوه چه‌ند وشه‌یه‌کی بۆ به‌نده و زۆرێک له هه‌ڤاڵان و که‌سوکاره‌که‌ی ناردووه به‌م شێوه:
دوا نامه
هه فالان و دوستانی و خزمانی خوشه ویست………
ئه مه دوانامه مه بو ئیوه ی به ریز…….
هیوای ته مه نی دریژم بوتان و سه رکه وتووبن له ژیان.
له به ر ته ندروستی خراپم ، به داخه وه ، چه ند روژیکم ماوه له ژیان…زور سپاس بو په روشیتان له سه ر ته ندروستیم……….
من باوه رم به [خرافات] نیه ، مردن بو هه موومانه ، له دوای مردن ژیانی تر نیه……ریزم هه یه بو ئه وانه ی باوه ریان پییه …..
ئاواتم بوو ، کوردستانیکی سه ربه خوی دیموکراتیک و ناناوه ندی ببینم ،
به داخه وه نه مدیت……
سلاوتان لی بیت……….
براتان………………………جه میل شه ره ف
ژییاننامه‌ی دکتۆر جەمیل شەرف:
ناوی (جەمیل عەبدولرەحمان شەرەف)ه.
دکتۆر جه‌میل عه‌بدولڕه‌حمان شه‌ره‌ف ڕۆژى 10-10-1934 لە شارۆچکەى کۆیە لە خانەوادەیەکى مامناوەندى لە دایک بووە، به‌بنه‌چه خه‌ڵکی نازه‌نینه و یه‌کێکه له هه‌ڤاڵه دڵسۆز و دێرینه‌کانی به‌ڕێز مام جه‌لال و که خوێندکاری ناوه‌ندی بوون له شاری کۆیه پێکه‌وه خوێندوویانه و که به خزمه‌تی ده‌گه‌یشتین، گه‌لێ یادگاری سه‌رنج ڕاکێشه‌ری بۆ ده‌گێڕاینه‌وه، سه‌ره‌ڕای ناساخی خۆی به گه‌رمی هه‌واڵی ته‌ندروستی هه‌ڤاڵ مام جه‌لالی ده‌پرسی و سڵاوی تایبه‌ی خۆی بۆ ده‌نارد.
ساڵى 1940 لە مەکتەبى غازى لە سلێمانى چۆتە قوتابخانەى سەرەتایى پۆلى شەشەمى سەرەتایى لە مەکتەبى فەیسەڵیە تەواو کردووە، لە ناوەڕاستى قۆناغى سەرەتایى چەندین قۆتابخانەى کردووە، لەبەر ئەوەى باوکى موچەخۆرى میرى بووە ساڵى 1945 باوکى بەڕێوەبەرى ناحیەى سورداش بووە، مامۆستا ڕەفیق چالاک تازە گەڕابووەوە لە یافاوە ناوى کوردستان و کوردایەتی لەو مامۆستایەى قۆناغى سەرەتایى فێربووە.
لە کۆیە و کەرکوک قوناغى ناوەندى و دوا ناوەندى تەواو کردووە.
ساڵى 1956 کۆلێجى ئەندازە لە بەغدا تەواو کردووە.
دکتۆراى ساڵى 1966 لە (پراگ) پایتەختى ئەوساى وو‌ڵاتى چیکوسلۆفاکیا لە ئەندازەى شارەستانى تایبەتمەندى لە (کۆنکرێت) دا هێناوه.
لە پراگ ساڵى 1966 یەکەم ژنى هێناوە و کوڕێکى لێى هەیە، ناوی سۆرانه.
ساڵى 1977 لە هۆڵەندە ژنى دووەمى هێناوە کچێکى لێى هەیە، ناوی ڕووناکه.
یەکێکە لە هەڤاڵ و هاوتەمەنەکانى منداڵى هەڤاڵى تێکۆشەر مام جەلال، لە ساڵانێکى زووەوە تێکەڵاوى خەباتى سیاسى و کوردایەتى و بزافى قوتابیان و خوێندکاران بووە. بەشدارى شۆڕشى ئەیلول و هەڵگیرسانەوەى شۆڕى لە ساڵى 1974 دا کردووە، لە 12-05-1975 ەوە ئاوارەى تاراوگە بووە و هەر لە هەمان ساڵدا لە هۆڵەندە جێگیر بووە.
به‌ڕێز دکتۆر جه‌میل شه‌ره‌ف خاوه‌نی ساڵانێکی دوورودرێژی خه‌باته و له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌کێتیی و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشی نوێی گه‌له‌که‌مان، یه‌کێک بووه له هه‌ڤاڵه دڵسۆزه‌کانی یه‌کێتیی و خه‌باتی دیبلۆماسی بۆکورد و ئه‌م حیزبه، کردووه و شۆڕشه‌که‌ی به گه‌لان ناساندووه، توانیوێتیی ساڵانی سه‌ره‌تای هه‌شتاکان، چه‌ندین ژماره‌ی (الشراره)، به زمانی هۆڵه‌ندی ده‌ر بکات و بڵاوی بکاته‌وه.
