توانا ته‌ها- سۆران: هه‌ریر ره‌سوڵى چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له‌بوارى ئافره‌تان له‌دیدارێكى زارى كرمانجیدا وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكى كۆمه‌ڵایه‌تى تایبه‌ت به ئافره‌تان ده‌داته‌وه‌و لهبهشێكى قسه‌كانیشیدا ئه‌وه راده‌گه‌یه‌نێت كه “ئێستا له كوردستان خۆشبه‌ختانه پرسێك هه‌یه به نێوى پرسى ئافره‌تان و لایه‌نێكى باش كار له‌سه‌ر چارهسهركردنو هۆشیار كردنه‌وه‌ى ئافره‌تان ده‌كه‌ن له‌كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى”. گوتیشى “هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئافره‌تى تێدا به‌شدار نهبێتو رۆڵى پێنه‌درێت، ئه‌وا هه‌رگیز ئازادى و دیموكارسى به‌خۆیه‌وه نابینێت”.
هه‌ریر ره‌سوڵى- پێیوابوو ئێستا ئافره‌تان به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو به‌شدارى ده‌كه‌ن له‌و پرسانه‌ى كه په‌یوه‌ستن به كۆمه‌ڵگه‌و به‌ستراونه‌ته‌وه به‌ژیان و گوزه‌رانى ئهمرِۆى مرۆڤه‌كان له‌كۆمه‌ڵگه، به‌و پێیه‌ى ئافره‌تان رۆڵى سه‌ره‌كییان هه‌یه له هه‌ڵوێست وه‌رگرتن شان به‌شانى پیاوه‌كان له كۆمه‌ڵگه”. سه‌باره‌ت بهرۆڵو كاریگه‌رى ئافره‌تانیش گوتى “ئه‌گه‌ر سه‌یرى بكه‌ین به‌تایبه‌تى له‌م ماوه‌یه‌دا ئافره‌تانیش به‌شێوه‌یه‌كى باش و كاریگه‌ر به‌شدارییان كرد له‌هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌دژى دوژمنانى كورد”.
ئه‌و چالاكوانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له شارى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد‌و گوتیشى “حه‌ق وایه هه‌موو ئافره‌ته‌كان رۆڵ ببینن و بوونى خۆیان بسه‌لمێنن و كاریگه‌رییان هه‌بێت و باوهرِى باش به‌خۆیان دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى هیچى تر ئافره‌تانمان نهچهوسێنهوهو ده‌نگ و په‌یامیان هه‌بێت، له‌وه‌ى تێكه‌ڵى هه‌بێت له‌و پرۆسه‌یه، له‌وه‌ى كه به‌شداربن له سه‌رخستن و پێشوه‌بردنى كۆمه‌ڵگه له‌گشت لایه‌نێكه‌وه”. هه‌ریر ره‌سوڵى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه به‌داخه‌وه ئافره‌تانى ئێمه لهبهشداركردنى پرسه سیاسییه‌كان كه‌من و وه‌ك پێویست رۆڵیان نه‌بووه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت، بهبىَ به‌شدارى ئافره‌تان كۆمه‌ڵگه نابێته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ئازاد‌و سه‌ربه‌خۆ، چونكه ئه‌بێت رۆڵ و بوونى ره‌گه‌زى مێ به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه ئاخۆ پیاوه‌كان لهبهرِێوهبردنى كاروباره‌كان هاوكارى ئافره‌تان ده‌كه‌ن یان نا، ئه‌وا له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت “بێگومان پیاوى وه‌هامان هه‌یه هاوكارى ئافره‌تانى كردووه‌و به‌رده‌وامیش ده‌یكات، به‌ڵام هه‌ندێكیشمان هه‌یه به‌تایبه‌تى له حزبه‌و لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان و پارچه‌كانى دیكه‌ش زیاتر ئافره‌تیان بۆ دیكۆرو روخسار به‌كار ئه‌هێن به‌شێوه‌یه‌كى شكلى، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ى بڵێن ئه‌ها ئێمه ئافره‌تمان له‌گه‌ڵه‌و هاوكارى ئافره‌ت ده‌كه‌ین و بایه‌خى پێده‌ده‌ین”. گوتیشى “ئێمه ئافره‌تى زۆر چالاكمان هه‌یه توانیویانه ئه‌وه بسه‌ڵمێنن كه ئێمه‌ش ئافره‌تین ئێمه‌ش ئه‌توانین كارى سیاسى بكه‌ین له‌هه‌موو بواره‌كاندا شان به‌شانى پیاوان به‌شداربین، به‌ڵام دووباره به‌پێى پێویست نییه، هه‌م لهبهشدرایكردنیان لهحكومهتداو هه‌میش له‌حزبه سیاسیه‌كان رێژه‌یه‌كى كه‌میان بۆداندراوه تا ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه به‌و ئاساته نه‌گه‌یشتووه كه ئافره‌ت بۆ خۆى به پێى تواناكانى خۆى برواته پێش، به‌ڵكو پێچه‌وانه‌وه رێژه‌یى بۆدادهندرێت لهههڵبژاردنهكانیاندا یاخود له‌كۆنگره‌ى حزبه‌سیاسیه‌كان رێژه‌ى دیارى كراوى بۆ داده‌نێن به‌ویستى خۆیان، له‌هه‌مانكاتیشدا پیاوان له‌كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى ناچار ده‌كرێن ده‌نگ به‌ئافره‌تان بده‌ن”. ئه‌و له‌بیركردنه‌وه‌ى هه‌ندێك له‌ئافره‌تان نیگه‌ران بوو به‌وه‌ى كه له‌كاتى هه‌ڵبژاردنى ئافره‌تێك بۆ شوێنێك ته‌نانه‌ت زۆرێك له ئافره‌ته‌كان ده‌نگى پێناده‌ن، به‌ڵكو هه‌ر خۆیان به‌رپرسى هه‌ندێك له هۆكاره‌كانن ئه‌بێته هۆى چه‌وساندنه‌وه‌ى ئافره‌تان و ته‌نانه‌ت هه‌ر خۆ یان قسه‌ى له‌داو ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌نده‌ى دایدهرِمێنن نیو ئه‌وه‌نده هانى ناده‌ن، بۆیه من پێم وایه هه‌م پیاو هه‌میش ئافره‌تان ئه‌توانن شان به‌شانى یه‌كتر كاروبارى ده‌ره‌وه‌و ماڵه‌وه‌ش بكه‌ن، به‌داخه‌وه زۆر ئافره‌تمان هه‌یه كه خۆیان به رۆشنبیریش ده‌زانن، له‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بنه هۆكارى پێشێڵكردنى مافه‌كانى ئافره‌تان خۆیان به‌ربه‌ست دروست ده‌كه‌ن.
