مەسەلەی شیردان بە گەورە لە میسر گفوتگۆیەکی گەورەی دینی و کۆمەڵایەتی لێکەوتەوە تا گەیشتە ڕادەی ئەوەی ئەم شێخانەی ئەم داوایەیان بڵاوکردەوە ببنە گاڵتەجاڕی ئەم خەڵکە. بە گوێرەی ئەم فەتوا دینیەی لە میسر لای هەندێک لەم شێخانە دەرکرا دەبێت ئافرەتی باڵغ یان ژنانی پیاوە بازرگانەکان لە کارەکانیان هاوڕێ پیاوەکانیان بە شیری مەمک ( مەمک مژین ) تێر بکەن تا لێیان حەرام بێت.
وەک هاتووە دەڵێن ” کرێکار لە ماڵەکەی، فەرمانبەر لە کارەکەی، خاوەن دوکان لەگەڵ ئەو ئافرەتی شتی بۆ هەڵدەگرێت بۆ ماڵەوە و بە تەنها بێت لەگەڵ ژنەکە .. هتد دەبێت ئەم ژنانە شیر بدەن بەم پیاوانە تا لە دواتر حەرام بێت لێیان و بە چاوێکی غەریزی سەیریان نەکەن “.
ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە مرۆڤ وەک هەر ئاژەڵێک حیسابی بۆ کراوە کە هیچ شتێک ( ڕەوشت، دین، بەربەستە کۆمەڵایەتییەکان ) نەیگەڕێنێتەوە لە کردەوەکانی و دەم بخاتە سینەی (مەمکی) زۆرترین ئافرەت بۆ شیر تا لە دواتر لێی حەرام بکرێت و بە چاوێکی تر ( غەریزی – سێکسی ) سەیری نەکات.
لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە یەکێک لەم شێخانە دانیشتووە کە لایەنگری شیردان بە گەورەیە بەرامبەر هالة سرحان ی پێشکەشکاری بەرنامە، لە کاتێک هالة داوای لێدەکات دەڵێت چی لەم وێنەگر و دەرهێنەر و کارمەندانەی لەگەڵمدا بکەم لە کارەکەمدا ئەمیش بە پێکەنینەوە دەڵێت وەک ئەوەی لە ڕۆژنامەکە نووسراوە واتە ( شیریان پێبدە ).
سەرچاوە : فرفش