وه‌ک ئاماژه‌مان پێدا دکتۆر جه‌میل یەکێکە لە هەڤاڵ و هاوتەمەنەکانى منداڵى هەڤاڵى تێکۆشەر مام جەلال، لە ساڵانێکى زووەوە تێکەڵاوى خەباتى سیاسى و کوردایەتى و بزافى قوتابیان و خوێندکاران بووە. بەشدارى شۆڕشى ئەیلول و هەڵگیرسانەوەى شۆڕشى لە ساڵى 1974 دا کردووە، لە 12-05-1975 ەوە ئاوارەى تاراوگە بووە و هەر لە هەمان ساڵدا لە هۆڵەندە جێگیر بووە.
دکتۆر جه‌میل هه‌مووجار ده‌یگوت: پاش سێ مانگ لە گەیشتنمان بۆ هۆڵەندە توانیمان بەشدارى کۆنگرەى خوێندکارانى کورد لە ئەوروپا بکەین، لە ئابى 1975 دا لە بەرلین، لەوێ هه‌ڤاڵ مام جەلالیشمان بینى.
ئه‌وه بوو هه‌ر ئه‌و ساڵه هاتبوومە هۆڵەندە سەره‌تاى دامەزراندنى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بوو، تێکەڵاوى خەباتى سیاسی ئەم حیزبە بووم تا ئەمڕۆ بەردەوامم، بڵاوکراوەى (الشرارە)، که پێشتر باسم کرد، زمانحاڵى ئەم حیزبە بوو، ئه‌و هه‌وڵی دا به ته‌نیا لە نێوان ساڵانى 1980 تا تەموزى 1986 چەند ژمارەیەکی بە زمانى هۆڵەندى لێ دەربکات، بە ناوى (De Vonk) ەوە. لە نێوانیشیاندا هەر بە زمانى هۆڵەندى بڵاوکراوەى (Koerdistan) و بە عەرەبى (صوت الاتحاد)ی ده‌رکردووه و بە ناوى ڕێکخستنەکانى دەرەوەى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستانه‌وه بڵاوی کردۆته‌وه، پاشان هەوڵى دامەزراندنى کۆمەڵەى مافى مرۆڤى کوردستانی داوه، لەگەڵ چەند برادەرێکى کورد و هۆڵەندى و چەند ژمارەیەکى بڵاوکراوەى(Nieuws over Koerdistan)یان دەرکردووه و بە یارمەتى پیت مۆلەر لە ڕێکخراوى Nederland-koerdistan بڵاوکراوەى، koerdistan Koerier، یان دەردەرکرد.
ڕۆژى 08-06-1986 بە بۆنەى 10 ساڵەى یادى هەڵگیرسانەوەى شۆڕشى نوێى گەلى کوردستان و یادى 11 ساڵەى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە بارەگاى پارتى سۆشیالیست SP لە ئەمستردام سیمینارێکی گرنگیان ساز کردووه، دەربارەى ئاڵوگۆڕکردنى بیروڕا و یەکگرتنەوە و پەرەپێدانى جوڵانەوەی کوردایەتى و بەرزکردنەوە و سەرخستنى مەسەلەى ڕزگارى نیشتمانیى لە ناو کوردەکانى هۆڵەندە.
هەروه‌ها دکتۆر جه‌میل لە زووەوە هه‌ر له گه‌یشتنی به هۆڵه‌ندا، بووە بە ئەندامى پارتى کارى هۆڵەندى، به‌ڵام له یەکێک لە چالاکیەکانى لە کاتى لێکۆڵینەوە و بڕیارەکانى پەرلەمانى ئەوروپى لەسەر بەکارهێنانى چەکى کیمیاوى لە لایەن ڕ‌ژێمى ئەوساى عێراقەوە دژ بە گەلى کورد لە کۆبونەوەکانى ئەم پارتە لە 12 تا 15 ى نیسانى 1988 لە کاتى چوونیان بۆ پەرلەمانى ئەوروپى ووتاریکى گرنگی خوێندۆتەوە لەسەر بەکارهێنانى چەکى کیمیاوى و پاشان ڕاپۆرتێکى دوورودرێژى لەسەر کورد داوه به پارتە بەشداربووەکان، کە 9 پارت بوون و ئاماژەى بە چه‌وساندنه‌وه و بێ پشت و په‌نایی گه‌لی کورد و شۆڕشه‌که‌ی داوە، پاشان هه‌ڵوێستی ئه‌م حیزبه‌ی به‌دڵ نه‌بووه ده‌رباره‌ی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌گه‌ی بۆیه لێی کشاوه‌ته‌وه و وازی لێ هێناون.
خوالێخۆش به‌داخه‌وه له پاش نهخۆشیهرکی درێژخایه‌ن و ململانێ له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ڕۆژی 19-04-2012 کاژێر 16:00 چواری پاشنیوه‌ڕۆ له شاری ماسترێخت له هۆڵه‌ندا کۆچی دوایی کرد.