لاشیوابوو بوونى گرفت و كێشه‌ى ئافره‌تان له هه‌موو شوێنه‌كان هه‌ن، ته‌نانه‌ت نموونه‌ى ئه‌وه‌ى هێنایه‌وه كه ئه‌مه به هۆى بارودۆخى پیاوه‌كان دهگۆرِێت، ئافره‌ت و پیاو هه‌ردووكیان ته‌واوكه‌رى یه‌كترن و هیچیان بهبىَ ئه‌وه‌ى تر ناتوانێت بژێت، ئه‌گینا له‌ده‌ره‌وه‌ش گرفت و توندوتیژى و لێدان‌و چه‌وسانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ناگاته ئه‌وه‌ى كه له كوردستان هه‌یه، چونكه ئه‌مه زیاتر له كوردستان به‌رچاو ده‌كه‌وێت و رێژه‌كه‌ى زۆر زیاتره، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك شوێن بۆته دیارده، به‌داخه‌وه ئه‌مه ده‌ڵێم كه هه‌ندێك له پیاوه‌كان له ژنه‌كانى خۆیان ده‌ده‌ن و كردوویانه‌ته به هۆكارێك”. ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه “له ئهورِوپا ئافره‌ت رێگه‌ى بۆ خۆشكراوهو ئه‌توانێت كاربكات‌و یه‌كسان بێت له‌گه‌ڵ پیاوو هه‌موو مافه‌كانى پێبدرێت”. داواكاریش بوو‌و له‌و ئافره‌تانه‌ى كه ساڵانێكى زۆره له ده‌ره‌وه‌ى وڵات بوونه‌و كه هاتوونه‌ته‌وه ئێره ئه‌بێت په‌یامێكى باشى ئهورِوپا به ئافره‌تانى ئێمه بگه‌یه‌نن، بۆ ئه‌وه‌ى باس له موعانات و گرفته‌كانى ئه‌وێش بكه‌یت و رۆڵێكى باش ببینیت بۆ ئه‌وه‌ى ئافره‌تى ئێره‌ش به‌ره‌وپێش بچێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وان وا هه‌ست نه‌كه‌ن كه ته‌نیا له كوردستان چه‌وسانه‌وه‌و گرفتى ئافره‌تان هه‌یه، چونكه ئه‌مه نابێته پێوه‌ر، به‌ڵكو له زۆربه‌ى شوێنه‌كان گرفت و كێشه هه‌یه، به‌ڵام به‌پێى كه‌سه‌كان گۆرِانكارى به‌سه‌ر دادێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى ماوه‌ى چه‌ند ساڵێك له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان ژیاون، دێن قسه ئه‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش نابێت به‌و شێوه‌یه بێت، چونكه خۆهه‌ڵكێشان به‌سه‌ر ئافره‌تانى ئێره شتێكى باش نییه و پێویسته په‌یامى باشتركردنى كۆمه‌ڵگه‌یان پێبێت”. به‌بۆچوونى هه‌ریر ره‌سوڵى، له كوردستانى باشوور ئێستا پرسێك هه‌یه به‌ناوى پرسى ئافره‌تان، كه‌سانێك هه‌ن له‌سه‌ر ره‌وشى ئافره‌تان وه‌ده‌نگ هاتوونه‌و هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه، ئه‌مه‌ش مژده‌یه‌كى دڵخۆشكه‌ره، به‌ڵام ئه‌و رێكخراوانه‌ى زیاتر كار بۆ پرسى ئافره‌تان ده‌كه‌ن زیاتر بۆ خۆبردنه پێش‌و خۆده‌رخستنه، بۆیه ئه‌بینین چالاكییه‌كانیان كه‌م و هه‌ركاتێك چالاكییه‌ك ده‌كه‌ن ناگه‌ن به هیچ ده‌ره‌نجامێك، ئیدى وازدێنن، ئه‌مه‌ش شتێكى باش نییه، بۆ نموونه تا ئێستا له‌سه‌ر كوشتنى ئافره‌تان له‌كوردستان شتێكى ئه‌وتۆ نه‌كراوه، كه ئاخۆ رێژه‌ى كوشتنى ئافره‌تان چه‌نده‌و به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه ئه‌چێت یاخود له‌سه‌ر چى ده‌كوژرێت.